به‌كورتی له ساڵی 1921 وه تاوه‌كو 2019
له‌هیچ قۆناغێكی كورددا، نه‌توانرا دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به گفتووگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا دابمه‌زرێت، له‌وه‌تی هه‌یه عه‌قڵی حزب بیركردنه‌وه‌ی حزب به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب ده‌ستی به‌سه‌ر گفتووگۆكاندا گرتووه، ئیتر له‌سه‌ر مافه‌كانمان مساوه‌مه ده‌كات خیانه‌ت ده‌كات چی ده‌كات ئه‌یكات. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی كێشه‌كانی ئێمه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ به‌غدادایه، دوو ئه‌وه‌نده‌ش كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌دایه كه 80 ساڵی رابردوو به‌دڵی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان نه‌ك مافه‌كانمان گفتووگۆی كردووه...
كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له 80 ساڵی رابردوودا سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆ گرتووه.
یه‌كه‌م : كێشه‌ی زه‌وی.
دووه‌م: كێشه‌ی سامان
سێهه‌م: كێشه ده‌سه‌ڵات
ئایا له‌وباره‌یه‌وه چیمان به‌ده‌ستهێنا؟
ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێنا ده‌سه‌ڵاتێك بۆ ئه‌م كه‌س و سامانێك بۆ گیرفانی ئه‌و كه‌س و زه‌وییه‌كیش به به‌رده‌وامی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت.
وا 2019 یه ، له‌ساڵی 1921 وه كه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌تی عێراقه‌دا هه‌یه. چیمانكرد به‌چی؟ بێجگه له‌خوێن و ئه‌نفال و كیمیایی و گۆڕی وون.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كێ به‌رپرسه له‌مانه؟ ئایا هه‌ر رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، نه‌خێر، به‌ڵكو به‌بۆچونی من میلله‌ته‌كه خۆیشی به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه. نه‌ك سیاسییه‌كانی، چونكه ئه‌وه میلله‌ته له‌هه‌موو كات و زه‌مانێكدا. شه‌رعیه‌تی داونه‌تێ كه حزب و به‌شێكی زۆر كه‌سایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخواز نوێنه‌رایه‌تی بكات، نه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانی كه تیایدا یه‌ك تۆزقاڵ مساوه‌مه له‌سه‌ر مافه‌كانی هاوڵاتیانی نه‌كات.
PM:02:40:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی