رووناكبیری و عه‌قلانیه‌ت و مۆدێرنه رێبازێكه بۆ ئاسۆیه‌كی فراوان
کاوە محمود
چه‌مكه‌كانی ڕووناكبیری و عه‌قلانیه‌ت، كه به‌شێكن له بنه‌ماكانی مۆدێرنه پێداویستیه‌كی كۆمه‌ڵگاییه و ناكرێ به‌دابڕان لێیان پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستاندا و باسكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل ئه‌نجام بدرێت.
گرێدانی گه‌شه‌سه‌ندن ته‌نیا به زیادبوونی داهاتی ئابووری و دابڕانی چه‌مكی گه‌شه‌سه‌ندن له ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری له‌سه‌ر بنه‌مای زانست و زانیاری و بواره‌كانی خوێندنی هاوچه‌رخ، ئاكامه‌كه‌ی ته‌نیا كه‌ڵه‌كه‌بوونی سامانه لای كه‌مایه‌تی و، ڕێگرییه‌كی به‌رچاوی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و كاروانی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه و زه‌مینه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه نه‌ریتییه‌كان، كه تا ئێستا له‌مپه‌ڕن له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وام و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له ژیانی زۆربه، له كاتێكدا دابڕان له‌و په‌یوه‌ندییه نه‌ریتیانه بابه‌تێك زیندوو و ژیانییه.
ڕووناكبیری و عه‌قلانیه‌ت و مۆدێرنه ئه‌ركێك نییه به نیسبه‌ت شیوعییه‌كانه‌وه، كه له ئاكامی ده‌ستبه‌تاڵی و بابه‌تێكی ناپێویستی كرده‌یی و تیۆریه‌وه دستنیشان كرابێت. ئه‌م ئه‌ركه به‌شێكه له ئه‌ركی نیشتمانی و چینایه‌تی به‌مانا فراوانه‌كه‌ی ئه‌م دوو بواره.
ئه‌زموونی تێكۆشانی حزبمان و بزووتنه‌وه‌ی سوشیالستی ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه، كه گه‌شه‌پێدان ئه‌ركی نیشتمانییه و په‌یوه‌ندی به ئابووری و بوژانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری گه‌له‌وه هه‌یه و، له هه‌مان كاتدا گه‌شه‌پێدان ئه‌ركێكی چینایه‌تی پله یه‌كه و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌دابینكردنی ژیان شیاو بۆ خه‌ڵكی زحمه‌تكێش و چینی كرێكار و ته‌واوی ڕه‌نجده‌رانی بیروبازو هه‌یه و، به‌م شیوه‌یه‌ش ئه‌ركی نیشتمانی و چینایه‌تی یه‌كه‌یه‌كی تێكۆشانی جیانه‌كراوه پێكده‌هێنن.
رێگای دابینكردنی عه‌قلانیه‌ت وڕووناكبیری له كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆماندا بازنه‌كانی ڕێباز و یه‌كه و بابه‌ته‌كانی خوێندن ده‌گرێته‌وه، كه له جیهانی ئه‌مڕۆدا به نوێترین ئامراز و ده‌ستكه‌وته‌كانی زانستی هاوچه‌رخ ئه‌نجام ده‌درێت و له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌شدا ئه‌و ڕاستییه زانستییانه سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م بواره‌كانی زانسته سروشتییه‌كان و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مێژووی مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یكی لۆجیكی خۆیان سه‌پاندووه، كه چی له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌فسانه و عه‌قلیه‌تی غه‌یبی و میتۆلوجیا، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه ئاكامه‌كه‌ی درووستكردن كه‌سایه‌تی دوو فاقییه.
ڕووناكبیری و عه‌قلانیه‌ت و مۆدێرنه پێویستی به ئازادی به‌ربڵاوی نێوكۆمه‌ڵ و گفتگۆی جیدی و كاریگه‌ر و كراوه و، تێڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه و به‌كارهێنانی عه‌قڵه بۆ تێكڕای مه‌سه‌له سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووی و ئایینی و كلتوورییه‌كان و، سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به دابینكردنی ژیانی شیاوی خه‌ڵك و پێداویستییه مادی و ده‌روونییه‌كانی تاكه.
جه‌ختكردن له‌سه‌ر ڕووناكبیری و عه‌قلانیه‌ت و مۆدێرنه ڕێبازێكه بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی فراوان و واڵا له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه ده‌ڕوانێت سیستمی فره‌یی هزری و سیاسی له ژیاندا بچه‌سپێنێت و له ئاینده‌دا نیشتمانێكی ئازاد و گه‌لێكی به‌ختیار دابین بكات.
سەروتاری (رۆژنامەی کوردستان) زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستان
AM:10:49:28/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی