سەردانی سەرۆکی یەکێتی بۆ تاران؛ سیاسەتی هێڵی سێییەم
رێبین عومەر
بافڵ تاڵەبانی لەم قۆناغەدا ئەو کارەکتەرەیە لە نێوان دژەکاندا رێزلێنراوەو پێگەکەی حساببۆکراوە؛ ئەو سیاسییەکی پراگماتیکییە؛ باوەڕی بە تێپەڕبوونی تەنگەژە گەورەکانە کە ناوچەکەی تەواو ئاڵۆزکردووە.
سەردانی رەسمی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدی یاوەری بۆ تاران، لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا، جێگەی خوێندنەوەی جددییە؛ بەتایبەت کورد لە رۆژهەڵاتی ناوین کەوتۆتە ناوەندی گۆڕانکارییەکانەوە و بوونی بۆتە بەشێک لەتەواوکاری هاوکێشەکان.
ئەم سەردانە دیپلۆماسییە هەمان ئەو حیکمەت و کردنەوەی رێڕەوە کە مام جەلال لە قورسترینکاتدا بەشێک بو کە چارەسەرو رۆڵی ئەرێنی خۆی دەگێڕا ئەم سەردانە بەونەفەسە بەشێکە لە کەم کردنەوەی ئاستی گرژییەکان.
سەردانەکە لەرووی دیپلۆماسی گەرموگوڕو فرەلایەن خوێندنەوە هەڵدەگرێت و چارەنووسسازە لە هاوکێشە سیاسییەکاندا. سەردانی تاران
سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە پێگەی سیاسی، جوگرافی و ستراتیژی یەکێتی، وەک هەمیشە بۆتە خاڵی هاوسەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هێزی یەکێتی پەیوەستە بەورۆڵە مێژووییە لەناوچەکەدا گێڕاویەتی، بەتایبەت لە گەڕی جەنگدا کاک بافڵ و قوباد تاڵەبانی چەندین جار بەکوردی و ئینگلیز پەیامی ئاشتی خوازی و نێوەندگیری خۆیان دەرخست بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان.
ئێستا قۆناغی نە جەنگ نە ئاشتییە؛ ئێستا ناوچەکە لە نێوان دۆخی ئاگرو ئاگربەستدا دەخولێتەوە؛ قۆناغێک کە دەکرێت ناوی بنێین "نە جەنگ و نە ئاشتی"و دیالۆگی راستەوخۆو ناراستەوخۆ کە لەگۆڕەپاندا بوونی هەیە.
یەکێتی بە سەرکردایەتی بافڵ تاڵەبانی، لەسەرەتای هەڵگیرسانی گرژییەکانەوە، بە هەمان هەناسی کاتی جەنگ کە داکۆکیکار بوو لە ئاشتی، و وەک هێڵی سێییەم دەرکەوت و باوەڕی بەدیالۆگی بونیادنەرانە هەبوو.
یەکێتی لە زۆر وێستگەدا ڕۆڵی نێوەندگیریی خۆی دەرخست؛ دڵسۆزانە و واقیعیانە لە نێوان هێزە ناڕازی و ناکۆکەکاندا دەنگی ئاشتی خۆی بڵندکردەوە، سەرباری پریشکی ئاگری جەنگ خۆگرانە نەبووە بەشێک لە جەنگ و رۆڵی خۆی گێڕا بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمو خەڵکەکەی.
وادەردەکەوێت کە تەفسیرێکی نوێ بۆ چارەسەری پرسی کوردئەم مۆدێلە نوێیەی کە پێگەی یەکێتی کردۆتە چەقی دیالۆگی هێزە ناوچەییەکان، دیفاکتۆیەکی گرنگە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی قوڵی کورد لەم سەردەمەداو تێپەربوونی تەنگەژە کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە .
AM:08:52:16/09/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی