چارەنوسی حەلبوسی بە دەردی هاشمی دەچێ..

‌رێبین عومەر ‎

حەلبوسی سەرۆکی دورخراوەی پەرلەمان و سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم، دوای لابردنی لە پۆستەکەی  پێدەچێت چارەنوسی  هاوشێوەی تاریق هاشمی بێت.

کەلەهەمووشت دایانماڵی و پەڕوباڵکراو لە کورسی دەسەڵات بەیەکجاری هێنرایەخوارەوەو کرایە پەناهەندەی سیاسی.

خەریکبوو هەژموونی حەلبوسی لە عێراق بەرەو دوبارە دروستکردن و بەهێزکردنی سیاسەتی سونە بچێت.

 بەڵام شیعەکانی نێودەسەڵات زوزوو ئەو خەونەی سونەدەکوژن و جارێکیتر رێگە بە باڵایی تارمایی سونەکان نادەن لە پرۆسەی سیاسیدا کە مەترسییە لەسەر هەژموونی مەزهەبی نێو دەسەڵات کە دوو دەیەیە جڵەوی عێراقیان گرتۆتە دەست.

هاوپەیمانی رابردووی سێقۆڵی (بارزانی سەدر حەلبوسی) لە حەنانە؛ دووبارە شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەمانگی رێکخستەوەو دەستیان بە هەژموون و دەسەڵات گرت. دوای دورخستنەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسی و لەچوارچێوەدانی بارزانی و دواجار شیعەکان بەقانون سزای حەلبوسیانداو لەدەسەڵات دوریان خستەوە .

حەلبوسی گەنجێکی وریایە. لە کاری سیاسیدا گرێدراوی سیاسەتی هەرێمییە؛ هەر بەشەمەندۆفێری هەرێمیش گەیشتە سەرکورسی دەسەڵاتی تەشریعی لە عێراقداو پشکدارکرا لەحکومەتەی سودانی.

(محمد رێکان حەلبوسی) لە ناو فەوزاو بێخاوەنی شەقامی سونە دەرکەوت.

بەڵام بریاری لابردنی حەلبوسی پارت و لایەنە سیاسییەکانی سونەی دڵخۆشکرد؛ چونکە بەوە تۆمەتباریانکردووە کە حەلبوسی لە بواری کاردا؛ کەسێکی تاک رەوەو گوێ بە بیروبۆچوونی سەرکردایەتی سونەنادات.

هەرلەبەر ئەوەش دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی لە پەرلەمان لایەن دادگای فیدراڵ. گروپە سیاسییەکانی سونە پشتگیری بڕیارەکەبوون و دژنەبوون .

هەرەشەکانی حەلبوسی دوای دورخستنەوەی؛ چارەنوسی حەلبوسی نزیک دەکاتەوە لەو فیلمەی لە رابردوو مالکی بەسەر تاریق هاشمی جێگری سەرۆک کۆمار لە ١٩ی دیسەمبەری ٢٠١١ی هێنا.

 لە رابردوو دەسەڵاتی دادوەری بەتۆمەتی پشتگیری کردنی تیرۆر بریاری دەستگیرکردنی هاشمیدا لە ١٠ی دیسەمبەر ٢٠١٢ بریاری لەسێدارەدانی بە غیابی بۆ هاشمی دەرکرد.

هاشمی لەدوای هەڵهاتنی لە عێراق؛ ئەستێرەی بەختی سیاسی بە یەکجاری کوژایەوە.

لە عێراق دەسەڵاتی مەزهەبی هاوتەریب لەگەڵ حکومەت درێژبۆتەوەو کاریگەری بەسەر تەواوی جومگەکانی دەوڵەت هەیە .

 بە قانون هەرچییەکیان بوێت دەیکەن و درێغی لێناکات.

ئەوەی دەردەکەوێت فیلمەکەی حەلبوسی ماویەتی.

قۆناغ بەقۆناغ دۆسییەی بۆدەکەنەوەو سزاکانی قورستردەکەن.

دەسەڵاتی شیعەی نێو پرۆسەی سیاسی پێشوەخت ئامادەسازیان کردووە لە ئاستی شەقامی سونەو لەئەنبار کە جێگرەوەیان بۆ  حەلبوسی دروستکردوە.

 دوای دانانی کاندیدی نوێی سونە لە سەرکورسییەکەی حەلبوسی لە پەرلەمان؛ ئیتر دەرگای زیندان یان هەڵهاتن بۆ حەلبوسی واڵایە.

وادەردەکەوێت چارەنوسی حەلبوسی بەدەردی تاریق هاشمی بچێ لە غرورێکی سیاسییەوە بکرێتە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی و لە وڵاتیش یاساخ بکرێت.


PM:05:03:16/11/2023

ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی