دەزانین تەرک ناکرێ بۆ ماوەیەک سڕیبکەن

‌فارس نەوڕۆڵى


مێژووی کورد دەوڵەمەندە بە خودکوژی و دژایەتی کردنی یەکدی، هەرچەندە وەهمێکمان دروستکردووە، کە مێژوومان پرشنگدارە. ئەوەی مێژوو بەڕاستی پێمان دەڵێ ئەوەیە زۆربەی لاپەڕەکان بریتییە لە یەکتر کوشتن و تێنەگەیشتن لە هەلومەرج، ڕاستە میللەتانی دنیا شەڕی ناخۆیان هەبووە، بەڵام تێیدا نەماونەتەوەو تێیان پەڕاندووە، شارستانیەتیان دروستکردووە، کەچی کورد بە بەردەوامی تێیدا دەژی و دەڵێی بە شیرەوە خواردومانە. 

باوەڕم وایە ئێستا کورد لە هەستیارترین و ترسناکترین دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدایە، پەیوەندی نێوان حیزبەکان لەدۆخێکی نالەباردایە  تادێ دنیای  کوردی لەیەکتر دوردەکەوێتەوە ، لەهەر چوارلاوە خەونی ناخۆشمان پێوەدەبینن لە خەونەکانیاندا کورد هەر کوردە، نە باشورییە نە ڕۆژئاواییە نە ڕۆژهەڵاتییە نە باکورییە نە ئەم حزبەو نە ئەو خێڵە، تەفسیری خەوەکانی ئەوان ئەوەیە مانەوەی خۆیان لە نەمانی کوردا دەبینن.

بۆیە بەرپرسیاریەتی گەورە لەسەرشانی حزبی کوردییە، بەتایبەتی ئەوحیزبانەی پێگەوهێزیان هەیە ئیتر لەهەر پارچەیەکی کوردستان بن هەرکەوتنێکی کورد دەکەوێتەئەستۆی ئەوان چونکە ئەم ململانێیەی نێو ئەحزابی کوردی ڕکابەری نییە، بەڵکو چووەتە خانەی دوژمنایەتی، بۆیە من داوای بنەبڕکردنی ئەم دوژمنایەتیەتان لێناکەم، چونکە کورد ئەم خۆ خۆرییەی بۆ تەرک نادرێ تەنها داوکارم بۆ ماوەیەک سڕیبکەن هەتا ئەم قۆناغە تێدەپەڕێ ئەگینا سەری لە کارەساتەوە دەردەچێت.

  . گەڕانەوە بۆئەم سەرچاوانە.
  . مێژووی کوردوکوردستان  د. سەباحی غالب.
  . شەرەفنامە  شەرەف خانی بەدلیسی.
 . کوردناسی  د. زەکەریا 
 . ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان .


PM:11:24:19/07/2024

ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی