بۆچی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب دەکەین؟
پ. د. سەعید عەلی محەمەد
هەموان وابیردەکەنەوە سەردانی کردنی پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی کتێب تەنها بۆ کتێب کڕینە ، خۆ ئەگەر کتێب نەکڕین پێویست ناکات بڕۆین بۆ ئەو پێشانگایانە! لەڕاستیدا سەردانی کردنی پێشانگا جگە لە وەدەست خستنی کتێب چەند سوودێکی تری گرنگی هەیە ، لەوانە:
١ - ئاشنابوون بەدەزگاکانی چاپ و بڵاو کردنەوە و ، ئەوەی ئەو دەزگایانە گرنگی پێ دەدەن لە چاپ و بڵاو کراوەکانیان دا.
٢ - ئاگادار بوون بە جیهانی کتێب لە ڕووی بیرۆکەو چاپ و بڵاوکراوەو شتی تر.
٣ - بەدواداچوونی کتێب و بەرهەمە نوێکان و ، بە ئاگابوون لە داهێنان و بیرۆکە و نوسینە مەعریفیە تازەکان.
٤ - هەلێکە بۆ ناسینی نووسەرو لێکۆڵەرەوان و کەسانی ڕۆشنبیرو قەڵەم بەدەست.
٥ - بزواندنی حەزو ئارەزووی زیاترە بەرەو خوێندنەوەو دۆستایەتی کتێب.
٦ - وەدەست خستنی ئەو کتێب و بەرهەمانەیە کە لە کتێبخانە نێوخۆییەکاندا دەست ناکەون.
٧ - ئاشنابوون بەچەندین بیرۆکەی نوێ بۆ نووسین و توێژینەوە ، لەڕێی ناوی کتێب و بینینی ناوەڕۆک و پێڕستەکانیان.
٨ - سەردانی کردنی پێشانگاکانی کتێب دەمەزەردکردنەوەی زیاتری حەماسەتی خۆپێگەیاندنە لە بواری زانست و مەعریفەدا.
٩ - کڕینی کتێب بە نرخێکی هەرزانترو کەمتر لەو نرخانەی کەلە کتێبخانە نێوخۆییەکان دا هەیە.
PM:08:43:28/11/2024
ئهم بابهته 1556
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی