بارزانی رێبه‌ری سوننه‌كانی عێراق
کەنعان بەهادين
له دوێنێوه سه‌رۆك بارزانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتووته به‌غدا و
دیداری فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق و باڵیۆزانی وڵاتان
ئه‌نجامداوه و له‌كاتێكدا دۆخی سیاسی عێراق به كاتێكی هه‌ستیاردا
تێده‌په‌ڕێت و زۆرێك له شرۆڤه‌كاران مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه
ده‌كه‌ن.
یاخوود مه‌ترسی تێوه‌گلانی عێراق له ئاڵۆزی و ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه
به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه‌وه، كه به‌شێكی دیكه‌ی هۆكار و ئه‌جێندای سه‌رۆك
بارزانییه بۆ به‌غدا، پێكهاته‌كانی عێراق هیوایان له‌سه‌ری هه‌ڵچنیوه و
پێده‌چێت سه‌رۆك بارزانی له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه سیاسییه‌كانی
عێراق ئاگادار بكاته‌وه و هۆشدارییان پێبدات.
به گشتیی ناوچه‌كه له لێواری ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازیی و
سیاسییه، به‌وه‌ی كه له باشووری لوبنانه‌وه ته‌پڵی شه‌ڕێكی گه‌وره
لێده‌درێت و به‌شێك له گرووپ و میلیشیاكانی عێراق ده‌یانه‌وێت كلكێكی ئه‌م
شه‌ڕه رابكێشنه عێراق و گه‌لانی تووشی نه‌هامه‌تییه‌كی دیكه بكه‌ن.
بێگومان سه‌رۆك بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای كورد نه‌وه‌ك ته‌نیا له
باشوور، به‌ڵكو له هه‌ر چوار پارچه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، له
دوێنێوه‌ش دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان بۆ به‌غدا، سووننه‌كانی عێراق
له‌م قۆناغه‌دا بێكه‌سترین پێكهاته‌ی عێراقن و له زاری مسته‌فا دلێمی
شرۆڤه‌كار و سیاسیی دیاری سوننه‌كان كه رایگه‌یاند، بارزانی له‌م
قۆناغه‌دا ته‌نیا رێبه‌ر و مه‌رجه‌عی كورد نییه، به‌ڵكو رێبه‌ری
سووننه‌كانیشه له عێراق.
سووننه‌كان به‌شێكی زۆریان له ترسی مه‌ترسییه‌كانی داعش و میلیشیا
شیعه‌كان و په‌كه‌كه، له هه‌ولێرن و به‌شێكی زۆریشیان له توركیا وه‌ك
ناوچه‌یه‌كی هێمن بۆ پێكهاته‌ی سووننه ئاواره‌ن، ئه‌وان به هیواوه
ده‌ڕواننه ئارامی و حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی، به‌ڵكو له‌م دۆخه
نه‌خوازراوه‌ی عێراق بتوانێت پارێزگاری‌یان لێبكات و له هه‌ڕه‌شه‌كان
بیانپارێزێت.
AM:10:03:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی