مێژوویەک بەشێواوی هاتوەو بە !

‌فارس نەوڕۆڵى

قسەیەکی باو هەیە دەڵێ: "مێژوو سەرکەوتووەکان دەینوسنەوە" مێژووی ئێمە پڕە لە شکست دواتر تاودانەوە، بۆیە زۆربەی ڕوداوەکانی مێژوو بە هەڵە گەشتووە پێمان یان بە نابوتی نووسیویانەتەوە یان پڕیان کردووە لە هەڵە و وەهم، مێژووی کورد یان گەڕیدەکان یان دوژمنان نووسیویانەتەوە لە کاتێکدا کورد هەر لە ئەزەلەوە ئەوەندە هۆگری نوسینەوە و خوێندنەوەی مێژوو نەبووە، مێژوو جوگرافیا تەواوکەری یەکترن لەم نێوەندەدا پەیوەندی مێژوو جوگرافیا بە سیاسەتەوە پەیوەندییەکی کارلێکەری تەواوە، بۆیە سیاسیەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە نووسینەوەی مێژوودا هەیە یاخود کارەکتەری دیاریکردنی ڕەوتی مێژوون لە مێژووی نەتەوەکاندا.

 کورد لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی مێژوو بووە (بێ دەوڵەت بووە) ڕۆڵێکی گرنگی نەبووە لە نووسینەوەی مێژوودا، بەڵام دوای دروستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئومێدێک پەیدا بوو، کە بتوانرێ لە ڕێگای دروستکردنی ناوەندی ستراتیجی بۆ ساغکردنەوەی مێژووی دوێنێ و نوسینەوەی مێژووی ئەمڕۆ بۆ ئەوەی بە هەڵە نەیگەیەنینە نەوەکانی داهاتوو کاری گەورە بکرێت، بەڵام نەک مێژووی هەڵە و چەواشەی دوێنێمان ساغ نەکردووە ئەمڕۆشمان بەشێواوی تۆمار کرد و دەیسپێرین بە نەوەکانی داهاتوو.

 ئەوانیش ئەم قۆناغەی ئێستای کوردیان بۆ ساغ نابێتەوە، چونکە بە شێواوی تۆمارکراوە. نمونە سەیری بیرەوەری سەرکردەکانی ناو شۆڕش ئەوانەی بیرەوەرییان نووسیوەتەوە هەمووی هی سەردەمی هەلومەرجی شۆڕشە، بەڵام هەر کارەکتەرێک بە ویستی خۆی و حەزی خۆی زۆرێک لە بابەتەکانی گێڕاوەتەوە بۆیە ئەگەر پەنجا ساڵی دیکە نەوەی ئەو سەردەمە یاخود زانکۆیەکی جیهانی بیەوێ توێژینەوە لەسەر مێژووی ئێستای کورد بکات لە باشوری کوردستان بەشێک لە سەرچاوەکان بیرەوەی سەرکردەکانە و بەشێکی دیکەی میدیا و قسە و باسی حزبەکان و  توێژینەوەی زانکۆکانە لە ئێستادا.

 ئەو کاتە ئەو توێژەرە یان ئەو نەوەیە توشی سەر لێ شێوان دەبێت، چونکە نووسینەوەی ڕوداوەکانی ئێستا بە حزبی کراوە، بە ئایدیۆلۆجی کردن یاخود بە حزبی کردنی نوسینەوەی ڕوداوەکانی ئێستا کوشتنی ڕۆحی حەقیقەتە لە داهاتوودا، بۆیە ئێمەش بە شێواوی مێژوو دەدەینە دەست نەوەکانی ئایندە.


PM:01:01:23/09/2023

ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی