پاکتاوی فیزیکی؛ لە لاوازیی یاساوە تا ململانێی سیاسی
شادمان مهلا حهسهن
کوشتن و پاکتاوکردنی فیزیکی مرۆڤەکان لە وڵاتێکی
وەک ئێمە بووەتە شتێکی رۆتینی، چەند هۆکارێک بۆ کوشتن و پاکتاوکردن هەیە.
یەکەم/ لاوازیی حوکمی قانوون و جێبەجێنەکردنی
سزای توند بەسەر تاوانباراندا.
دووەم/ نەبوونی هۆشیاریی کۆمەڵگا بەگشتی و
پێکهاتە عەشایەرییەکە بەتایبەت بۆ چارەسەری کێشەکان بە رێگای یاسا یان لێکتێگەیشتن.
سێیەم/ هێزی سیاسی و پاکتاوکردنی فیزیکی رکابەرەکانی
دەرەوەی حیزبی خۆی و ئەوانەی هاوتەریب و ملشۆڕ نین لەناو حیزبەکەیان، مێژووی حیزبە
سیاسییە چەکدارەکان پڕیەتی لە کردەی تاوانکاریی پاکتاوکردنی فیزیکی رکابەرەکان.
چوارەم/ پەنادانی تاوانباران لە زۆنەکانی پارتی و
یەکێتیدا، ئەمە پاڵنەرێکە بۆ توندوتیژی و کردەی رەشەکوژی.
پاکتاوکردنی هاوهەڵوێستمان سەنعان رەحمان
هەنارەیی بە هەر پاساوێک بێت کردەیەکی زۆر دژەئینسانییە، چونکە هەرگیز کردەوەکانی
ئەگەر کۆمەڵایەتی یان سیاسی یان هەر شتێکی تر بووبێت هی ئەوە نەبوو و نییە کە بەم
شێوە بێویژدانەیە پاکتاوبکرێت. رۆحی شاد بێت.
AM:12:04:06/10/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی