ئەمڕۆ لە میری چی رویدا
رێبین عومەر
لە گفتووگۆی سەرۆکی یەکێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرەڤان بارزانی؛ دەرگای دیالۆگی بێ مەرج بەرووی پرۆسەی سیاسی هەرێم کرایەوە و هەردوولا لەگەڵ کاری پێکەوەیی بوون .
"واقع حکوم دەکات"
بافڵ تاڵەبانی پێچەوانەی رووە سەربازییەکەی مەدەنیانە دەرکەوت و راشکاوانە قسەی دڵی خۆیکرد؛ لە هەولێری پایتەختەوە پەیامەکانی خۆی گەیاندە بەرامبەرەکەی.
بافڵ تاڵەبانی سەرباری ئەوەی مایکەکەی دووبارە فڕێدایەوە بەڵام لەگەڵ قبوڵکردنی رەنگە جیاوازەکان بوو دانی بە بوونی هێزە سیاسییە تازەکان نا؛ لە پرۆسەی بانگەشەدا باسی لە معاناتی هێزە سیاسییەکانی ترکرد لە کاتی بانگەشە لە زۆنی زەرد کە دووچاری ئازاردان ببوونەوە؛ بەروونی گووتی: هەڵە بەهەڵە چارەناکەم؟!
لە درێژەی باسەکەیدا لەگەڵ ئەوەبوو بەدەستە جەمعی کاری پێکەوەی بۆ ئایندەی سیاسی هەرێمی کوردستان بکرێت لە ئاستی ناوخۆو دەرەوەش کاری پێکەوەیی گشتگیر بکرێت.
ووتی: دووساڵە یەکێتی رێرەوەکەی راستکردۆتەوە؛ توانی لەم ماوەکەمەدا هاوسەنگی بگەڕێنێتەوە.
بەروونی ئەوەشی وت: کە خەڵک متمانەیان بەدامەزراوەکان نەماوە.
ئەوەی گرنگ بوو لە گفتووگۆکانیدا دەرگای دیالۆگی سیاسی بە کراوەی جێهێشت و باسی کۆتایی سەردەمی 50+1 کرد.
PM:10:06:30/10/2024
ئهم بابهته 18868
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی