سه‌ره‌تاكانی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم..
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم به له‌كار خستنی په‌رله‌مانی هه‌رێم به بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی عیراق له 30ی ئایاری ئه‌مساڵدا به ئه‌نجام گه‌یشت.
سه‌ره‌تای قۆناغی دوومی ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه، به دوو لێدوانی جیاجیا له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مانی هه‌رێم ، ڕێچكه‌ی به‌ست:
لێدوانی یه‌كه‌م ، له لایه‌ن به‌ڕێز وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له 3/6/2023 درا ، به‌ڕێزیان فه‌رمویان : (( گرنگ نییه كێ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كات یان میكانیزم ویاساكان چی ده‌بن ، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و خاوه‌نی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كان بێت)).
لێدوانی دووه‌م ، 8/6/2023 له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه بوو ، ئه‌مه پوخته‌كه‌یه‌تی : (( لیژنه‌یه‌ك له كۆمیساران دیاریكراوه بۆ دیاریكردنی میكانیزم و بودجه و اده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وله‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیان به كاركردن كردووه ))
لێره‌دا پێویسه هه‌موان بزانن:
1 - كۆمسیۆن به بێ گه‌ڕنه‌وه بۆ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌رێم ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام ئه‌دات به یاسا وڕێسا و ڕێكار وڕێنماییه‌كان ناو یاسای كۆمسیون ژماره 31 ساڵی 2019 .
2 – كۆمسیۆن هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كه فه‌رمی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته دوای له‌كارخستنی په‌رله‌مانی هه‌رێم ، حكومه‌ت له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕاسپێردرێت بۆ كاربه‌ڕێكردن به مه‌رسومێكی سه‌رۆكایه‌تی ، واتا ئه‌م كابینه حكومیه‌ی هه‌رێمیش ، كه به قسه و به بێ بڕیار خۆی ناوناوه (كاربه‌ڕێكه‌ر) دوو مانگی تر به ده‌ردی په‌رله‌مان ئه‌ڕوات.
3 – كاتێك كۆمسیۆن به یاسا و ڕێنماییه‌كانی خۆی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامئه‌دات ، تانه‌كان و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كامی ئه‌و هه‌ڵبژارنه‌یش ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عیراق ئه‌كاته‌وه ، ئه‌مه‌یش به وه‌لانان و پوكانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێم دائه‌نرێت .
پێویسته به‌ڕێزان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لێدوانه‌كانیان ڕێكبخه‌ن، بزانن مان ونه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌نده به گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان ، له هه‌مان كاتدا پێویسته بزانن بابه‌تێك هه‌یه ناوی (سه‌روه‌ری)یه نابێت به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت (كێ) هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم ئه‌نجام ئه‌دات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و (كێ)یه به (یاسا و به ویستی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی وبه پاڵپشتی دادگا باڵاكه‌ی) هه‌رێم دروست ئه‌كاته‌وه ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ویستی دروست بێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ریه‌تی ڕێكاره‌كان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌بژاردنه‌كانی عیراق بگرێته به‌ر به ناوی هه‌رێمه‌وه ، هاوكات به بڕیارێك حكومه‌تی هه‌رێم به كاربه‌ڕێكه‌ر بناسێنێت ، وبه بڕیارێكی تر چاودێری حكومه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بسپێرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێكارانه نه‌گیرانه‌به‌ر و قۆناغی دووه‌می هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی هه‌رێم به به‌رچاوی هه‌موانه‌وه سه‌ری گرت ، ئه‌و كات ئه‌زانرێت (كێ) بڕیاری له نه‌مانی هه‌رێم داوه و (كێ) به‌شداره .
PM:08:22:08/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی