بۆ وێستگەنیوز لە تەیموری ئەنفالەوە
تەیموری ئەنفال
من وه‌ک تاکه ڕزگاربووی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ژنان و مناڵانی ئه‌نفالکراو له‌بیابانی سه‌ماوه و تاکه شاهیدی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌دۆسیه‌ی ئه‌نفال له‌به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌عێراق، زۆر زوو هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌ی سه‌ماوه که لێی ڕزگار بوم و ڕوفاتی زیاتر له ١١٠ که‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌می تێدایه که له‌نێوانیاندا دایکم و سێ خوشکه‌که‌می تێدایه، هۆشداریم دا له پێشێلکاری یاساکان و بچوک کردنه‌وه و هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال و...هتد.
بۆیه هه‌مو په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆم خسته‌کار و ڕای گشتی و لایه‌ن و که‌سانی په‌یوه‌ندیدارم له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌کاندا لێ ئاگادارکرده‌وه پێم ڕاگه‌یاندون که ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق و وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر یاسا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی تایبه‌ت به‌گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و مافی مرۆڤی پێشێل کردوه به‌ڵکو سوکایه‌تیشیان به ڕوفاتی پیرۆزی کاسوکارمان له شه‌هیدانی ئه‌نفالکراو کردوه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاوه پێم ڕاگه‌یاندون که پشکنینی (DNA) بۆ ڕوفاته‌کان ناکرێ (قسه‌که‌شم ڕاست ده‌رچوو) و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردولا به‌نهێنی ڕێکه‌وتون بۆ له‌مه‌ودوا گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی تر به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق و به‌ها مرۆییه‌کان به‌نهێنی و دور له‌چاوی کامێراکان و ڕای گشتی ناوخۆیی و جیهانی هه‌ڵبده‌نه‌وه.
له‌به‌ر که‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵی جدی ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق بۆ بچوک کردنه‌وه و شاردنه‌وه و په‌رده‌پۆش کردنی تاوانی ئه‌نفال و هه‌روه‌ها به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی زۆرینه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان دوای ئاگادار کردنه‌وه‌یان ناچار بوم په‌نابه‌رمه به‌ر دادگاکانی سه‌ماوه (که ئه‌وانیش به‌نه‌فه‌سی نه‌ته‌وه‌یی دژه کورد مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن) و سکاڵای یاسایی تۆمار بکه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلکاریه یاساییانه و ئه‌و سوکایه‌تی کردنه‌ی که به‌ڕوفاتی ئه‌زیزانمان له ئه‌نفالکراوان کراوه.
له‌پای بێده‌نگ نه‌بونم له‌و پێشێلکاریانه و ئه‌و سوکایه‌تیه‌ی به‌ڕوفاتی ئه‌زیزانی ئه‌نفالکراوانمان کراوه، وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێم که له‌سه‌ر خوێنی که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراو و ئێمه دامه‌زراوه نه‌ک هه‌ر وه‌ک تاکه ڕزگاری گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و تاقانه‌ی ئه‌نفال پشتگیری نه‌کردوم، به‌ڵکو تا پێی کرابێ دژایه‌تی کردوم تا گه‌شتۆته ئاستی شێواندنی مێژوو به‌وه‌ی من ڕزگار بووی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان نیم و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵکو بێ باکی و دژایه‌تیان گه‌شتۆته ئاستی پشتگیری کردنی ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق و شاهیدی دان له دژم بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ماوه و به‌ده‌ستی عه‌ره‌ب ده‌ستگیر بکرێم و بخرێمه کونجی زیندانه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی پێیان که‌م بوبێ که ڕوبارێک خوێنم داوه و تا ئێستاش جه‌سته‌م شوێنه‌واری ئه‌و فیشه‌کانه‌ی پێوه‌یه که له شه‌وێکی سامناکی بیابانی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ماوه پێی گوله‌باران کراین.
له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌ی سه‌ماوه چه‌ندین یاسایی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ و ده‌ستوره جیهانیه‌کان پێشێل کراوه که له‌به‌ر زۆریان له خواره‌وه هه‌ندێکیان ده‌خه‌مه‌ڕوو؛
- ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ساڵی ٢٠٠٥.
- یاسای دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ژماره (١٠)ی ساڵی ٢٠٠٥.
- بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له دۆسیه‌ی ئه‌نفال ساڵی ٢٠٠٧.
- یاسای پاراستنی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ژماره (٥)ی ساڵی ٢٠٠٦ی هه‌موار کراو.
- ڕێنمایی ئاسانکاری جێبه‌جێکردنی یاسای پاراستنی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ژماره (١)ی ساڵی ٢٠٠٧.
- یاسای ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق ژماره (٢)ی ساڵی ٢٠١٦.
- یاسای ده‌زگای شه‌هیدان له‌هه‌رێمی کوردستان ژماره (٤)ی ساڵی ١٩٩٧.
- یاسای ماف و ئیمتیازاتی که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له هه‌رێمی کوردستان ژماره (٩)ی ساڵی ٢٠٠٧.
- یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌کانی جینۆساید ژماره (٩)ی ساڵی ٢٠١٥.
- یاسای سزادانی عێراقی ژماره (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩.
- یاسای شارستانی عێراقی ژماره (٤٠)ی ساڵی ١٩٥١ هه‌موارکراو.
- یاسای پزیشکی دادوه‌ری عێراقی ژماره (٣٧)ی ساڵی ٢٠١٣ هه‌موارکراو.
- یاسای به‌رزه‌فته‌کردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و که‌رتی گشتی ژماره (١٤)ی ساڵی ١٩٩١ هه‌موارکراو.
- سستمی گۆڕه‌کان (نظام المقابر) ژماره (١٨)ی ساڵی ١٩٣٥.
- لائیحه‌ی ڕه‌فتاری پیشه‌یی (لائحة السلوك الوظيفي) ژماره (١)ی ساڵی ٢٠١٦.
- جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ ساڵی ١٩٤٨.
- عه‌هدی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌کان ساڵی ١٩٦٦.
- عه‌هدی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کان ساڵی ١٩٦٦.
- ڕێکه‌وتنامه‌ی جنێف ی چواره‌م ساڵی ١٩٤٩.
- پرۆتۆکۆلی یه‌که‌می ساڵی ١٩٧٧ که هاوپێچ و پاشکۆی ڕێکه‌وتنامه‌کانی جنێف ی ساڵی ١٩٤٩یه.
- ڕێکه‌وتنامه‌ی ڕێگری له له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵ (الإبادة الجماعية) ساڵی ١٩٤٨.
- ڕێکه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی تاکه‌کان له وونکردنی زۆره‌ملێ (الاختفاء القسري) له‌ساڵی ١٩٩٢.
- ده‌ستوری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ساڵی ١٩٤٥.
له‌پاڵ ئه‌و هه‌مو پێشێلکاریه یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و ئه‌خلاقیه، ئێستاش دره‌نگ نیه لایه‌ن و که‌سانی په‌یوه‌ندیدار به ویژدان و دڵسۆزی و غه‌مخۆریه‌وه بێنه پێشی و بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێسته‌ی جدی مرۆیی و ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی مێژوویی خۆیان بکه‌ن و نه‌هێڵن چیتر جارێکی‌تر ئه‌نفال بکرێینه‌وه و سوکایه‌تی به‌ڕوفاتی ئه‌زیزانمان له شه‌هیدانی ئه‌نفالکراو بکرێ، وه ده‌بێت به‌بیانوی جیاوازی بێ به‌ها ئه‌و مافه‌مان لێ زه‌وت نه‌کرێ که ئاشنا بینه‌وه به ڕوفاتی پیرۆزی که‌سوکارمان و بیانناسینه‌وه، هه‌روه‌ها نابێ بوار بدرێ که گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی تر به‌نهێنی هه‌ڵبدرێنه‌وه و ده‌رفه‌تی به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی ئه‌نفالمان له‌ئاست نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ست ده‌ربهێنرێ که ئه‌مه‌ش ئامانجی ده‌زگای شه‌هیدانی عێراقی یه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێ له‌ڕۆژان ناو ناوبانگی وڵاته‌که‌یان به ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید به‌رامبه‌ر به کورد به تێڕوانینی خۆیان له‌که‌دار نه‌کرێ.
جێی خۆیه‌تی جارێکی‌تر که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و ڕای گشتی ئاگادار بکه‌مه‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌ڵوێستی مێژوویی جدی وه‌رنه‌گرن ئه‌وا مافی ناسینه‌وه‌ی ڕوفاتی که‌سوکارمان له ڕێگای پشکنینی (DNA) به‌بیانوی جیاواز له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵکو ده‌رفه‌تی به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی (جینۆساید) ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی که ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌که‌مان کراوه له‌ده‌ست ده‌چێت، جارێکی‌تر ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه که ڕێکه‌وتنی نهێنی کراوه له‌نێوان وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگای شه‌هیدانی عێراقی بۆ به‌نهێنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی تر، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکار بوو که من شوێنی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی تر که ده‌یانزانم ئاشکرای نه‌که‌م. لە ئێستادا تاوانباری سەرەکی پرسی هێنانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی ئەنفال کراوان شاناز برایم ئەحمەد و قوباد تاڵەبانیە کە بەبێ پشکنینی ـDNA هەندێک لە ڕوفاتەکانیان هێنایەوە بۆ هەرێمی کوردستان مافی ناسینەوەی شەهیدەکانیان لێ ونکردین
من لێره‌وه سوپاسی هه‌مو که‌سێک ده‌که‌م که هه‌ڵوێستی مێژووی و ئه‌خلاقی خۆی تۆمار ئه‌کات ئه‌گه‌ر به وشه‌یه‌کیش بێت به‌رامبه‌ر به تاوانی ئه‌نفال و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کوردستان و قوربانیان و که‌سوکاریان
PM:03:12:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 12
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی