توندوتیژكاریش قوربانیە‌

‌ئەڤین عزیز

بە‌كارھێنانی توندوتیژی  لە‌ھە‌موو گۆمە‌ڵگاكاندا ھە‌یە‌ لە‌ فۆرمی جیاوازدا و پە‌یوە‌ند نیە‌ بە‌ كلتورو وڵاتێكی تایبە‌تە‌وە‌، كاركردن بۆنە‌ھێشتنی توندوتیژی لە‌ كۆمە‌ڵدا بە‌ شیعارو  كروزانە‌وە‌ و پارانە‌وە‌ نابێ كە‌ ژنانی رێكخراوە‌كانی كوردستان پێوە‌ی خە‌ریكن  بە‌ڵكو بە‌رپرستارێتیە‌كی گە‌ورە‌ی دە‌زگاكانی حكومە‌ت و وە‌زارە‌تی كاروباری كۆمە‌ڵایە‌تیە‌ نە‌ك رێكخراوە‌كان بچن وێنە‌ی سوتاو و كوژراوە‌كان لە‌ گە‌لە‌ریە‌كاندا ھە‌ڵواسن،  خۆشیان بە‌دە‌روریاندا بكروزێنە‌وە‌، ئە‌و كارەی رێكخراوە‌كانی ژنان لە‌وپە‌ری نائاگاییە‌وە‌یە‌  كە‌ خۆیان دە‌بنە‌ ھۆی بە‌رھە‌م ھێنانە‌وە‌ی دە‌سە‌ڵاتی پیاوسالارین لە‌ كۆمە‌ڵدا. 

من دە‌زانم ھە‌ندێ لە‌ رێكخراوە‌كان   بە‌ ھە‌ڵواسینی وێنە‌ی قوربانیە‌كان لە‌ گە‌لە‌ریە‌كدا وە‌ك ۆرك شۆپ  راپۆرتی دە‌كە‌نە‌وە‌ بۆ ئە‌و رێكخراوە‌ جیھانیە‌ی فە‌ندی دە‌كات،  لە‌راستیدا  ئە‌وە‌ سیاسە‌تی كۆڵۆنیاڵكردنە‌  كە‌ ئە‌وان ھە‌رگیز نایانە‌وێ كێشە‌ی توندوتیژی  لە‌ كۆمە‌ڵی كوردیدا چارە‌سە‌ر بێ و بە‌وشێوە‌یە‌  لە‌رێی رێكخراوە‌كانی ژنانی كوردستانە‌وە‌ وە‌ك فاكتایە‌كی دواكە‌وتووی  كلتوری كۆمە‌ڵی كوردی وێنای دە‌كە‌ن، بە‌ڵام كێشە‌ی توندوتیژی لە‌وڵاتە‌كە‌ی  خۆیاندا كێشە‌یە‌كی كۆمە‌ڵایە‌تیە‌و پە‌یوە‌ندی بە‌ باری دە‌رونی كە‌سی توندوتیژكارە‌وە‌ ھە‌یە‌ بۆیە‌ش وە‌ك  سیستە‌می خێزانی یارمە‌تی دایك و باوك و منداڵ دە‌درێ. بۆ پێشنیاری  شێوازی كاركردنی بیرۆكە‌ی دە‌زگاكانی حكومە‌تە‌كە‌ی خۆیان ناكە‌ن؟  

بۆ نە‌‌ھێشتنی دیاردە‌ی توندوتیژی لەكۆمە‌‌ڵدا پێویستە‌ حكومە‌ت   بە‌رپرسیارێتی كێشە‌كانی خە‌ڵكە‌كە‌ی خۆی ھە‌ڵبگرێ و خە‌ڵكانی  بە‌توانای ھە‌بێ لە‌ دە‌زگاكانی خۆیدا كە‌ بتوانن لە‌ ھۆكاری توندوتیژی لە‌ كە‌سی توندوتیژكاردا دیاری بكە‌ن و چارە‌سە‌رسازی دە‌رونی و دە‌رمانی بۆ دیاری بكە‌ن، بە‌ھە‌مان شێوە‌ قوربانیە‌كە‌ش كە‌ ئە‌و كە‌سە‌یە‌ توندوتیژی بە‌رامبە‌ر كراوە‌ لە‌ رووی دە‌رونیە‌وە‌ یارمە‌تی بدرێ كە‌ ئە‌وە‌ ھە‌ڵە‌ی ئە‌و نیە‌ رە‌فتاری وای بە‌رامبە‌ر كراوە‌، ھاوكات ئە‌و منداڵانە‌شی كە‌ شاھیدی بینینی توندوتیژیە‌كە‌ بوون دە‌بێ چارە‌سە‌رسازی دە‌رونییان بۆ دابین بكرێ، من دووساڵ  لە‌بە‌شی لێكۆلینە‌وە‌ی  یاسایی توندوتیژی بوم لە‌ پە‌یوە‌ندیە‌ نزیكە‌كاندا لە‌ یە‌كێ لە‌ شارە‌وانیە‌كانی ستۆكۆلۆم پلان و كاری دە‌زگاكە‌ی  ئێمە‌  ئە‌وە‌ بووە‌ وە‌ك زانیاری لە‌ سە‌ر چۆنیە‌تی یارمە‌تی دانی ئە‌و كە‌س و خێزانانە‌ بڵاو بكە‌ینە‌وە‌ نە‌ك  وێنە‌ی قوربانیە‌كان لە‌ گە‌لە‌ریە‌كدا ھە‌ڵواسین. لە پلانی كاری دە‌زگاكە‌ی ئێمە‌دا ئە‌وە‌شی كە‌ توندوتیژی دە‌كا بە‌شێوە‌یە‌ك قوربانیە‌ و  ھۆكارێك ھە‌یە‌  كە‌ بۆچی ئە‌و بە‌وشێوە‌یە.


AM:10:56:29/11/2023

ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی