بافڵ تاڵەبانی لەم دۆخە سەختەدا نەخشەرێگەیەکی خستەڕوو..
رێبین عومەر
دۆخی ناوچەکە تابێت زیاتر دەبێتە مەیدانی جەنگ و پێکدادانی سەربازی ئاگر ناوچەکەی تەنیوە ، کورد بە پێی هەڵکەوتەی جوگرافی خۆی کەوتۆتە ناوەندی شەڕو رووبەڕووبونەوەکان کە ئيستا پەرەیان سەندووە .
ئەگەر ئێران لە وڵاتانی کەنداوبدات و زیانیان پێبگەیەنێت ئەوا بيشک لە رێگەی راستەو خۆو ناڕاستەوخۆ لەتەک خۆشی دەدات کە هەرێمی کوردستانی عێراقە کەپێی وایە داڵدەی ئەمریکییەکانی داوە .
شەوی رابردوو شارەکانی هەرێم دۆخێکی سەختیان بەڕێکرد .
هەڵکشانی جەنگ دەرهاویشتەی نوێی لێکەوتەوە کە هێرشکردنە سەر شاری سلێمانی و هێزی پێشمەرگەبوو لە ناوەندی فەرماندەی دەڤەری دوو . سلێمانی شەوێکی قورسی بەڕێکرد، بەڵام بۆ سەرۆک و سەرکردەکان قورسترە ئەم دۆخە چارەنوسسازە کە روونە بەرپرسیارێتی گەلیان لەسەر شانە .
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ی.ن.ک، بەجورئەتێکی زۆر راشکاوانە لەم دۆخە سەختەدا قسەی بۆ میدیایەکی بەناوبانگی ئەمریکی کرد کە ئەیش فۆکس نیوزی نزیک سیاسەتی کۆمارییەکانەو ترەمپ خۆی ئەو میدیایەی لاگرنگەو بەکاریگەرە لەسەر رایگشتی ئەمریکی .
لە دیدارە تەلەفزیۆنییەکەی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزیدا ، بەڕێز بافڵ تاڵەبانی؛ وردو درشت پەنجەی خستە سەر ئەم دۆخە سەختەی ناوچەکەی تێکەوتووە و وێنەیەکی گەورەی خستەڕوو ؛ بەتایبەتی کورد کە لەم نێوەندەی شەڕدا هاوپەیمانی و هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکییەکان و ئێران هەیە . راگرتنی هاوسەنگی لەم ساتەدا قورسترین ئەرک و کارە .
سەرۆکی یەکێتی کە زیاتر وەک پێشمەرگەیەکی پاراستنی کوردستان دەردەکەوێت و رۆڵی گەورەی لە جەنگی دژەتیرۆر لە هەرێم و ناوچەکە هەبووە ؛
زیاتر لەوە بەوەناسراوە کە سیاسییەکی تەقلیدی نییەو پێچ و پەنای سیاسی نییە ؛ بۆیە روون و راشکاو نەخشەڕێگەیەکی خستەڕوو وەک رابەرێکی میللەتەکەی خواستی خۆی خستەڕوو کە نایەوێت رسک بە چارەنوسی خەڵک و ناوچەکەی بکات ، ئەرێنی باسی لەوەکرد کە ئامادەگی ئەوەی هەیە کە ببێتە پرد لە نێوان هەردوو لای جەنگەکەدا کە ووتی دوای جەنگ نۆرەی ترافیکی دیپلۆماسییە .
لەهەر بارێکدا کە کوردی تێکەوتووە و جەنگەکە خەریکە بەرۆکی کورد دەگرێت لە ماڵی خۆی .
بۆ ئەم بارە ئەگەر ناوەڕۆکی ئەو دیدە بکرێتە ئەجێندای کوردی عێراق لەم دۆخەدا ؛ ئەوا بەئەندازەیەکی زۆر کورد لەم تەموومژەی هەیە لایەنی کەم سەلامەت دەبێت و کەمتر پریشکی جەنگەکە کاریگەری لەسەری دروستدەکات .
ئایندەو چارەنوسی کورد لەبەردەم دووڕیانێکدایە ریانێک هەڵدێروو؛ رێگەیەکی تریش یەک بوون و وەستان لەتەک یەک بۆ گەیشتن بە سەربەستی کوردستان .
PM:05:50:08/03/2026
ئهم بابهته 1084
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی