وێستگه‌ی هاوڵاتی
سیروان غەریب
وێستگه‌ی هاوڵاتی؛ گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه، هه‌موو چوارشه‌ممه‌یه‌ك له‌یه‌ك كاتدا هه‌م له ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) و هه‌م له ماڵپه‌ڕی (وێستگه‌نیوز) بڵاوده‌بێته‌وه.
لە گۆشەکەدا هه‌ر جاره و وتارێكی رۆژنامه‌وانیی به‌پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاو دەکەمەوە، له‌پێناو گه‌یاندنی وتارەکە به زۆرینه‌ی خوێنەرانیش؛ پێڕەوی لە زمانێكی ڕوون و ئاسایی به‌ڵام جددی و ڕاسته‌خۆ دەکەم.
لە میدیای ئه‌مڕۆماندا به ده‌گمه‌ن نه‌بێت وتارێكی ڕۆژنامه‌وانیی نا‌بینیت، ئه‌وه‌ی زۆر له‌به‌ر چاوه و بڵاوده‌بێته‌وه، زۆرینەی ده‌چێته خانه‌ی وتاری ئه‌ده‌بیی یان بە گشتیی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی ئەو وتارانە له ڕووی شێواز و زمانی دهربڕینەوە زۆر لە وتاری ڕۆژنامه‌وانیی جیاوازن.
گومانی تێدا نییە سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌دیبان و شاعیران بوو، سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی نووسینه‌كانیشیان هه‌ر ئه‌ده‌ب بوو، به‌ڵام ئه‌و قۆناغه له دوای سەرهەڵدانی ڕۆژنامەوانیی تایبەتمەند و ئەکادیمیی؛ نه‌ك تێپه‌ڕی به‌ڵكو به هۆی زانست و پێشكه‌وتنه‌كانی تهكنهلۆژیاوە، ڕۆژنامه‌گه‌ریی لە خوێنه‌ری نوخبه و ڕۆشنبیر و پیاوانی ئایینیی سه‌نده‌وه و كردییه موڵكی زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵك، به‌ڵام تائێستا له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا، دەتوانم بڵێم ژانرێکی مێدیایی گرنگ کە بریتییە لە (وتاری ڕۆژنامه‌وانیی)، له‌چاو وتاری زانستیی و فیكریی و ئه‌ده‌بیی، له دۆخی نه‌بووندایه.
پاڵپشت به‌و ئه‌زموونه چه‌ندین ساڵییه‌ی له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی و مێدیای كوردییدا هه‌مه و بە كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و وانه تایبه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنم به كاری رۆژنامه‌وانی وه‌رمگرتوون؛ جا له ناوخۆ بووبێت یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بە شێوەیەکی شاییستە و کارا لەسەر نووسینی گۆشه‌ی "وێستگه‌ی هاوڵاتی" بەردەوام دەبم .
له‌م وێستگه نوێیه‌مدا، له ڕێگه‌ی وتاری ڕۆژنامه‌وانییه‌وه پاڵپشتی له خه‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و سیاسییه‌كانی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، چاویش له دیارده ناشایسته‌كانی مێدیای كوردی نانووقێنم و ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرم به (وێستگه‌نیوز) و (هاوڵاتی)یشه‌وه.
لە نووسینی ئەو وتارانەی گۆشەکەدا؛ هه‌میشه ئه‌و پرنسیپانه‌ی له ژیانمدا باوه‌ڕم پێیان بووه پێڕەو ده‌كه‌م و خۆم به دوور ده‌گرم له بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاری رڕق و كینە، هاوكات ڕۆڵی چاكه‌كاران و خراپه‌كاران بە جیا دەبینم و ته‌ڕ و وشك به یه‌كه‌وه ناسووتێنم .
به‌ڵێنیش ده‌ده‌م هه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه و بێ به‌دواداچوون و زانیاریی ورد غه‌در یان ناوی كه‌سێك یان ده‌زگایه‌كم زڕاند؛ له ژماره‌ی ئایندەی گۆشەکەدا داوای لێبوردنی لێ بكه‌م و كوردوتهنی خه‌جاڵه‌تی بۆ ده‌رببڕم.
دەبێت سوپاسی تاریق فاتیح؛ خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بكه‌م كه ده‌رگای رۆژنامه‌كه‌ی بۆ خستمه سه‌ر پشت، هەروەها سوپاسی هاوڕێ و برام ڕه‌حمان غه‌ریب ده‌كه‌م كه گۆشه‌كه‌ی ناونا.
AM:12:04:13/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی