ماڵ ئاوا كاك نه‌وشیروان
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
به داخێكی زۆره‌وه ئه‌م به‌یانیه كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچی دوایی كرد. كاك نهوشیرو زیاد له نیو سه‌ده كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری مه‌یدانی سیاسی خه‌باتی ڕزگاریخوازی كورد بوه و، هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوێتیه‌وه به گیانی له‌خۆبورده‌یی و ته‌وازوع داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوه. له‌م ڕێچكه دوور‌و درێژه‌ی ژیانی كوردایه‌تیدا به‌ڕێزیان ڕیزێك به‌رهه‌می گرنگیان بۆ كتێبخانه‌ی كوردی به‌جێ هێشتوه.
له‌وانه‌یه هه‌ندێكمان مولاحهزهمان له‌سه‌رهه‌ندێك بۆچون و وێستگه‌ی مێژوویی كاك نه‌وشیروان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه شتێكی ئاساییه، چونكه ناكرێت هه‌مومان نوسخه‌ی یه‌كتر بین. ڕه‌نگه جیاوازه كانی فكر به ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی یه‌ك ڕه‌هه‌ند له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه بوون به چه‌پكه ڕه‌نگ، تابلۆیه‌ك ده‌نه‌خشێنن كه نوێنه‌رایه‌تی هیچ ڕه‌نگێكیان ناكات و، له هه‌مان كاتدا پارێزگاری له ڕۆڵی تاك به تاكی ڕه‌نگه‌كانیش ده‌كات.
كه‌سانی به ویژدان و ئازا و خاوه‌ن مه‌بده‌ئی سیاسی هه‌میشه خوازیارن كه مونافهسهكانیان خه‌ڵكی به‌هێز بن بۆ ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی ته‌حه‌دا گه‌وره‌كان بكه‌ن... كاك نه‌وشیروان ئه‌و مونافیسه به‌هێزه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه‌بوو.
خۆشبه‌ختانه ئێمه بیره‌وه‌ریه‌كی متهوازعمان له‌گه‌ڵ ئه‌م براده‌ره‌ی خۆمان پێ بڕاوه. بۆیه هه‌ر وه‌ك براده‌رێك پررسهو سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی چیا، نما و چرا و كه‌س و كاری كاك نه‌وشیروان و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگره به‌ڕێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین و، دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌م خه‌مه گه‌وره‌یه‌دا به‌ته‌نیا نین و ئه‌م پرسه‌یه پرسه‌ی هه‌مومانه. خوای گه‌وره كاكه نه‌وه به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بوری هه‌موو لایه‌كیش بداته‌وه.
ڕۆحت شاد و یادت به‌خێر كاك نه‌وشیروان...
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
٢٠١٧/٥/١٩
PM:03:25:19/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 57889
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی