بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی عێراق و کوردستان گوایە لە پارێزگایەکی عێراق ئایدز بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبووەتەوە
هەر وڵاتێک ئەگەر بیەوێت کۆمەڵگایەکی تەندروست و ئارامی هەبێت، نابێت حکومەتەکەی قەدەغەی هەموو شتێک بکات کە پەیوەستە بە حەز و خولیای تاک، چونکە بەنهێنی دەبێتە دیاریدە و کۆمەڵگا وێران دەکات، قەتیش کۆنترۆڵناکرێت
بەڵکو هەموو ئەوانەی خواستی تاکن بەتایبەت سێکس و مشروب و بابەتی دیکە، دەبێت بە یاسا رێکبخرێن و حکومەت خۆی سەرپەرشتی بکات، رێگری بکات لە تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، قاچاغ و بازرگانیکردنی نایاسایی
مشروب کەمتر بەڵام سێکس لە وەتەی مرۆڤ هەیە بوونیان هەیە، هەر بەدەوامیش دەبێت، مرۆڤ ناتوانێت دەستبەرداری سێکس بێت و مشروبیش شتێکی تایبەتە پەیوەندی بە باوەڕی تاکەکانەوە هەیە لە دیدی ئاین، تەندروستی و کولتور.
بۆیە پەرلەمانی عێراق و دادگاکانی، دەبوو لەبڕی قەدەغەکردنی رەها و سزادانان، پێویست بوو یاساکە بەجۆرێک بوایە، لەژێر چاودێری حکومەت بە کۆمەڵێك یاسا و رێنمایی.
لە وڵاتانی ئەورپا ئەمان قەدەغە نین، بەڵام نابێت خوار هەژدەساڵ جگەرە و مەشروبی پێبفرۆشترێت قەدەغەیە.
لە وڵاتانی ئەورپا ئەوەندە جوان بە رێنمایی و یاسا رێکخراون، نازانیت لەم وڵاتانە نە قەدەغەیە نە یاساییە، چونکە حکومەت چاودێری دەکات.
بۆ نمونە لەهۆڵەندا ناتوانی لە شوێنی گشتی، لەناو خەڵک و سەرشەقام و پارکەکان مەشروب بخۆیتەوە، سزای توندی لەسەرە، بۆ سێکسیش بە یاسا رێکخراوە، کەس بۆی نیە لەشفرۆشی بکات لەناو ماڵ و شوێنی گشتی وگەرەک و کۆڵانەکان.
لە وڵاتی سویسرا، لە سەعات هەشتی شەو تا هەشتی بەیانی فرۆشتنی مەشروب قەدەغەیە لە بازاڕی گشتی، تەنها لە باڕ و ریستۆرانتەکان هەیە واتا کەس ناتوانێت 24 سەعات مەشروب بفرۆشێت.. بیرە کە بەربڵاوترین جۆری خواردنەوەیە بەیاسا رێکخراوە بۆ هەموو تاکێک لە کۆمەڵگا.