بۆچی زمانی کوردی دەشێوێنن؟

‌ئارێز عه‌بدوڵا

(١٦)

(شاژن یان شاژنە؟)

زۆر جار لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندندا دەستەواژەی (شاژنە) دەبیسم!

نازانم نووسەر یان بێژەری ئەو دەستەواژەیە بۆچی هەڵە دەکات و زمانی کوردیش دەشێوێنێ؟

ئاشکرایە کە رێسای نێر و مێ لە زمانی کوردیدا بەهیچ شێوەیەک ناچێتەوە سەر زمانی عارەبی، چونکە هەر زمانە و رێسا و ڕێزمانی تایبەتی خۆی هەیە، کەچی بەداخەوە هەندێجار بەبێ ئاگایی دەکەوینە ژێر هەژموونی ئەو زمانە!

ژن هەر ژنە، ئیتر چ پێویست دەکات لە کاتی بوونی بە ژنی شا یان شا لەسەر بنەمای ملک و ملکه‌ بیکەی بە شاژنە؟

 بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە هەڵە و ناڕەوایەتیەکی گەورەیە بەرامبەر بەزمانی کوردی دەکرێ.

 دەبێ شاژن تەنیا بە شاژن بنوسرێ و بخوێندرێتەوە.


PM:10:53:01/07/2024

ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی