وێستگە نیوز، شانازییەکی تری تۆمارکرد لە میدیای بەرپرسیاردا
بارزان شێخ عوسمان
لە ماوەی دەیەیەك زیاتری تەمەنیدا ، دەزگای میدیایی وێستگە نیوز ، چەندین خەسڵەتی پیشەیی لە خۆیدا بەرجەستە کردوە کە ئێمەی رۆژنامە نوس و نوسەری سیاسیی شانازیی پێوە دەکەین ، هەر لە راستگۆیی ، بێ لایەنیی و وردروانینی لە کاتی روماڵکردنی هەواڵ و روداوەکاندا تا دەگاتە رێزگرتنی هەستی خوێنەر و بینەر و گوێگرەکانیشی . ئەمڕۆژ بە سپاردنی چەند پۆستێکی سەرەکیی و حەساسی میدیایی بە ژنان و کچان ، شانازییەکی تری بۆ خۆی تۆمار کرد.
بەندە وەك رۆژنامەنوس و نوسەرێك کە ساڵانێك راستەوخۆ لە نێو کایەی میدیادا بە جۆر و شێوازە جیاجیاکان کار و خزمەتم کردوە ، ئەم هەنگاوە بە زۆر گرنگ ناوزەد دەکەم بەوەی دیاریکردنی ئەو بەڕێزانە ، لەلایەن هاوڕێ سیروان غریب سەرۆکی دەزگاکەەوە . لە ئەو هەنگاوەی بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی وێستگە لە روانگەی ئەو رێبازە فیکریی و پەروەردە ژینگەیی ، کلتوریی و روناکبیرییەتی کە رایهێناوە باوەڕی تەواوی بە پێگەی ژن لە کۆمەڵدا ببێت، ئاماژەیە بۆ راستگۆیی خۆی لەگەڵ رێبازەکەی ،راست و دروستیی بڕیارەکەشە.
لە کاتێکدا سپاردنی ئەو ئەرك و پۆستانە بەو خوشکە سەلارانە دەرەنجامی توانا و ماندوبون و قاڵبونەوەیانە لە ئەرکە رۆژنامەنوسییەکەیاندا و شارەزاییانە لە بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان ، نەك هەر لەبەر ئەوەی ژن و کچن ،واتە بەدەرە لە سیستمی کۆتا .
ئەو بڕیارەی وێستگە نیوز ، پرەنسیب و باوەڕی نەگۆڕی سەرۆك مامجەلال بەبیر دێنێتەوە لە رێزگرتنی توانا و بەهرەکانی ژنان و سپاردنی پۆست لێپرسراوێتی لە شوێنە جیاجیاکانی کاری رێکخراوەیی ، ئیداریی ، حکومیی و حزبیی و سیاسیی دا ، وەك لە کۆنگرەی گشتیی سێ یەمی (ی،ن،ك) یشدا فەرموی "هیوادارم لەکۆنگرەی داهاتودا پۆستی سکرتێری گشتیی بسپێردرێت بە ژنێك”. دیارە هەر ئەو پەروەردەیەی سەرۆك مامجەلالیش بو لەو کاتەوە تا ئێستا ، لە دەزگاو دامەزراوە جیاجیاکاندا ژنان ئەرکی گرنگیان پێسپێراوە و سەرکەوتوشن لە راپەڕاندنیاندا.
ئەو نەریتەش بوە رێچکەیەك کە چاوی لێکرا و ژن سەرباری بەدەستهێنانی لانی کەمی ئازادییەکانی ماف وکار کردن ، پێگەی خۆشیان وەرگرتوە . ئەمڕۆش دەزگای میدیایی وێستگە نیوز بەم هەنگاوەی راستگۆیی پەیامەکەی زیاتر بەرجەستە کردوە بەو ئومێدەی کەناڵە سەربەخۆ و ئەهلییەکانی تریش چاوی لێ بکەن تا ، ژنان لە دیلێتی و ناوقەفەسی کۆت و بەندی سەپاندنی ئایدۆلۆژیا و نەریتی وشك و برنگیی نەگونجاوی سەردەم و پێشکەوتن رزگاریان ببێت . دوبارە پیرۆزتان بێت خوشکە سەلارەکانمان لە وێستگە نیوز داوای سەرکەوتنتان بۆ دەکەین.
PM:02:22:14/03/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی