لە بارەی بابەتی چەکەکانەوە
رێبین عومەر
بە گوێرەی بێدەنگی مایک رۆبیۆ و خۆدزینەوە لە پرسیاری چەکەکان، و قسەکانی سیناتۆر لیندسی گراهام و وەڵامی جۆراو جۆری سەرۆک ترەمپ بۆ ئەو کەیسە ، وادەرئەکەوێت کە بابەتی چەکەکان راست نەبێت و هەر ناوی کوردی پێبهێنرێت ، وەک ئەو قسەیەوابوو کە ترەمپ وتبووی کوردەکانی سوریا بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن و نەوتی پێدەفرۆشن؛ دواتر پێیان وتبوو کوردەکانی سوریا سنوریان بە ئێرانەوە نییە..؟!
ماوەیەکیش ترەمپ گلەی ئەکرد ئەی وت : کورد بەشداری شەری نۆرماندیان نەکردووە و جار جاریش خۆی ئەیەوێت لەگەڵ سەرکردە کوردەکان قسەبکات .
ترەمپ سیاسییەکی جیاوازە و مۆدێلێکی تری سیاسەتەو سیاسەتی بانێک و دوو هەوا پەیڕەو دەکات و سەری لە کوردو وڵاتانی دەوروبەریش تێکداوە ، ترەمپ خۆی چەندین جار وتویەتی کوردم خۆش دەوێت و نەشی ویست کورد لەشەڕ بگلێ ، تەنانەت لە رەحیمیش جوانتر قسەی لەسەر بابەتی چەکان و تێوەگلانی سلێمانی کرد ، چەکەکان لای سلێمانی نییەو و حکومەتیش لای نییە ، چەکەکان وادیارە بانگەوازێکی سیاسی رەش و سپییەو جەنگێکی دەرونییە کە ترەمپ هەڵیگیرساندووە .
PM:02:07:09/05/2026
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی