ناته‌بایی هزری
ئەڤین عزیز
زانستی سیاسی سودێكی زۆری له روانگه‌ی ده‌رونزانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی له دنیا بینی و ره‌فتاری خه‌ڵكی تێبگه‌ن له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك چۆن بیرده‌كاته‌وه و چ بریارێكیش ده‌دات بێ مه‌به‌ست باگراوه‌ند نیه ، هه‌نێ جار بریاره‌كانیان دورن له عه‌قڵانیه‌ت و ئێتیك و مۆراڵه‌وه یان هه‌ندێ جار زۆر بریار ره‌هه‌ندێكی ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونیه . ناته‌بایی فكری له بواری سیاسی ئێمه‌دا هه‌موو سنوری پره‌نسیپ و مۆراڵ تێپه‌راندوه تا ئه‌و راده‌ی كه هه‌ندێ له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزب و نوێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی ئێراق كه‌وتونه‌ته خانه‌ی خیانه‌تی رووته‌وه كه له‌بری پاراستنی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنی ده‌ده‌ن تەنھا لەبەری ئەوەی دژایەتی حزبێكی دیكەی ھەرێمی كوردستان دەكەن، ئەم كارە تەنگەژەی دەرونیە نەك پرەنسیپ و مۆراڵ و ئەخلاقی سیاسی نیشتیمانی، چونكە ململانێی حزبی لەدەرەوەی ھەرێمی كوردستان نیە بەڵكو لەناو چوارچێوەی ھەرێمدایەتیۆری ناته‌بایی فكری كه له زانستی ده‌رونزانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به كۆگنیتیڤ دیسۆنانسcognitive dissonansپناسهدهكرێ لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر بخه‌مه روو پاشانیش ناته‌باییه فكریه‌كانی بواری سیاسیمان دیاری بكه‌م.
كۆگنیتیڤ دیسۆنانس یان ناته‌بایی فكری له‌لایه‌ن (Leon Festingar (1957داهێنراوه ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ده‌رونیه و له هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراودا دروست ده‌بێ كاتێ كه زانیاریه‌كی نوێ به‌ر دنیابینی تاك یان گروپه‌ك ده‌كه‌وێ. مانای به‌ریه‌ككه‌وتنی زانیاریه‌ك كه وه‌ك فاكتاك ده‌رده‌كه‌وێ به‌رامبه‌ر به دنیابینی و باوه‌ره‌ی كه ئێمه هه‌مانه له‌ژیانی رۆژانهداههوڵی سانسۆر ولابردنی ده‌ده‌ین ته‌نانه‌ت زۆر جار هه‌ڵچونی ده‌رونیشی له‌به‌رامبه‌ردا ساز ده‌كه‌ین..
بۆ نمونه ره‌نگه تۆ خۆت به باشترین چێشت لێنه‌ر بزانی به‌ڵام كاتێ هاورێكانت به‌تۆ ده‌ڵێن چێشته‌كانت دایم سوێره .. تۆ نیگه‌ران ده‌بێ و كاتێ تامی ده‌كه‌ی وانیه ... لێره‌دا ناته‌باییه‌ك دروست ده‌بێ له نێوان ئه‌وه‌ی كه تۆ خۆت( پێ باشترینه) به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاورێكانت ده‌یڵێن ( چێشته‌كانت سوێره). ئه‌م ناته‌باییه یان ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی چاره‌سه‌ر بكرێ كه تۆ یه‌كه‌م به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه له خۆت بروانی و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه بكه‌ی كه ره‌نگه تۆ تامی سوێریكردنت لاواز بێ بۆیه خواردنه‌كانت سوێرن یان ئه‌وه‌تا هاورێكانت زۆر به سوێری هه‌سته‌وه‌رن. له‌م حاڵه‌ته‌دا یان ئه‌وه‌تا بریارێك ده‌ده‌ی كه هه‌ست و توره‌یی سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی كه واز له‌و هاورێیانه دێنی و هاورێی تازه په‌یدا ده‌كه‌ی چونكه بێسفهتن و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه تۆ خۆت هیلاك ده‌كه‌ی بۆیان به‌ڵام ئه‌وان پێ نازانن. یان ئه‌وه‌تا بههاورێكانت ده‌ڵێی ببورن ئێوه راست ده‌كه‌ن من هه‌ستی سوێركردنم لاوازه.
یان گه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره كێش سه‌ره‌رای زانینی زیانه‌كانی چگه‌ره كێشان به‌ڵام هه‌ر جگه‌ره ده‌كێشێ و ده‌ڵێ باپیرم ئه‌وه‌نده ساڵ ژیا و جگه‌ره كێشیش بوو به‌م شێوه‌یه لایه‌نه خراپه‌كانی جگه‌ره كێشان بلۆك ده‌كات و وه‌ری ناگرێ ، مانای سه‌ره‌رای زیانه‌كانی جگه‌ره دهكێشه چونكه ئارامی پێ ده‌دات. مانای تۆ سانسۆری زانیاریه راستیه‌كه ده‌كه‌ی و بهتهنگهژهیهكی ده‌رونیدا تێده‌په‌ری و بریارێكی بێبنه‌مای له‌سه‌ر ده‌ده‌ی.
به مانایه‌كی تر تاك هه‌میشه به‌دوای ئه‌و به‌هانه و بابه‌تانه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ دنیا بینی ئه‌و ده‌گونجێن و ته‌بان و ته‌نگه‌ژه‌یی ده‌رونی بۆ دروست ناكه‌ن. نمونه‌ی ده‌یان كه‌س دێنه‌ته‌وه كه به جگه‌ره كێشان هیچیان لێ نایه، له ئۆستورالیا ساڵی ٢٠٠٤ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كرد له‌سه‌ر ره‌فتاری خوێندكارانی به‌شی په‌رستاری سه‌باره‌ت به هۆشیاری ته‌ندروستی. ئه‌و خوێنداكارانهی كه خۆیان جگه‌ره كێش بوون هانی خه‌ڵكیان نه‌دادا كه له جگه‌ره كێشان دوربكه‌ونه‌وه چونكه ئه‌و زانیاریه‌یان بلۆك ده‌كرد كه تایبه‌ته به‌زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان و باوه‌ریان به‌و نه‌خۆشیانه نه‌بوو كه خه‌ڵك به‌هۆی جگه‌ره كێشانه‌وه توشی ده‌بن. زانیاریه‌كانیان بلۆك ده‌كرد و دنیا بینی خۆیان نه‌ده‌گۆری. مانای ناته‌بایی هزریان هه‌بوو له نێوان قبوڵكردنی زانیاری زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان و كرداری جگه‌ره‌كێشانی خۆیان جۆری ئه‌م كه‌سانه له ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی به‌رده‌وامدان.
له روانگه‌یه‌كی سیاسیشه‌وه ده‌توانین بڵێین گه‌ر كه‌سێك پره‌نسیپ و مۆراڵی سیاسی له ئایدۆلۆژیای چه‌پ هه‌بێ ئه‌وا ده‌نگ به حزبێك ده‌دات كه له دنیا بینی خۆیه‌وه نزیكه و دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه چونكه ته‌بایه له‌گه‌ڵ دنیا بینی ئه‌ودا. مانای ده‌نگدانی ئه‌و( باوربونێكه، پره‌نسیپێكه) كه‌له‌گه‌ڵ بهریهككهوتنهدهرهكیهكهدا( ده‌نگداندا) وێك دێته‌وه و هه‌ست به ناته‌بای ناكات و ته‌نگه‌ژه‌ی بۆ دروست نابێ. مانای زانیاریه ده‌ره‌كیه‌كه ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی بۆ دروست ناكات و ته‌نگی پێ هه‌ڵناچنێ.
به‌ڵام گه‌ر زانیاریه‌كه پێچه‌وانه‌ی دنیا بینی كه‌سه‌كه بوو ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی دروست ده‌بێ. تاك بۆ نه‌جات بوونی له‌و ته‌نگه‌ژه ده‌رونیه‌كه ده‌بێ هه‌وڵبدا ناته‌باییه ( ناوه‌كیه‌كه‌ی) ته‌با بكات له‌گه‌ڵ زانیاریه به‌رده‌سته‌كه‌ی . به‌مانایه‌كی تر كاتێ تاك هه‌وڵی جێگۆركێ ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ته‌بایی دروست بكات له‌نێوان زانیاری وه‌رگیراو و دنیابینهكهی خۆی ته‌نگه‌ژه ده‌رونیه‌كه نامێنێ
ژینگه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر دنیا بینی ئێمه وچۆنیه‌تی دروست بوونی ناته‌بایی فكری.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له بریاری ناعه‌قڵانی بپارێزین (Leon Festingar (1957دوورێگا ده‌خاته روو یه‌كه‌میان كاتێ به‌ر زانیاریه‌كی تازه ده‌كه‌وین كه پێچه‌وانه‌ی دنیا بینی ئێمه‌یه مانای هه‌ڵسه‌نگاندنی خود له‌لایه‌ن خوده selfevaluation له رێی بهراوردهكاریهوه كه بیركردنه‌وه‌ی خود چۆنه له ئێستادا و ده‌بێ چیش له دنیا بینیدا بگۆرێ. مانای خود گۆرانیكاری له دنیا بینی خۆیدا ده‌كات به‌هۆی به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریه به‌رده‌سته‌ی كه هه‌یه.یان له پله‌ی بهرواوردكاریدا له له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر یان منی سه‌ر به پارتێك له پله‌ی به‌راوردكاریدا له‌گه‌ڵ پارتێكی تر. زۆر جار خه‌ته‌ری ئه‌وه هه‌یه كه زانیاریه‌كه گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی بێلایه‌نیش بێ به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی كاری پێنه‌كرێ له‌لایه‌ن تاكهوهیان ده‌بێ بریارێكی خه‌نجه‌ر ئاسا له دنیا بینی خۆی بدا‌و به ره‌فتاره‌كانیدا بچێته‌وه.
كاتێ مرۆڤ خود هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات له نێوان ئه‌وه‌ی كه باوه‌ری پێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریه تازه‌یه‌ی كه پێی ده‌گات گه‌ر كه‌سه‌كه ته‌ندروست و عه‌قڵانی بێ ئه‌وا ته‌نها له چوارچێوه‌ی خود هه‌ڵسه‌نگاندا نامێنێته‌وه به‌ڵكو به‌ره‌و به‌هێزكردنی خود selfenhancementو باشتر كردنی خود self improvement ده‌وا.
مانای من گه‌ر خۆم به كه‌سێ به‌راورد بكه‌م به‌كه‌سێ كه توانای له من زیاتر ئه‌وا به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌م كه من توانام وه‌ك ئه‌و نیه‌و خراپم( هه‌ڵسه‌نگاندنی خود)، مانای ئامانجێكی سه‌ره‌وخواره و كاریگه‌ری خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵام گه‌ر پله‌ی بهراوردكاریهكهم به‌و ئاراسته‌یه‌دا بێ كه گه‌شه به‌باش بوونی خۆم بده‌م تا وه‌ك ئه‌و بم(باشتركردنی خود) ئه‌وا ئامانجه‌كه‌م عه‌قڵانیه‌و به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌یپێكم. مانای دنیا بینی من كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنی خودی من كه چۆن پله‌یه‌كی باڵاتر به‌ده‌ست دێنم یان چۆن خۆم له‌پله‌یه‌كی كه‌متردا ده‌هێڵمه‌وه. گه‌ر به شێوه‌یه‌كی خێرا له روانگه‌ی ئه‌م تیۆریه‌وه تێرامانێك به‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا ئه‌وا نمونه‌ی زۆر زه‌ق و گه‌وره‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێ و ده‌بیننین كه چۆن تاك، ده‌زگای حكومی، حزب و لایه‌نگرانی به‌رده‌وام به ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونیدا تێده‌په‌رن من چه‌ند نمونه‌یه‌كم پێدان له‌سه‌ره‌وه و چه‌ند نمونه‌یه‌كیش له‌سه‌ر حزب و سیاسه‌ت له خواره‌وه ده‌نوسم، به‌ڵام ئێوه‌ش له به‌رپرسیارێتی ده‌رناكه‌م ده‌مه‌وه‌ێ هه‌ر یه‌ك له ئێوه نموونه بێنێته‌وه له‌سه‌ر بریاری ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی كه سه‌دان هه‌زار هه‌یه رۆژانه‌و بێرهخنه هه‌ڵپه‌سێردراون.
له روانگه‌ی تیۆری ناته‌بایی فكریه‌وه ده‌مه‌وێ شروڤه‌ی له پارتی ، یه‌كێتی ، گۆران ونه‌وه‌ی نوێ بكه‌م هاوكات شیكاری دنیا بینی ره‌فتاری نوێنه‌رو كه‌سایه‌تیه‌كانیان له
١\ كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه ٣١ی ئاب به خیانه‌ت ده‌زانن بهڵام١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر نا ، یان به پێچه‌وانه‌وه، یان كه‌سانێ هه‌ن باسی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌كه‌ن كه گۆرانن به‌ڵام قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی گۆران ناكه‌ن، ڵهراستیدا گه‌ر له رووی مه‌سه‌له‌ی پره‌نسیپ و ئینتماو ئه‌خلاقی نیشتیمانیه‌وه سه‌یری بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و بۆچون و بریارانه ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ده‌رونی نا لۆژیكییه.
٢\ كاتێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فڵان حزب كاری باش ده‌كات یان سه‌رۆكی حكومه‌ت بریارێكی باش ده‌دات لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی تر ره‌فزی ده‌كه‌ن چونكه ئه‌وه‌یان بریوه‌ته‌وه لای خۆیان كه هه‌ر چی بكات هه‌ر خراپه، ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونیه،
٣\ چه‌ند له ئێوه وه‌ك پارتی یان یه‌كێتی ره‌خنه‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆتان كردوه كاتێ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ده‌كات به‌راده‌یه‌ك كه ئه‌منی قه‌ومی ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ له ئێوه هه‌ریه‌ك له ئێوه تێرامانێ له خۆی بكات... له هه‌موو ئه‌و بۆچون وبریارانهی كه ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی به‌سه‌ریدا زاڵ بووه له‌بری لۆژیك و هزر، بێگومان ژیانی تایبەتی خۆشتان و ناوماڵهكانیشتان ده‌گرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ژیان به حه‌قیقه‌ت ببه‌خشینه‌وه له كلتوری سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیماندا.
AM:11:01:15/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی