ئاواتەکەی سەرۆك مامجەلال و ئێمەش لە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا ،هاتە دی
بارزان شێخ عوسمان
بارزان شێخ عوسمان
لە کاتی راگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، ئەو موحازەرەیەی سەرۆك مامجەلالی مەزنم دەخوێندەوە کە لەساڵی ١٩٨٣ لە ناوچەی خەتێ پێشکەشی کردوە لە میانەی کۆبونەوەی فراوان لوگەڵ کادیرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا .
لەو لاپەڕانەدا بوم کە بەڕێزیان باسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و تیایدا دوپاتی دەکاتەوە کە ناوی هێزی پێشمەرگە خۆی وەسف دەکات کە موڵکی گەلی کوردستانە نەك حزب و رێکخراو،بۆیە پێویستە ئەو ناو و نازناوە بپارێزرێت و مۆرکی هیچ حزبێکی پێوە نەلکێندرێت .
هەڤاڵ سکرتێری گشتیی (ی،ن،ك) زۆر بە بایەخەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگە کە هێزی خەڵکە نەك حزب . ئەوەتا رو لە رابەر سیاسییەکانی ئەوێ دەمێ و فەرماندە و کادیرانی تر دەفەرموێت "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێزی كۆمه‌ڵه نییه، هێزی شۆڕشگێران نییه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، له یه‌كێتیی نیشتمانییش فراوانتره، هێزی پێشمه‌رگه كه ده‌یه‌وێ هه‌موو تێكۆشه‌رانی چه‌كداری تێدا كۆبكاته‌وه كه مومكینه حزبی جیا جیاشی تێدابیت، ئێمه لایەنگری شیعاری له‌شكری جه‌نگین، لایه‌نگری ئه‌وەین یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت له‌كوردستاندا، فه‌رزكه‌ن سبه‌ینێ حزبی شیوعیی ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی قبوڵكرد، مه‌سه‌له‌ن هێزێكی
تریش قبوڵیكرد، باشه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان كۆكرده‌وه، هێزی پێشمه‌رگه هی حزبی شیوعیشی تێدا ده‌بێ، كۆمه‌ڵه‌ی تـێدایه، شۆڕشگێرانی تێدایه، كه‌سانێكی تێدایه به‌س.
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی رووت و قوته، نه‌كۆمه‌ڵه و نه شۆڕشگێڕانه، كه‌سانێكی تێدایه هیچ نییه، هه‌ربیر و باوەڕێكی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشكه‌وتوخوازانه كۆیكردۆته‌وه و هێناویه‌تی بۆ ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له به‌ر ئه‌وه، ئه‌و راستییه له‌دڵتاندا بچه‌قێ، كاكه ئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، هێزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه،
هه‌تا فراوانتره له سیاسه‌تی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان كه كۆمه‌ڵه و شۆڕشگیڕانه و كه‌سانی یه‌كێتیی نیشتمانیی روتیش ده‌گرێته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌و نه‌زه‌رییه‌ی ئێستا دامانهێناوه، مه‌سه‌له‌ی له‌شكری گه‌ل، له‌شكری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، له‌شكری ڕزگاری، پێویسته كادره سیاسییه‌كان باشی تێبگه‌ن ".
تەنانەت بەڕێزیان لەو هەلومەرجەشدا ئەوەی بە بیر هێناوەتەوە کە دەبێت یەکێتییەکان ئەو راستییەیان لا بچەسەپێت کە رۆژێك هەر ئەو ئاواتی یەکخستنەی هێزی پێشمەرگە هەر دێتە دی و ، پێویستە لە ئێستاوە خۆیانی لەسەر رابهێنن .
بۆیە توندتر سوربونی سیاسەتی ی ن ك دەخاتە رو کە دەبێت کادیران بەو گیانە خۆیان رابهێنن کە لەناو هێزی پێشمەرگەدا حزبایەتیی روت زاڵ نەبێت بەسەریاندا "هه‌ركادیرێكی سیاسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستنادات، بچێته‌وه كن باڵه‌كه‌ی خۆی، بڵێ كاكه من ده‌مه‌وێ بۆ ئه‌و باڵه‌ی خۆم ئیش بكه‌م خواحافیزی بێت، بچێته‌وه سه‌رچاوان”.
راستە ئامادەبوانی ئەو کۆبونەوە فراوانە پێشمەرگە و کادیری ی ن ك ن ، بەڵام ئامانجی سەرۆك مام جەلال سەرنج راکێشانیانە بۆ داهاتوی ئەم هێزە کە تەنیا هی یەك حزب نابێت هەر بۆیە چەندین جار تەئکید دەکاتەوە سەر گرنگی رەگ داکوتاندنی بیری یەکخستن و پێکهێنانی یەك هێزی پێشمەرگە لە نێو یەکێتییەکاندا بەر لە هێز و رێکخستنەکانی تر " دەوری رێبه‌ری سیاسی
له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا، ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان به قوه‌ت بكا، نابێ ماوه بدات جیاوازی بیروباوه‌ڕی سیاسیی ببێته هۆی جیاوازیی كار و كرده‌وه یان ته‌فره‌قەنانه‌وه له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌ك هێزه، یه‌ك
هێزی یه‌كگرتووه، یه‌كێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شتێكی پیرۆزه له كن ئێمه، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێی شكاندنی ئه‌و هێزه ناده‌ین”.
هەرچەندە ئەو وتە بەنرخانەی سەرۆك مامجەلال لە هەلومەرج و بارودۆخێکی تر و جیاوازتردا بوە و زیاتر لە چل ساڵە ، بەڵام ئەو راستییە هەر وەك خۆیەتی کە (ی ،ن،ك ) و شەخسی مام لە هەر کەس و هێزێکی تر بە پەرۆشتر بوە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئاوات و ئامانجەی گەلەکەمان ، تا هەر حزبە تاقمێك بە جیا چەکداری خۆی نەبێت .
هەر لەو کۆبونەوە فراوانەدا سەرۆك مامجەلال زۆر راشکاوانە تەئکید دەکاتەوە لەسەر پێویستی یەك هێزی چەکداری شۆڕشگێڕ لە کوردستاندا، لە پێناوەشدا هەوڵەکانی و دەستپێشخەرییەکانی بەردەوام بوە ، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین راگەیاندنی یەکخستنی هێزی پێشنەرگەی کوردستان لەم کات و ساتە چارەنوسازەدا بەدیهاتنی ئاواتە لە مێژینەکەی گەلەکەمان و یەکێتیەکەیەتی کە لەم بەشەی وتە بەنرخەکانی مامی گەورەماندا بەرجەستە بوە "هێزی ئێمه زۆر گه‌وره‌رتره له‌وه‌ی یه‌ك تاقم بیر‌و باوه‌ڕ بتوانێ كۆی بكاته‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌موو هێزی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریی نیشتمانیی دیموكراتیی خه‌ڵكی كوردستان
به جیاوازیی بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌وه كۆ بكه‌ینه‌وه و بیخه‌ینه گه‌ڕ و بیخه‌ینه جووڵان موقابل به دووژمندا، هه‌ر تاقمێك و هه‌ر ته‌یارێك بۆ خۆی به‌ڕێی خۆیدا ئیش بكات و خه‌ڵك بۆخۆی په‌یداكات، پێمانخۆشه ئێستا له جیاتی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ن: ده‌یان هه‌زار كورد رێكخرابن، سه‌دان هه‌زار كورد رێك‌بخرێن”.
کەواتە خۆشبەختانە ئەو ئاواتەی سەرۆك مامجەلال و ئێمەی (ی،ن،ك ) و هەمو تێکۆشەرانی هێزە رەسەنەکانی تری گۆڕەپانی سەختی خەبات لە ١٩٧٦ —١٩٩١ و دواتریش کە لە جەنگی دژە تێرۆر (داعش) و پاراستنی خاکی هەرێمی کوردستان بەشدار بون ، ئەمڕۆ هاتە دی ، کە پێشمەر گە هێزێکی نیشتمانی یە نەك حزبیی .ئیدی هیچ بیانویەك نەما لەبەردەم ئەوانەی بە جۆرێکی تر دەیان روانیە هێزی پێشمەرگە و بە بیانوی جیاجیا تانەیان دەدا لە پێشمەرگە .
PM:04:56:24/09/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی