کوردی مردوو

‌ڕامیار مەحمود

لەم مانگی ئایارە، گەشتێکی کورت بۆ باکوور خەیاڵی داگیرکردبووم، دەبوایە ئەو گەشتە بکەم، ئەوەش بووە یەکەم بینینی من بۆ باکوور.

پێشتر بینیننێکی ناجۆرم هەبوو لە سەر باکوور بە بەندکراوی کاتیک لە ڕێی قاچاخ لە نزیک
(وان) گیرام. وەک کەسێکی بەندکراو لە پرۆسەی گواستنەوەدا بەرەو ئیبراهیم خەلیل بەشێک لە شارەکانم دەدی، وێنەکانم لە زەینمدا بەزیندووی هەڵگرتن تا هەنووکەش، ئەو دەم دیمەنەکان تەوا باڵکێش بوون، داڵغەم لای ئەوە نەمابوو که من لە خەونی خۆڕزگارکردنم لە باشوور شکستم هێناوە..بۆیە ئەم مانگە بیرۆکەیەکی ڕوونم نەبوو بە چ ڕیگایەک بچمە (وانێ).. لەشەڕی ١٢ ڕۆژە لە ئەڵمانیاوە بە فڕۆکە هاتمە شیرناخ و گەڕامەوە سلیمانی، پێم وابوو هەر لەو دەروازەیەوە دەچم، دواتر تێگەیشتم بۆ چوونە (وانێ) دەروازەی (سەرزێڕ) (زێت) گونجاو ترە و نزیک ترە لە (وانێ). دەروازەی زێت مان هەڵبژارد لە گەڵ هاوڕێیەکم و کاک (ئاکۆ محەمەد) خاوەنی (ڕوداو) کە لە هەولێر بووم پاش هەواڵپرسین وتی بۆ دەچیتەوانێ، گوتم مەراقمە بچمە وانێ.. ئیتر وتی من لە یەکەم گوندی باکوری دوای دەروازەکە لە دایک بووم خزمی خۆم ڕادەسپێرم کە چوونە ئەو دیو بتگەیەنە وانێ، تەلەفەنووکە بە بەرییەوە بوو زۆر شت باسکرا کاک(ئاکۆ) بە منی گووت ئەو جارەی کە خۆی چۆتە وانێ. کتێبێکی دەخویندەوە لە سەر مەسەلەی ئەرمەن، وتی نوسەرەکەی باسی ( ئەرمەنی مردوو)ی دەکرد، کە ئەو جۆڕە ئەرمەنییەی، زمان و کولتوور و هەموو شتی خۆی ونکردووە.

بە منی گووت توشی شۆک نەبیت ئەگەر توشی کوردێکی مردوو و هاتیت و پێشی گووتم لە
هەر شارێک بووی تۆڕی پەیامنێڕانی ڕوداو ڕادەسپیرم پێویستت بە هەرچی هەبێت..بۆ تاوێک بیری ساڵانی ئاوارەییم هاتەوە لە شام، ئاگادری دەکردمەوە کەسێک دێت چیت پێویستە، بەو شێوەیە زۆرێک لە کتێب و دیوانی شاعیرانی کلاسیکی بۆ دەناردم کە من موحتاجیان بووم لە ڕووی ڕۆحییەوە. منیش بە کاک ئاکۆم گوت ئەو (کوردی مردووە) دەخەمە نا وبوخچەیەکەوەو لە مێشکمدا هەڵیدەگرم..هەر کاتێک بەر کوردێکی مردوو کەوتم بوخچەکە دەکەمەوە..

ئای خوایە تورکی مردووش جوانە

لە چونە ناو وانێ بە شەقامێکی زۆر دڵگیرو نوێدا ئوتمبێلەکەمان دەڕۆیشت، کافێیەکی زۆرت دەبینی بەو شەوە، دیمەنی یەکێک لە کافێکانم لە چاومدا تۆمارکرد بوو، وتم ئەوە دەکەمە شوێنی خۆم، چونکە لە ستایلی خۆمەوە نزیک بوو، هۆتێلکمان هەر لە سەر ئەو ڕاستەشەقامە گرت، ئیتر بە هاوڕێ و هاوسەرفەری خۆمم گوت با بچینە پێڕۆشتن لە مێشکمدا نیشانەم گرتۆتەوە لە قاوەخانەیەک فۆرمێکی جیاوازی هەیە. چونکە بە سێ کاتژمێر لە هەولێرەوە گەشتینە سەر سنور، بێ (قاوە)، بۆ خودی خۆم قاوە شتیکە دانوسانی لەسەر ناکەم، قاوە لای من هەر قاوە نییە ئەتمۆسفێرە و شێوازێکە لە پێشکەشکردن کە ئیلا دەبێت بە جۆرە بێت من دیخوازم، کاتیک هەولێڕمان جێهێشت وا دڵێ خۆمان دایەوە لەشەقڵاوە قاوە بەدەست دەهێنین، ئەگین دەشمانزانی شەقڵاوە و قاوەیان نەوتووە، لە شارەکانی کوردستانی باشور کاتێک دێتە دەرەوە ژیان هیج مانایەکی نامێنێت وشەقڵاوەو قاوە بەس حەرفی قاف تیایاندا هاوبەشە، تەنانەت کە لەشارێکەوە بۆ شاریكی تریش ئەڕۆی لە کوردستانی باشور ڕێگەکە جەهەنەمە. بۆیە هەمیشە بە هاوڕێکانم دەڵێم شەقڵاوە ناخۆشترین شوێنی جیهانە.

قاوەخانەکە کەوتبووە سەر چوارڕیانێک لە سەنتەری شارەکە، دوو خاتوون بە ڕێوەیان دەبرد بە نۆبە، هەم لە ڕووی فۆرمەوە سەراپاکراوە بوو بەسەر ڕووبەری هەموو لاکانی شەقامەکەو هەم هیچ وشەو ڕستەیەکی زمانی تورکی تیا بەکار نەهێنرابوو، ناوی کافێ و ڕازاندنەوەکانهەمووی بە ئینگکلیزی بوون، تەنانەت یەک میوزک یان گۆارنییەکی تورکیشی لێ نەئەدا، ئاشنایەتییەکی بچووکم بنیات نا لەگەڵیان، بەم شێوەیە بەر لەوەی بەرکەوتەی کوردێکی مردووبم، بەخت یاوەرم بوو بوومە بەرکەوتەی (تورکی مردوو)، بەو مانایەی ئەوان ئایکۆنێک بوون بۆ من وەک نمونەی دوو خاتوون ژیانیان بەرمەبنای مراندنی رابردووە، پرۆسیەکی شارساتنی کە تورکیا باری قورسی هەزارساڵەی عوسمانی خۆی دائەگرێت بەرەو ڕۆژائاوا وەردەرچەرخێ. وەکگەورەترین ئەکتی ڕادیکالانەی بە کۆمەڵ بۆ دابڕان لە گەڵ ڕابردووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئیسلامی.

ئامەد ئاوێنە نییە سەیری خۆتی تیابکەیت

لە باکوور توشی شۆک هاتم بە هەموو شت، ئەورپام دۆزییەوە بە ڤێرژنی کوردی. پشووی هەفتانەی باکوور لە گەڵ پشووی هەفتانەی رۆژئاوادایە (شەمە ویەکشەمە) پشووەو شەقامەکان لە پراگ قەرەباڵەخترن. ئاسایشی کۆمەلایەتی لە ئاستێکی بەرزو بێوێنەدایە کچان و کوڕان ، ژنان پیاوان هەموو لە دەرەوەن، خەڵک هەموو باژێرنشینن و باژێڕیبوون هزرە،تەلارسازییە، کاتبەسەربردنە، نان خواردنە، ڕیسایکلینە، هاتووچۆی گشتی و تایبەت هەموو شت پێت دەڵیتۆ لە باژێر ژیان دەکەیت.. لە ئەتمۆسفێرێکی شارستانیدایت. بەخۆمم گوت ئەمانە هەزار ساڵ لەپێش ئێمەوەن، بۆیە دەمەهەوێت بڵێم هەموو کوردێک پێویستی بە باکوور بینینێک هەیە بۆ ئەوەی گەشتی زەمەن بکات.. بۆ ئەوەی ئەوروپا، بە وەشانێکی کوردی ببینێت. لەوێ بە هاوڕێکەم ووت، ئێمە لە باشور بەدبەختکراوین، ئەگەر کوردستان خاک و خەڵکەکەی هەر لە نێوان ئێڕان و تورکیادا بمایەتەوە بە پێی دابەشکردنی سەفەوی عوسمانی، ئەو دەم ئێمەش کوردی شارستان دەبووین.

دوو بەشی خاکی سنوری عوسمانی خراوەتە سەر عەرەب لە دابەشکردنیمیراتی عوسمانیدا، گەورەترین هەڵەی ریفراندۆمیش ئەوە بوو ، دەبوایە ئەو ریفراندۆمە بۆ گەرانەوە بێت بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا، پرسیارەکە ئەوە بێت ئایا ئێمە لە چوارچێوەی عێراقدا بین یان بگەڕێنەوە بۆ باوەشی میژوویی تورکیا. من لە باکوور کوردی مردووم نەدی وەشانێکی ترم دی، لە کوردبوون لە ناو باژێریبووندا. بە دڵنیاییەوە ئەوان خەباتی خۆیان سەرڕێخستووە بە چەندین فۆرمی سیاسی و کولتتوری جیاواز. لە چوارچێوەی وڵاتێکدا هیج حزبێک دەڕنفیزێکی پێ نییە، نەک چەک. لە باشوور ئەوەی ترسناک و تۆقێنەرە کۆمەڵگایە و ئەوەش شتێکە بە نەگۆڕی دەمێنیتەوە، لە باکوور لە کۆتاییدا کۆمەلگایەکی باژێری و خودئاگا بێ گەڕانەوە بۆ دواوە هەنگاو دەنێت.

 


PM:02:28:21/05/2026

ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی