ئەمریکا چی لە حەشدی شەعبی دەکات؟

‌رێبین عومەر ‎

له  کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوه و بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنتۆنی بلینکن سەرنجی هەموانی بەلای چیرۆکی شمشێرەکەی دیمۆکلیس لە تابلۆی هونەرمه ندی ئینگلیزی ڕیچارد ویستالی کە لە ساڵی ۱۸۱۲ کێشراوە راکێشا.

چیرۆکی تابلۆکە پاشا دیونیسیوسی دووەم پارێزگاری سیراکیوس سیسیلی؛ لە سەدەی چوارەمی پێش زاییندا چۆن گوێ دەگرێت؛ لە ژێر شمشێرێکدا کە لە سەر سەری وەستاوە؛ ئەو دیمەنەی لە تابلۆکەدا بۆ ئەوەیە کە وانەیەک لە مەترسیداری دەسەڵات بگات کەدەسەڵات مەترسیدارە وەک نوکی ئەوشمشێرەی لەسەر تەوقی سەر  سەر راوەستاوەو لەکەوتنیدا هەمووشت خراپدەبێت.

ئەمریکییەکان لە بواری سیاسیدا قوڵ و ستراتیژین و پڕن لە جوڵەی زیرەکانە؛ چیان بوێت ئەوە دەکەن؛ بە ئاسانی نەبونەتە سەر گەورەی دنیا.

لە عێراقدا لە ئێستادا جەنگی دەروونی بەرامبەر نەیارەکانیان دەکەن ؛جارجار دەیانکەنە ئامانجی هێرشی موشەکی بە تایبەت لە ئێستادا ستراتیژی ئەمریکا ئەوەیە گروپەکانی سەربە ئێران لە عێراق لاوازبکات؛ ئەمریکا بەوانی ووت دەسەڵات مەترسیدارە و بەکارهێنانی زیرەکی دەوێت.

ئەوەی لە عێراق باس دەکرێت کە ئەمریکا دەربکرێت و جموجۆڵی ئەمریکا سەربەستنەبێت ئەمریکا بەوەرازی نییە.

 بەڵام لە سیاسەتدا هەموو پێشهاتێک کراوەیە؛ لە ئەگەری کشانەوەیان لە عێراقدا ئەم وڵاتە وەک ئەفغانستانی لێدێت و دەچێتەوە سەردەمی کێشمەکێشی قوڵی سیاسی و جەنگی تیرۆرو تائیفی و جەنگی گەلان سەردەکێشێتە ئاستی مەترسیدار.

ئەوسا روون دەبێتەوە کە شمشێرە هەڵواسراوەکە چۆن دەکەوێتە خوارەوەو هەمووشت لەناودەبات بەتایبەت ئەو دیوەی کە ئەمریکییەکان دەستیان لە دروستکردنیا هەبووە.


PM:02:40:09/02/2024

ئه‌م بابه‌ته 1252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی