لەبارەی پرۆسەی سیاسییەوە

‌رێبین عومەر ‎

دەرئەنجامی پرۆسەی سیاسی لە هەرێم ؛ تۆپەکان لەسەبەتەی هەردوو حزبی حاکمەدایە هەردوولا پرۆژەی خۆیان هەیەو چاویشیان لە پۆستی سەرۆکی حکومەتە؛ یەکێتی پۆستی سیادی دەوێت بە دەزگای یاسادانان بەتەنها رازی نابێت.

پێچەوانەی ئەوەش پارتی دەیەوێت بەهەمان یاری رابردوو درێژە بەگەمەکە بدات و بکوژو ببڕ هەرخۆی بێت.

هەربۆئەوەش ماوەیەکە پارتی دیموکرات یەکلایەنانە گڵۆپی سەوزی خۆی هەڵکردووە وەک هێزی یەکەم تاوەکو ترافیکی هاموشۆی دروستکردنی حکومەت گەرم بکات و دەڵێ لەدەرگای هەمووحزبەکان دەدەین و لای خۆشییەوە سیناریۆکانی یەکلایی کردۆتەوە. یەکێتیش بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات و دەیەوێت پرۆگرامی حزبەکەی روون بکاتەوە کە چیان بۆ ئایندە لەهەگبەکەدایە.

پارتی شەرعییەتی بەخۆیداوە کە حکومەت بەدڵ خوازی خۆی دروستبکات، و تیمی و سەرۆکی بێ گەڕانەوە بۆ دانوستاندن؛ لای خۆیەوە یەکلاکردۆتەوە.

 لە کاتێکدا یەکێتی بەڕوونی ڤیتۆی لەسەر سەرۆکی ئیستای حکومەت هەیەو نایەوێت هەمان ریسو خوری رابردوو  دووبارەبێتەوە .
 
پێشتر زۆر بەروونی سەرۆکی یەکێتیی وەعدی ئەوەی دابوو کە بێ خواستی یەکێتی کەس نابێتە مودیرعام..؟!

ئەوەی روونە کە ئەم جارە بە ئاسانی حکومەت دروستنابێت. خواستی یەکێتی کۆنکرێتییەو وەزیرو گزیری بێ دەسەڵاتی لە هەولێر ناوێت.

لە دۆخی تێنەگەیشتنی سیاسی و پەسەند نەکردنی خواستەکانی یەکێتی.

ئەگەری چەق بەستنی پرۆسەی سیاسی هەیەو پێدەچێت کارتی دوو هەژموونی سیاسی جارێکی تر بێتەوە پێش.

 چونکە یەکێتی چیتر رازی نەبێت ناوچەو هەژموونی ئابوری سیاسی  خۆی رادەستی هەژموونی حکومەتی پارتی بکات.


AM:10:59:30/11/2024

ئه‌م بابه‌ته 1056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی