لە بارەی قسەکانی کاک بافڵەوە لە میری..
رێبین عومەر
لەم میرییەدا زیاتر دەرکەوت کە کاک بافڵ کەسەرۆکی یەکێتییە بە رۆحییەتی میرێکی ژیر قسەوباسی کردو وێنەگەورەکەی شیتەڵکرد، تا ئەو رادەیەی لەویستی نێودەوڵەتی ئەوان حساب بۆکراون و بەشێکن لە پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری نێوان فیلە گەورەکان.
باش لەوە تێگەیشتووەکە نایەوێت ببێتە بەشێک لە تراژیدیای مێژووی میرەکانی کورد لە رابردوو کە چارەنوسی کوردیان بە خراپترین سپاردو خۆخۆری ناو مێژووبوون.
کاک بافڵ، هاوسەنگ و بێ فیز رای یەکێتی وەک هێزێکی نەرم دەرخست و وتی: تێبگەن لە دنیا..؟!
ئەوەش ئاماژەی باشە بۆ تێگەیشتنی هاوبەش لەم قۆناغی چەق بەستنەدا کە دەسەڵات ئیفلیج بووەو دامەزراوەکان خۆیان شەرعییەت بەخۆیان دەدەن و پەرلەمانەکەی بێ رۆڵە؛ گوتنی بە شەوڕۆژێک دۆخەکە دەخرێتەوە سەر سکەی خۆی بەرپرسانەبووە لەو کاتەی کە دەست درێژدەکات بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی مستەقبەلی کە دۆزی کورد پارێزراو دەکات و کوردیش بەهێزتردەکات.
هەموو ئاماژەکان ئەرێنین وەختێک سەنگو قورسایی دیپلۆماسی دەردەکەوێت؛ بەتایبەت کە باسی هاوڕییەتی و گرێدانی دانیشتنی دوور لە کامێراکانی کرد لە نێوان هەردوو هێزی سەرەکی هەرێم بۆ تێپەڕبوونی تەنگەژە ناوخۆییەکان، زەرورییەتی قۆناغەکەی دەرخست کە کورد دەتوانێت هێزێکی هاوسەنگ و ئەرێنی بێت نە بێتە برۆکسی نێوان سۆپەر پاوەرەکان؛ بەڵکو فاکتەری خێربێت بۆ تێپەڕاندنی باری ئاگر هەڵگیرسان.
لە میری کاک بافڵ، دیپلۆماسییەتی ئەم قۆناغەی دەرخست کە کورد دەکارێت؛ وەک تیمی یەکگرتوو بە هێزەوە لە پایتەختەکانی ناوچەکە دەرکەوێت.
باشتر کورد لەوە تێبگات لەم گۆڕانکارییە گەورەیەدا کە ناوچەکەیداگرتووە؛ مافە گەورەکانی نەکاتە قوربانی دەستکەوتی گچکەو پۆست و تایتڵی کاتی.
PM:02:23:12/10/2026
ئهم بابهته 940
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی