به‌ڵێ سه‌رۆك بارزانی ڕابه‌رو مه‌رجه‌عه‌ ….

‌مستەفا قایتەوەنی

وتارێكم به‌ناو نیشانی(كه‌ركوك له‌نێوان  ئێمه‌ و ئه‌وان)له‌ژماره‌ 793 له‌ 15 /7/2024ی ڕۆژنامه‌ی ئازیزی هه‌واڵ به‌سوپاسێكی زۆره‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌،له‌وتاره‌كه‌مدا وێڕای باسكردنێكی كورتی مێژووی كه‌ركوك و پرسی كورد و خراپ ئیداره‌دانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌ی كوردو ده‌ست نیشانكردنی هه‌ڵه‌ و كه‌م و كورتیه‌كان.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ووتاره‌كه‌مدا باسی دیدارێكی (سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی) كردبوو له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها باسی گه‌رم و گوڕی په‌یوه‌ندی نێوان (سه‌رۆك بارزانی و ڕه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال) كردبوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌دێمه‌ سه‌ر باسی (سه‌رۆك بارزانی) نوسیومه‌ ڕابه‌رو مه‌رجه‌عی گه‌لی كوردستان.

جگه‌ له‌ڕۆژنامه‌ی ئازیزی هه‌واڵ له‌چه‌ند سایت و پێگه‌یه‌كی دیكه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی مێتا فه‌یسبوك ئه‌م ووتاره‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌.

به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ خه‌ڵكی ناسراو نه‌ناسراو له‌ڕێگای نامه‌ی تایبه‌ت و كۆمینت هێرشێكی توندیان كردۆته‌ سه‌ر ئێمه‌ و  به‌كۆیله‌و جاش و ده‌یان ناوناتۆره‌یان لێ ناوم، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ڕابه‌رو مه‌رجه‌عی گه‌لی كوردستان هێناوه‌!

ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی ئازیزی هه‌واڵ نوسیبووم یه‌ك دێڕه‌، به‌ڵام لێره‌وه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵیم : به‌ڵێ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو ڕابه‌رو مه‌رجه‌عی چل ملیۆن كورده‌ له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، ته‌واوی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان ڕوو له‌باره‌گاكه‌ی جه‌نابیان ده‌كه‌ن بۆ مه‌گه‌ر مه‌رجه‌ع لای ئه‌م ئێوه‌ چۆنه‌؟

وێنه‌ی دوو نامه‌ی تایبه‌تی له‌كۆمێنت دانراون ئه‌وانی تر كه‌ بێ ڕێزی و سوكایه‌تیان كردووه‌، ده‌رفه‌تی داوای لێبوردنێك قه‌رزارن هه‌ر نامه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌و جۆره‌م بۆ بێت سوكایه‌تی و ناوزڕاندن بێت به‌پێی مادده‌ی 12ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی كۆماری عێراقی فیدڕاڵی ساڵی 2005 باس له‌ سوكایه‌تی به‌ ڕه‌مزو هێماكانی ووڵات ده‌كات، له‌ ماده‌ 7 وماده‌ 134 به‌پاڵپشت به‌ قانونی ژماره‌ 111ی ساڵی 1969و به‌پێی مادده‌ی 372 یاسای سزادانی عێراقی ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌بنه‌ ئه‌نجام ده‌ری تاوان و ده‌بێت لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان لێپیچینه‌وه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ڕابه‌رو مه‌رجه‌عی گه‌لی كوردستانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ڕه‌مزو هێماكانی كوردستان و ناوچه‌كه‌...

لینكی وتاره‌كه‌م له‌ڕۆژنامه‌ی ئازیزی هه‌واڵ لێره‌وه‌ ببینن.
https://drive.google.com/file/d/1togGNYa_jW9WpzOYhym2Auq47mWPtikr/view?usp=sharing

سایتی وێستگە:
https://westganews.net/drejawtar.aspx?NusarID=959&Jmara=8542

سایتی ده‌سه‌ڵاتی چوار
https://www.facebook.com/share/p/Sx9NWBr5MEEc3TNm/?mibextid=WC7FNe


PM:05:35:18/07/2024

ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی