سه‌ید سیستانی مه‌به‌ستی له(صمام الامان) ته‌نیا سه‌رۆك مام جه‌لال بوو
بارزان شێخ عوسمان
له دوای نه‌خۆش كه‌وتنی سه‌رۆك مامجه‌لالی مه‌زن، به داخه‌وه بارودۆخه‌كه له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، له هه‌مو روویه‌كه‌وه خراپ و ناله‌بار بوو. به جۆرێك لایه‌نه ناكۆكه‌كان بۆ له‌ناوبردنی یه‌كتر ده‌ستیان بۆ هه‌موو ئسلوبێكی ترسناك برد، له كاتێكدا پێشتر به هه‌وڵ و كۆششی سیاسییانه و دیپلۆماتییانه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال لانی كه‌م داده‌نیشتن و كۆده‌بوونه‌وه، ئه‌گه‌ر چی رێكیش نه‌كه‌وتنایه.
راسته ناكۆكییه‌كانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، ئاینیی و مه‌زهه‌بییه‌كانی عێراقی دروستكراوی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، هێنده قوڵ و ئاڵۆز و پڕ پێج و گرێ كوێره‌ن، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك مام جه‌لال كه جه‌نابیشیان پێش هه‌موو كه‌س ده‌یزانی رێككه‌وتنی كۆنكرێتیی نێوان ئه‌م پێكهاته ناكۆك و ناموته‌جانسه ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت، هه‌روا ئاسان نییه، به‌ڵام پێگه به‌هێزه سیاسیی و شه‌خسییه‌كه‌ی، توانا دیپلۆماتیی و حه‌كیمییه هه‌مه لایه‌نه‌كانی خسته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، تواكانی به‌ڕێزیان زه‌مینه‌یان ساز كردبوو كه ده‌ریچه و ده‌ره‌تانێك بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م به دانیشتنه دووقۆڵیی و كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان، جۆره لێكتێگه‌یشتنێك له نێو هێزه سیاسییه‌كاندا بێته كایه‌وه كه خۆیان به نوێنه‌ری ئه‌و پێكهاتانه ده‌زانن، هیچ نه‌بێت كاریگه‌رییه ئیقلیمییه‌كانی سه‌ریان كه‌متر بێته‌وه.
ئه‌و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌یه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالی مه‌زن ده‌ستكه‌وتی زۆر و زه‌وه‌ندی به‌به‌رهه‌م هێنا، له‌وانه هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی (په‌رله‌مان)، پێكهێنانی حكومه‌تی كاتیی هه‌ڵبژێردراو، نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و په‌سه‌ندكردنی له ریفراندۆمێكی بێ وێنه‌دا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه‌فراوان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، چه‌ندینی تریش. دیاره ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ئه‌گه‌ر جه‌نگێكی ساردیشی له‌پاڵدا بووبێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق بوو كه سه‌رۆك مام جه‌لال به تاكه ده‌ره‌تانی ده‌زانی (تا ئێستاش هه‌ر ئه‌وه رێگه چاره‌یه بۆ ده‌رچوون له تونێله تاریكه‌كه‌ی عێراق).
دیاره هه‌موو پێكهاته‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان سوودیان له‌و كه‌ش و هه‌وای لێكتێگه‌یشتن و پێكه‌وه‌ژیان و دیالۆگ و دانیشتنه سیاسییانه وه‌رگرت. له ریزی پێشه‌وه‌یان ماڵی شیعه‌كان كه تاڕاده‌یه‌ك به یه‌كگرتوویی مایه‌وه.
له‌و روانگه‌یه‌وه بوو كه ئایه‌توڵا عوزما سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه، سه‌رۆك مام جه‌لالی مه‌زنی به ئه‌ندازیار و بنیاتنه‌ری ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و پێكه‌وه هه‌ڵكردنه زانی و به‌و رابه‌ره‌ی وه‌سفكرد كه بووه‌ته زامنكردنی ئه‌و كه‌ش و دۆخه له‌باره نازناوی (صمام الامان)ی پێ به‌خشی، هه‌ر له‌و میانه‌شدا سه‌رۆك ئۆباما به (جۆرج واشنتۆن)ی عێراقی وه‌سفكرد.
كه‌واته ئه‌وه پێگه‌ی شه‌خسی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه كه بارودۆخه‌كه‌ی به‌و ئاقاره‌دا بردووه، كوردیشی پێ به‌هێز كردبوو كه هیچ پرۆژه‌ی قانونێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ كورد تێپه‌ڕ نه‌كرێت، هه‌ر پێگه و هێزی جه‌نابیشیان بوو كه له هه‌رێمی كوردستانیش ئارامیی، یه‌كڕیزیی، خۆشگوزه‌رانیی، به‌ره‌وپێشچوون و ئۆقره‌یی باڵا ده‌ست بوو، هه‌ر بۆیه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له كاتی ماڵئاوایی سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا رایگه‌یاند كه "جێگه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال هه‌رگیز پڕ نابێته‌وه".
سه‌ركرده‌ی مه‌زنی گه‌له‌كه‌شمان كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له مانگی مایسی 2016دا له كاتی سه‌ردانیدا بۆ ده‌باشان ئه‌وه‌ی به بیر سه‌رۆك مام جه‌لال هێنایه‌وه كه "له‌وه‌ته‌ی له به‌غدا دووریت كێشه‌كان رۆژ به‌ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بن و كه‌س كۆنابێته‌وه، جاران هه‌موویانت كۆده‌كرده‌وه، بۆیه ئێستا هه‌ست به پێوستییت ده‌كه‌ین".
ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی جیهان و ناوچه‌كه و سه‌ركرده عێراقییه‌كانیش هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ی (صمام الامان)ه‌كه‌ی سه‌ماحه‌تی سه‌ید سیستانی‌یان دووپاتكردۆته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌ی جیاجیا. واته هه‌م به‌هێزیی پێگه‌ی كورد له عێراق و ناوچه‌كه‌دا، هه‌م پێكه‌وه‌ژیانه سیاسییه‌كه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێگه سیاسیی و خه‌باتگێڕیی و دیپلۆماتییه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، بۆیه (صمام الامان)ه‌كه‌ی سه‌ید سیستانی هه‌ر مه‌به‌ست مام جه‌لال بووه، نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك به شێر‌و ڕێوی هێنانه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ڵێن فه‌تواكه‌ی سه‌ید سیستانی مه‌جازیی بووه به‌ڵكو مه‌به‌ستی كورد بووه!. كه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌رامیانه رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال كاڵ بكه‌نه‌وه له‌و ده‌ورانه پڕ كێشمه‌كێشمه‌یه‌دا .
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی به‌نده بۆ ئه‌وه نییه كه خه‌بات و قوربانیدانی میله‌ته‌كه‌مان به هه‌ند وه‌رنه‌گرم، چونكه پێش هه‌موو كه‌سێك سه‌رۆك مام جه‌لال خۆی هه‌میشه ده‌یفه‌رموو "ئێمه به‌م گه‌له‌وه پێگه و جێگه‌مان دیاره "، ته‌نیا مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو كه ده‌سته‌واژه‌ی (صمام الامان) هه‌ر تایبه‌ت بوو به سه‌رۆك مام جه‌لال خۆی نه‌ك مه‌جازیی بووبێت.
AM:10:24:17/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی