دەمەوێ بپرسم تاکەی نادادپەروەری
زانا توفیق بەگ
بەختەوەرم کەتوانیم لە تەمەنی گەنجیدا خۆم رزگار بکەم لە تەقدیسکردنی سمبوڵی وەهمی و ئایدۆلۆژیا دوڕاوەکان، هەر زوو لە وەهمەکان تێگەیشتم بەبێ گوێدانە جەلاد و قوربانیەکان . چونکە لەناو کۆمەڵگای نا یەکسانی و سیستەمی سیاسی مشەخوردا ئەستەمە بتوانی بەگری لە ستەمکارو ستەملێکراو بکەی ، ناتوانی تواناکانی خۆتی پێ ببەخشیت ، هەرگیز لەناو ئەم جۆرە مۆدێلە نا دادپەروەرییە سیاسیەی هەرێمیدا مەحالە ڕێگەی پێشکەشکردنی توانا هزریەکانت بدەن.
بەهۆی مشەخۆری نایەکسانی لە دابەشکردنی پۆست و پلەدا زۆری هێزە سیاسیەکانی ناسنامەی سیاسی خۆیانیان لەدەستداوە؟
بەشێکیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێزیکی دیموکراسی ومیانڕەون، ناوەندەکانیان لە سەر بنەمای هەڵبژاردن و توانای هزری ئەندامەکان دروستکراوە، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع ئەم بۆچوونە ڕاست نیە تەنها دروشمە شێوازی دەستنیشانکردنی هەر فیگەرێکی سیاسی بۆ هەر ئۆرگانێكی حوکومی و حیزبی لەسەر بنەمای ولائی شەخسی وەنەبوونی توانای هزری ڕەخنەیی کەسەکەیە، دەرئەنجامی ئەم جۆرە مامەڵەیە لە ناو کایەی سیاسیدا بێ گومان ئەو هێزە و دەسەڵاتە بەرەو نغرۆبوون دەبات.
بەشێکی تری هێزە سیاسیەکان خاوەنی ئایدۆلۆژیاو پابەندی کۆمەڵی پرنسیپی مەرکەزین، کە ئێستا لە کۆمەڵگا دیموکراتەکاندا نمونەیان زۆر کەمە ، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوام ئەم جۆرە تێزانە لە گەشکردن و فراوان بووندان وە توانا ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگا یان هەیە.
دەتوانن لەسەر ئاڕگۆمێنتیەك یان ووتارێکی ڕەخنەیی دژی هێزە ئیسلامیەکان نووسەری بابەتەکە تەکفیر و تیرۆر بکەن.
گرنگە ئاماژە بەوە بدەین هەمووئەو هێزە نا دیموکرات و نایەکسانانەی کە دروستبوون، بەتایبەتی لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا لە هەناوی کۆمەڵگای شەرقیدا لە دایكبوون، چونکە ئەرزێتی ئەم کۆمەڵگایانە لەبارە بۆ نەشونماکردنی ئەو جۆرە هزر و ئایدۆلۆژیانە بەتایبەتی لە کوردستاندا، پێگەی هەرێم و جیو سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی لەبارە بۆ بەهێزکردنی هزرێکی تەقلیدی کۆنە پارێز کە باوەڕیان بە دروستکردنی زمانی چەك و تەقدسیکردنی فیگەری سیاسی وەلائی کەسی هەیە، ئەمەش پاڵنەرێکە بۆ دروستکردنی نایەکسانی سیاسی و دەرفەتدان بە کەسانی گرگنی بێ مۆڕاڵ لەناو هێزەسیاسیەکاندا وە ڕۆڵیان لەناو ناوەندەکانی حکومەت دەسەڵاتی جێ بەجێکردندا تا دەگات بە سەرکردایەتی حیزبەکان.
یەکێك لە بیرمەندە عەرەبە ریفوڕمخوازەکان بەناوی هاشم سالح کە زیاتر لە پەنجا ساڵە کار لەسەر تێکشکاندنی ئەم جۆرە لە عەقلیەتی سیاسیە رۆژهەڵاتیەکان دەکات، دەڵێت بەشێکی زۆری هۆکارەکان پەیوەندی بە تاکە ڕۆژهەڵاتیەکانەوە هەیە چونکە بەردەوام ئەم کۆمەڵگایانە لە جیاتی ئەوەی هێزی بێرکردنەوەی خۆیان بەکار بهینن خەریکی پاڕانەوەی دوعای ئاسمانین بۆ چارەسەرکردنی دۆخی گوزەرانیان.
PM:09:27:17/10/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی