ئەوەی ئێستا لە سنوور پەروەردەی سلێمانی

‌نەوشیروان حەمە غەریب

ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئەگوزەرێ  گوایە بۆ سەرپێخستنەوەی پەروەردەیە لەکوێی پەروەردەدا خۆی دەبینێتەوە؟
خۆدزینەوە لە پێشێلکردنی مافی مامۆستایان و وانە بێژان+

.فشارکردن و چاوسورکردنەوەو هەڕەشە+
+ بەکارهێنانی سەرپەرشتیاران وەک پۆلیسی ئینزیباتی سەردەمی بەعس
نانەوەی پشێوی و دووبەرەکی لەنێوان بەڕێوەبەروو+مامۆستایاندا
زۆرهێنان بۆ بەڕێوەبەرەکان و   بۆدۆزینەوەی ڕێگای ناچاری+
. بەدرۆکردن لەگەڵ مامۆستایان
بەکارهێنانی خوێندکارو کەس وکاری خوێنکار دژی مامۆستایان

..........هتد
ئەتوانین بپرسین هەموو ئەوانەی سەرەوە لەکوێی پەروەدەدا جێی دەبێتەوە؟
کێن ئەم هەنگاوانەی سەرەوە دەگرنەبەر،دیارە لای هەموومان ووڵامەکەی ئاشکرایەو کەنامەوێت قسەیان لەسەرکەین.وەگرنگ و پێویستە لەبەرامبەر ئەمانە باسی  ئەو بەڕێوەبەری پەروەردەو سەرپەرشتیارانەو بەڕێوەبەروو یاریدەدەرە ئازیزانە بکەین.

کە تائێستا هەستی مرۆڤانەو پەروەردەییان ڕێیان نەداوە بچنە ناو ئەو گەمە ناپەروەردەییەوە وەخۆیان بەبەشێک لەمامۆستایان دەزانن و  لەسەنگەری بەرگری مافەکانی خۆیان مامۆستایاندان. ئەوانەی کەباوەڕیان وایە  پەروەردە کاری جدی و دڵسۆزانەی دەوێ  بەزۆرەملێ و چاوسورکردنەوە تەنها ڕازی کردنی بەرپرسیانی سەرو خۆیانە نەک خستنەوەسەرپێی پەروەردە.

گێڕانەوەی مامۆستا بەم شێوازە نەک کوشتنی شکۆی مامۆستایە بەڵکو ئەو ئومێدەگەورەیەشە کە کۆی چین و توێژەکانی تر واباشترە بڵێین کۆی کۆمەڵگا لەسەر ئەم خەباتەی هەڵچنیوە  لەناودەبات، لەهەموو ئەوبەڕێزانە دەپرسین کورسیەک پۆستێک  ئەوەدەهێنت خۆت لەزۆرینەی هاوپیشەکانت بدزیتەوە لەپێناو ئافەرینێک یا دەستخۆشیەک، ئێمە هەموومان لەیەکتری تێدەگەین باسی منداڵی هەژاروو فەوتانی ساڵمان بۆمەکەن، ئەوەی خەمی منداڵی هەژاری بێ ئەبێ پێش ئەوەبیری لای کەسوکاری منداڵی هەژاربێت ئەبێت پێش هەمووان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕێ و ناو نەخێر بۆ ئەم جۆرە لەژیان بکات ئەگەر دڵسۆزی ئەبێت پلەو پۆستەکەت بکەیتە قوربانی نەک  ئەم  هەلە بقۆزیتەوەو بیکەیتە ماستاو بۆ دەست خۆشی وئافرین.

بۆیە لێرەوە ئەو مافە بەخۆم ئەدەم کەبەناوی کۆی مامۆستایان و خوێنکاران و کەسوکاریان و هەمووفەرمانبەران، سوپاس و پێزانینی خومان بۆ ئەو بەڕێزانەی لەهەرپلەو پۆستێکدابن دەرببڕین کە پشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەهڵوێستیان بەرنەداوە.

وەلێرەوە بەوپەڕی ئومێدەوە لەداهاتوومان دەڕوانین وە چۆن دڵنیاین لە خۆڕاگری مامۆستایان ئاواش دڵینیاین بەرپرسانی پەروەردەی ئەم شارە پەروەردەکانی سلێمانی ناکەن بە ئەمنەسورەکەی سلێمانی بۆ سزادانی خەڵکی بەهەڵوێست و دڵسۆزی شارەکە.

وەدووپاتی دەکەینەوە ئاسانترین ڕێگا بۆکردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان و وانە بێژانە وەبۆسەرکەوتنی خەباتەکە بەشداری کۆی چین و توێژەکانە.


PM:04:37:29/11/2023

ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی