ئاستەنگە یاساییەکانی بەردەم ریفراندۆم
حاکم شێخ لەتیف
پێش ڕیفراندۆم لە کۆڕیکدا بە ناونیشانی
(ئاستەنگە یاساییەکانی بەردەم ریفراندۆم )
لە قاوەخانەی جەمال عیرفان بە کورتیەکەی وتم:
مادام ئیمەی خەڵکی کوردستان بە ویستی خۆمان دەنگمان داوە بەدەستوری عیراق وچارەنوسی خۆمان لە شێوەی فیدرلی لەناو دەوڵەتی عیراقدا دیاری کردوە بۆیە ریفراندۆم لە روی یاساییەوە ناتوانرێت ئەنجامی هەبێت تەنها بە دوو شێوە نەبیت:
۱ـ بە ڕیک کەوتن لەگەل دەوڵەتی فیدرال (واتە عیراق) چونکە لە دەوڵەتی فیدرالدا مافی جیابونەوە نیە ئیلا لە ڕیگای هەمواری دەستورەوە نەبیت ئەوەش پیویستی بە رەزامەندی دەوڵەتی فیدرالە.یان بە دابەش بوونی خودی دەوڵەتە فیدرالیەکە.
۲ـ یان هیزی گەورەو پاڵپشتی دەوڵەتی زل هیزت هەبێت و بتوانی لە ژیر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بیکەی یان بە زۆر بیسەپێنی و بیکەی بە ئەمری واقیع و کۆمەڵگای نیوەدەوڵەتیش ئیعتیرافت پێ بکات یان مامەڵەت لەگەڵ بکات،
غەیری ئەوە ئاسانی سارد کوتانە و ئەنجامی نابێت.
بەداخەوە نەک هەر ئاسنی سارد کوتان نەبوو بەڵکوو لە ئەنجامی پیاکێشانی ناعاقڵانەی ئاسنەکە،هەڵگەرایەوەو بەرخۆمان کەوت و نیوەی جەستەمانی بڕی و بردی و ئەوەی تریشی لاواز و نەخۆش کرد.
ئەوانەش کە هۆکاری بوون لە جیاتی لیپرسینەوە کردن لەگەلیان یان هیچ نەبیت داوای لیبوردن کردن شانازی پیوە دەکەن،جانازانم بەراستیانە یان لەسەر بنەمای ئەوەی کە دەڵین دۆڕاو دەڵیت ئەگەر نەڵێت بە (......،)
لە دەوڵەتیکی تەواوەوە هاتوینەتەوە سەر ئاستی پاریزگا.
لە قەرەهەنجیرو قوشتەپەوە تا حەمرین هیندەی روبەری دەیەها دەوڵەتە .
PM:12:48:26/09/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی