ئایا گرتووخانەی نهێنیمان هەیە؟
رهحمان غهریب
چ بەدبەختییەكە، كەسێكت لە رووداوێكی تەمووماژاویدا، گیانی لەدەستدا بێت و تەرمەكەیت رادەست بكەن و پۆلیس لە رونكردنەوەدا بە رای گشتی بڵێت "لەناو گرتووخانەدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە"، بێ ئەوەی ناوی گرتوخانەكەیش بە كەسوكاری بڵێت، یا بەڵگەیەكی سەلمێنەر بۆ "خۆكوشتن"ەكە بخەنە روو.
(ئاسۆ مجید قادر) پێشمەرگەی پارتییە، كەسووكاری نەیانتوانییوە لە نزیكەوە بیبینن، محامییان بۆ دابین نەكردووە، دوو مانگە نازانن تۆمەتەكەی چییە، نازانن لە چ كونجێكی زیندانە، كاتێكیش دەڵێین یاسا سەروەر نییە، یان یاسای ئەم وڵاتە تەنها دەستی بۆ خەڵكی فەقیر درێژە، هەزار تۆمەتت دەخەنە پاڵ.
وەزیری ناوخۆ وەڵاممان بداتەوە ئایا گرتووخانەی نهێنیامان هەیە؟ ئەگەر نییە بۆ لە رونكردنەوەكەی پۆلیسی هەولێر پێیان نەووتین لەكام هۆڵی كام گرتووخانەدا خۆی كوشووە، لە ژووری تاكە كەسیدا بووە؟ بۆ گرتووخانەی پۆلیس ژووری تاكەكەسی تێدایە؟ كوا بەڵگەی سەلمێنەر؟ كوا شاهێدحاڵەكانی رووداوەكە؟ بەچی خۆی خنكاند؟ كوا بەڵگەی سەلمێنەر؟ كوا ئاسۆ؟
ئاسۆ بەهەر تۆمەتێك دەستگیركراوە، دەبوو مناڵەكانی ببینێت، محامی هەبێت، كە دەسگیركرا تۆمەتەكەی لای كەسوكاری روون بێت، بزانن دوو مانگە لە كام زیندان و گرتووخانەیە، ئەشكەنجە نەدرێت و بەزۆر دانپێنانی لێ وەرنەگیرێت، دادگایكردنەكەی دوانەخرێت ماف و كەرامەتی پارێزراو بێت ، شوێنەكەی سەلامەت بێت و لانیكەم شوێنی مانەوەی بۆینباغی ئەفەندی و بەنەخوێنی رانكوچۆغەی لێ نەبێت!
AM:08:33:08/06/2026
ئهم بابهته 756
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی