هه‌ر زوو رووی نه‌عله‌كه پێچه‌وانه كرایه‌وه
سیروان غەریب
ئه‌بو ته‌حسین ره‌مزی كه‌وتنی به‌عس له 9ی نیسانی 2023 له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی ئۆلمپی عێراق، وێنه‌یه‌كی سه‌دام حسێنی گرت به‌ده‌ستییه‌وه‌و به‌دڵێكی پڕه‌وه به‌نه‌علێك ده‌یكیشا به‌ده‌م و چاوی دیكتاتۆردا، "ئه‌مه عێراقی وێران كرد ئه‌مه گه‌نجه‌كانی كوشت".
دوای بیست رۆژ له‌و ڕووداوه له 30 نیسانی 2003 له فه‌لوجه كه 50 كیلۆمه‌تر له‌رۆژئاوای به‌غداو له‌شوێنی ئه‌بو ته‌حسینه‌وه دوره ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر دژی كوشتنی سێ هاوڵاتی به ده‌ستڕێژی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو نه‌عله‌كانیان به‌ڕووی تانك و سه‌ربازانی ئه‌مریكا به‌رزكرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌دا خۆپیشاندانێكی تر ڕوویداو تیایدا 13 هاوڵاتی تر كوژران.
بنی نه‌عل وه‌ك ئاماژه‌ی شوێنێكی پیسه كه له‌ساڵی 2023 له‌چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا هه‌م به‌ڕووی سه‌دام و هه‌م به‌ڕ,وی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به‌رزكرایه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌وه تێده‌گه‌م له‌نێوان به‌عسی فاشی و ئه‌مه‌ریكای "رزگه‌ركه‌رو داگیركه‌ر جیاوازی هه‌یه".به‌ڵام نابێت ئه‌و جیاوازییه وامان لێبكات كه چاو له‌و هه‌موو پێشێلكاریی و توندوتیژییانه بنوقێنین و كه ئه‌مه‌ریكا به بیانووی "تیرۆر" ه‌وه له 20 ساڵی ڕابردوو له‌عێراق ئه‌نجامی دا.
ئه‌گه‌رچی روونه كه پێشتر‌و ئێستاش چه‌ندین گروپ " به‌ناوی به‌رگرییه‌وه" دروستبوون و هه‌ن كه دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت چالاكی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕوونه كه‌ئه‌م گروپانه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع گه‌لانی عێراق پاڵپشتییان ناكات و له‌گه‌لێاندا نین دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ریخست ته‌نها له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌و گروپانه ئاماده‌ییان هه‌یه له‌ڕووی جه‌ماوه‌ریییه‌وه لاوازن.
به‌كورتی دوای 20 ساڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌عێراق فه‌راهه‌م بكات، هه‌ل و مه‌رجه‌كه هه‌رچۆنێك بێت فاكته‌ره‌كان هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌م هێزه ئه‌وه‌نده‌ی وێنه‌ی داگیركه‌رێكی دڵ ڕه‌قی نیشانی عێراقییه‌كان دا نیو ئه‌وه‌نده ئه‌و وێنه‌یه‌ی نه‌گواسته‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانیدا بۆ ڕزگار گه‌لانی عێراق هاتوون.
هه‌ر بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی ڕووخانه‌وه وێنه‌كه‌ی ئه‌بو ته‌حسین و نه‌عله‌كانی ڕووی وه‌رگێڕاو ته‌نانه‌ت نه‌عله‌كه‌ش پێچه‌وانه‌كرایه‌وه.
بۆیه له‌ئێستادا ئه‌گه‌رچی هه‌واڵی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئه‌بو ته‌حسین له كرده‌وه‌كه‌ی دژی دیكتاتۆریه‌ت هه‌واڵێكی ساخته‌یه‌و بۆ چه‌واشه‌كارییه، به‌ڵام به‌كزه بایه‌كی هاوینه وه‌ك ئاگر له‌ژێر پوشدا بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات گه‌لانی عێراق جه‌ند بێ ئومید بوون.
AM:09:27:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی