جیهان لە سایەی سیستمی پڕوپوچیدا..
رێبین عومەر
جیهان ئەمرۆ تەواو جیاوازە، سەردەم بۆتە سەردەمی پڕوپوچیی و بێ بەهاکردن و کەم نرخی مرۆڤەکان ..!
بە کۆی گشتی بیرۆکەی پڕوپوچی لە گشت بوارەکاندا زاڵبووە. خواستی زۆر لەسەر بیرۆکەی پروپوچی هەیەو پانتاییەکەشی تابێ فراوان دەبێت.
چونکە دەرفەت دەدا بۆ سەرکەوتنی تاکەکەس و گەیشتنە مەرامی تایبەت.
لەم سەردەمەدا پارە بێدەنگی زامنکردووە، بێدەنگییەکی سامناکی دروستکردووەو نقەنییە !
هەمووشتێک لەژێر دەسەڵاتی پارەدا هامووشۆدەکات.
پارە چی بوێت ئەوەدەکات.
وەک (ئالان دۆنۆ )فەیلەسوفی فەرەنسی دەڵێ: پارە واقع لەناوخۆیدا گومدەکات. بەو جۆرە پارە هێزێکەکە وێنە گشتییەکە دەکێشێت؛ زۆرینەی جەنگەکانیش ئاراستەدەکات و بریاردەری زۆر بواری ژیارییە لەمڕۆداو کاریگەری لەسەر سیاسەت و ئاراستەکردنی هەیە.
جیهانی ئەمڕۆکە لە سایەی سیستەمێکدایە کە نکۆڵی لە فرە رەنگی دەکات و یەکتر پسندناکات و دڕدۆنگی دروستدەکات بەرژەوەندی زاڵەبەسەر گشت بوارەکاندا دەوڵەتەکان بەدەست ئەم بیرۆکەیەوەن. جەنگەکان کە ئێستاهەن لە ئەوروپاو رۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریکا هەموو بەکاریگەری سیستمی پڕوپوچییە، و مرۆڤیش لەناوخۆیدا دەکاتە قوربانی جەنگێکی نارەوا.
هەوڵی زۆر هەیە تەواوی مرۆڤەکان بکەونە ناو پڕوپوچی و بە مادە بکڕدرێنەوەو نرخیان لەسەردابنرێت؛ وەک ئەوەی کاڵایەک بن؛ یان سوتەمەنی سیناریۆیەک، بە هێزی پارە ئەوەدەکرێت و نرخیان لەسەر دادەنرێت. پارە وجود وندەکات سیستمی پڕوپوچی بەوهێزە کاردەکات و پارە مرۆڤەکان بەویستی خۆی رەنگدەکات. بیروبۆچوون و قوڵفکری و ئایدیۆلۆژیا باوی لەناوبردووە. سەردەم سەردەمی بێ بەهاکانەو سەردەمی پڕوپوچییە..؟!
شەر تەنها بۆ پارەیەو بە هێزی پارەش هەوڵی چەسپاندنی مەرامە تایبەتەکان دەدرێت. سەردەم وادەخوازێت پڕوپوچی بایەخداربکرێت و رۆڵبگێڕێت، بۆ وێنە گروپە خەڵکەکە بۆ خۆشی چەپڵەیان لێدەدا؛ بۆ قسەی وتار بێژەکە؛ کەچی بۆ سبەی هەمان ئەو قسانە دەبوونە وانە لە خوێندنگەکان و منداڵانی وڵاتی لەسەر هەمان ئەو قسانە رادەهێنران و پێیان دەوترایەوە تابیکەنە پەیڕەوی ژیانی خۆیان. ئەم سەردەمەدە ڤێرژنێکی نوێی فاشیزم بەرهەم دێنێت و خود پەرستی لە ئاستی هەرە باڵادایە.
PM:04:03:29/11/2023
ئهم بابهته 1728
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی