ڕێگای دروست بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و نادادی

‌عەلی حەمەساڵح

بەخوێندنەوەی واقعی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان، ئەوەی لە ئەزمونی کارکردن پێیگەشتوم، ڕێگایەکی دروست ھەبێ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی نادادی، ئیشکردنە لەسەر دۆسیەکان بە وردەکاری و پشوو درێژی و کۆڵنەدان، نەتەسلیمبوون نە شەڕە جنێو، بە زانیارو بە لۆژیک ھەوڵدان بۆ دروستکردن ڕایگشتی.. گرتنەبەری ڕێگای پەرلەمانی و یاسای و مەدەنی و میدیایی..

کاتێک ھەموان دڵنیابونەوە ئامانجەکە لێدان لە یەک لایەن یان ئاراستەیەکی سیاسی نیە، ھەوڵدانە بۆ بەرژەوەندی گشتی نەک شەڕی وەکالەتی حیزبی؛  ھێدی ھێدی کاریگەری دروستدەبێت..

بۆ ئەمەش چەند ئەزمونێکمان ھەیە..
دوو ساڵ بەردەوام باسی قاچاخیم کرد، کۆڵمان نەداو تووشی چەندین گرفت بوین و ھەر بەردەوامبوین تاوەکو ھەموو تاکێکی کورد لە ڕاستیەکە گەشت، سەرەتا دژمان بوون.. ئیستا سەرۆک حکومەت و جێگرو ھاوسەرۆک و میدیای حیزب باسی دەکەن.. وەک تاوان وەسفی دەکەن.. گرنگە بەردەوامبین.

باسی داگیرکردنی زەویمان کردو کۆڵمان نەداو دەیان ڤیدۆو بەڵگەمان خستەڕوو،  بەشێک ڕاگیراو زۆریش ڕۆشت، ئێستا دەسەڵاتداران ھەمان قسەی ئێمە دەکەنەوە.. گرنگە بەردەوام بین.. 

بیرتانە لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە من باسی خانەنشینی نایاسایی و دوو موچەو موچەی وەزیر و بریکاری وەزیری نایاسایم دەکرد، دەیان وت: ڕاست نیە..

سەرەتا ڕاگیراو ئەو خانەنشینکردنە نایاساییە نەما،  ئێستاش خۆیان باسی دەکەن و دەڵێن: دەیبڕین و ڕێژەو ئاماری بڵاودەکەنەوە.. 

من دەمگوت: ٥٨٪‏ داھاتی نەوت نایەتە خەزێنەی دارایی نەتیجەی کۆمەڵێک گرێبەستی خراپ و گەندەڵی، ئەوان نەدەچونە ژێر بارو ئێستا قسەی ئێمە دەکەن.. 

پێموایە پێکەوە بەم مەنھەجە بەردەوام بین... نە بەشێک دەبین لە حوکمەت و نە شەڕە جنێویشدەکەین، بە مەعریفەو لێکۆڵینەوەی ورد؛ بەشێوەیەکی عەقڵانی ڕووبەڕووی گەندەڵی و نادادی دەبینەوە..

گرنگە مرۆڤ کۆڵ نەدات، ئەوەی ئەرکە لەسەرمان بیکەین...


PM:08:38:30/07/2021

ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی