به تایبه‌تی (گردی شه‌هیدان)
ئه‌م كورته نامه‌یه بۆ پایته‌ختی رۆشنبیری
ئاکۆ کەریم مەعروف
ئه‌مڕۆ گوێم له هه‌مووتان گرت، دۆستانی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، هاواری ئازاره‌كان رۆحی ده‌رده‌هێنام، ئێوه به ته‌مای چین.. كه
زه‌ڕه‌یه‌ك رێز... نه‌ماوه بۆ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان..
زه‌ڕه‌یه‌ك رێز.. نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ژیان و كه‌رامه‌تی ئینسان
زه‌ڕه‌یه‌ك رێز.. نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ دروشمی نان و ئازادی
زه‌ڕه‌یه‌ك رێز.. نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ مێژووی كلتووری ئه‌م شاره
زه‌ڕه‌یه‌ك رێز.. بۆ پایته‌ختی كتێب نه‌ماوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌ی دڵم پێیخۆشه، ته‌نها دوو شته، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ده‌توانێت زۆر به ئاسانی مێژووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك ریسوا بكات، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌یتوانیوه له رێی نان بڕین و سووككردنی نووسه‌رو هونهرمهندهكانییهوه بگات به ئامانج، هه‌ر بۆیه ده‌یبینین و ده‌یبیستین
هه‌روه‌ك چۆن ته‌مه‌ن ده‌ڕوا، ده‌سه‌ڵاتیش بوونه‌وه‌رێكه دێت و ده‌ڕوا، كات زۆر به كه‌می له‌به‌ر ده‌ستدا ماوه، كه‌شتییه‌كه له لێواری غه‌رق بووندایه...
بۆچی... تۆ دڵی توێژێك له ئاگری شووشه ده‌تۆرێنیت، كه ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌ویت سبه‌ینێت لێده‌كات به دۆزه‌خ.
دوا وته‌م... بۆ
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا كه وه‌ك سواڵكه‌ر به رامبه‌ر له‌فه‌یه‌ك له قوتی ژیان وه‌ستاون، ئه‌مه په‌یامی منه...
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم و كارمه‌ندانی به چ شه‌رمێكه‌وه بێدهسڵاتانه به‌و شێوه‌یه داوای نوێنه‌ران له ئێوه ده‌كه‌ن، بێنه ژووره‌وه، ئه‌ی جه‌نابی ئیشی چییه، له‌وه ده‌چێت پێیوترابێت دوای نوێنه‌ریان بكه تا زیاتر له‌وه سووكتر بن. ئێوه به ئه‌ركی خۆتان هه‌ستاون به‌رگریتان له ژیانی هاوڕێكانتان كرد، به‌ڵام نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره بكه‌ن، له‌به‌ر یه‌ك هۆو هۆكاره‌كانی تریش، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه رۆژێك دێت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌بێته كافتریا، كارگه‌ی جگه‌ره ده‌بێت (هه‌ناسه‌ی شار)، مۆزه‌خانه ده‌بێته (سومبلی شار)، ده‌زگای سه‌رده‌م ده‌بێته (كتێبی شار) ( به دیزایینهوه)، بینای (دادگا) زیاده‌یه، هه‌روه‌ك چۆن( ساحه‌ی مه‌سڵه‌حه) بۆته دڵی شار‌و، سایلۆكهو... هیچ شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ وتن، وشه‌یه‌ك ماوه..
رۆژێك دێت گۆڕستانی (شه‌هیدانیش) فرۆشراوه، به تایبه‌تی گردی (شه‌هیدان). دوای سی ساڵ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان بكه‌ونه ناو كێشه‌ی بانك هه‌یه‌و بانك نییه، بكه‌ونه ناو گه‌مه‌ی مه‌رزه‌كان و داهاتی ناوخۆوه، ئێمه به حه‌قی خۆمان ده‌زانین ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌و داهاتانه بینا بكه‌ین، ره‌وانشاد ( مام جه‌لال) داوای نان و ئازادی بۆ نووسه‌ران ده‌كرد، ته‌نها یه‌ك جار سه‌رۆكی هه‌رێمم بینیوه به شه‌رمه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسه‌راندا پێشوازی لێكردین، كاك نه‌وشیروانم بینیوه هێنده‌ی نووسینی كتێبه‌كانی نووسه‌رانی راستگۆی خۆشده‌ویست، بۆ ده‌تانه‌وێت شكۆی ئه‌م شاره بشكێنن... كه من به ئازادانه به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕۆم و ئێوه‌ش شه‌رم ده‌كه‌ن له‌وه‌ی خه‌ڵكی بتانبینێت. دوور ناڕۆم ته‌نها یادداشت و بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆتان و رۆژانی شاخ بخوێننه‌وه، چه‌ند شه‌رمه كه ئێستاكه به‌م جۆره گه‌یشتوین، زۆر ئاسانه..
باپیره‌م ده‌یوت، كورد، كورته، باوكیشم ده‌یوت، كورد، كورته، منیش به نه‌وه‌كه‌م ده‌ڵێم، كورد، كورته....
PM:01:16:10/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 820
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی