پەڕلەمانێیەکی بێ بەها
زانا توفیق بەگ
بابەتی هەرە ترسناک و مەترسی ئەوەیە ، لەناو دامەزراوەکانی سیستەمێکی سیاسی دا دەزگایەکی پەرلەمانی ئیفلیجت هەبێ بەخەیاڵی ئەوەی کە ڕەقیبێکی جدی بێت لەسەر کۆی گشتی دەزگاکانی حکومەت ، بەڵام ووجودی خۆی لە فەراغدا نایاسایی بێت .
ئەندامەکانی ئەم دەزگایە کۆمەڵە مەخلوقێکی بێ بەهان تەنها وەزیفەیان لە کوردستاندا ، خەریکی وەرگرتنی مووچەی بندیوارو کڕینی ماشینی گەورەو ڤێلای گران بەهان بۆ خۆیان خیزانەکانیان. ئەمانە بێ دەربەستن لەوەی کە دۆخی گوزەرانی ، بەشێکی گەورەی کۆمەڵگاکە بەهۆی سفر بوونەوەی سەرچاوە دارایەکانی حکومەت وگرانی نرخی سووتەمەنی هاووڵاتی لەژێر ڕەحەمەتی ژیان و مردنان ، بەبێ ئەوەی هیچ هەڵویستیەکی مرۆڤدۆستان بۆ ئەم کۆمەڵگایە هەبێت.
ڕووداوەکانی ڕابووردووی کوردستان ئەو واقیعەمان بە ڕوونی پێ دەڵێن ، وجودی دەزگایەکی داڕزاوی وەکو پەڕلەمان نەبوونی لە بوونی باشترە بۆئەم کۆمەڵگاو سیستەمە سیاسیە . لە ساڵی ١٩٩٢ هەتا ئێستا ئەم دەزگایە نەیتوانیەوە هیچ پێشکەوتنێك لە بواری تەشریعی و چاودێرکردنی جدی لەسەر دام دەزگاکانی هەرێم دروست بکات . وە توانای لێپچینەوەی لە هیج بەرپرسیەکی سیاسی یان حکومی نیە . جگە لەوەی لەرووی مامەڵەوە لەجیاتی ئەوە ببیتە دەزگایەکی گرنگی هاووڵاتیان، بۆتە مینبەرێک بۆ تەشویقکردنی سیستەمی سیاسی و لەمپەڕ دروستکردن بۆ چالاکی سیاسی و یاسایی لە کوردستاندا. هاوکات ئەم دەزگایە بەجورێك ئیفلیجکراوە توانای هەوڵێکی جدی نیە بۆ لێك نزیکردنەوەی هیزە سیاسیەکانی کوردستاندا ، بەتایبەتی ئەو ململانیە قووڵەی نیوان پارتی و یەکێتی لەسەر ئایندەی حکومەتی هەریم و کابینەی دەیە .
پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی دەزگای پەرلەمانی چالاک لە دنیای دەرەوەدا لەسەر شێوازی ئەکیتڤکردنی پرۆسەی سیاسی چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگایە ،بەتایبەتی دەرکردنی کۆمەڵی یاسا کە کەرامەتی تاك هێڵی سور بێت لەلایەن دەزگاکانی جێبەجێکردنەوە ، وە رێزگرتن لە بەهاکانی ئازادی تاك وفراوانکردنی پانتایەکانی دیموکراسی لە ووڵاتدا وە هاوبەشی پێکردنی پلاتفۆڕمەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە دروستکردنی یاساو بڕیای دەستەجەمعی لە داهاتوودا نیشتماندا.
بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا ئەم هەڵسەگاندنە پێچەوانەی هە موو ستانداردێکی جهیانیە . چۆنکە لەم هەرێمدا پێویستە هاونیشتمانی داواو تکا بکات لە ئەندامانی پەڕلەمان کە سامانی گشتی بۆ خۆیان بنەماڵەکانیان نەبەن وە ڕیسکی ترسناك بە ئازادیەکانی هاونیشتمانیەوە نەکەن ، یان قوبەی پەرلەمان نەکەنە شوێنی موزایەداتی سیاسی ململانیەی ناشەرعیەکانی هێزە سیاسیەکان لەگەڵ یەکتردا .
لەم ڕوانگەیەوە وا چاوەڕوان دەکرێت ئەگەری`مەترسیەکی گەورە لەسەر ووجودی هەرێمی کوردستان هەبێت، بەتایبەتی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی فیدڕاڵی وەکو پێدراویەکی دەستوری لە چوارچێوەی عێراقی یەکگرتوودا ، هەموو ئاماژەو ئەگەرەکان لە ستراتیژیەتی حکومەتی نوێ عیراقدا لە بەرامبەر هەرێم و حکومەتی داهاتوودا ئەوەیە ، کە دەیانەوێ لەڕێگا کۆمەڵی قەوارە و هێزی سیاسی کوردیەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەزگاکانی هەرێم بکەن. وە دروستکردنی ئایدیایەک کە هاونیشتمانی هەرێم سوپاسگوزارە بە هەڵوێستیەکی لەو شێوەیە ، وە بەردەوام لەسەر توڕەکانی سوشیالمیدیای عەرەبی بەشێك لە نوخبەی سیاسی عێراق و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەوڵی بە بازارکردنی ئەو تێڕوانینە ئەدرێت کە هەرێم توانای بەڕیوەبردنی سیستەمی سیاسی نەماوە باشترە ئەم سیستەمە بگەڕیتەوە ژێر کۆنترۆڵی ناوەند . لە بەرامبەردا ئەم تێروانینەدا بەشێکی زۆری هێزە سیاسیە کوردیەکان ، لە بەرامبەر فشارەکانی حکومەتی عێراقی بێ هەڵوێستن. بەتایبەتی هێزئیسلامیە پەڕگیرەکانی هەرێم ئەو هێزانەی کە تەمویلی دارایی و مەعنەویان لە تورکیا و قەتەرو ئێران وەردەگرن ، وە بەشێک لە هێزە سیکولارەکان نایەنەوێت بە ئاشکرا هەڵویستی سیاسی خۆیان لە بەرامبەر بەغداد بڵین .
هەندی لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەكکەوتنی دەزگای پەرلەمانی کوردستان وە کۆنەبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە شێوەیەکی ناراستەخۆ پەیوەندی بە لێدانی بەرژەوەندی ووڵاتانی هەرێمایەتیەوە هەیە لەڕێگای مەندوبەکانیان لە کوردستاندا. کە ئەم ڕوانگەیە مەترسیە گەورەکەیە بۆ داهاتووی هەرێم لەناو هاوکێشە سیاسیە تازەکانی دوای جەنگی ئێران ئەمریکا.
PM:03:47:14/09/2026
ئهم بابهته 996
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی