ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئێرانییه‌كان ده‌یكه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ریكا
ڕه‌زا ئه‌سڵان
نووسینی: ڕه‌زا ئه‌سڵان به‌ڕێز ئه‌سڵان نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ئایینه‌كانه و له لۆس ئه‌نجلوس ده‌ژیت.
وه‌رگێڕانی: ڕامیار مه‌حموود
كاتێك وێنه‌ی بۆمبارانكردنی سه‌ر تارانم ده‌بینی( دووكه‌ڵ له‌و گه‌ڕه‌كانه به‌رز ده‌بووه‌وه كه ڕۆژانێك یادگاریم هه‌بوو له گه‌ڵیان) و گوێبیستی ئه‌و قسه ئاشنایانه بوومه‌وه ده‌رباره‌ی ئازادی و ده‌رفه‌تێك بۆ ئێرانییه‌كان تا وڵاته‌كه‌یان وه‌ربگرنه‌وه، هه‌ستم به دوباره ناسینه‌وه‌یه‌كی كتوپڕ كرد.
من زۆربه‌ی ژیانم له‌ناو ئه‌م چیرۆكه‌دا ژیاوم، سه‌ره‌تا وه‌ك منداڵێك له ئێران، دواتر وه‌ك كۆچبه‌رێك له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، و دواتریش وه‌ك كه‌سێك كه هه‌وڵ ده‌دات وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌مریكییانه ڕوون بكاته‌وه كه زۆربه‌ی جار ته‌نها له ساته‌وه‌خته ته‌نگژاوییه‌كاندا ده‌یناسن.
پێشتریش بینیومه چۆن شته‌كان ده‌گۆڕێن كاتێك سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی وه‌ك ڕزگاركه‌ری ئێران وێنا ده‌كرێت. ئه‌و ساڵه ساڵی ١٩٧٧ بوو. ته‌مه‌نم پێنج ساڵ بوو و له شۆسته‌ی شه‌قامێكی تاران وه‌ستابووم كاتێك كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆك جیمی كارته‌ر تێپه‌ڕی.
شۆڕش هێشتا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو، به‌ڵام له ژێره‌وه شۆڕش له دۆخی كوڵاندا بوو. بۆ جیهانی ده‌ره‌وه، ڕژێمه‌كه‌ی شا. وێنه‌ی هێز و مۆدێرنیته‌ی پێشان ده‌دا: ڕێگاوبان، سامانی نه‌وت، و ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی مێژووی ئیمپراتۆری. به‌ڵام له پشت ئه‌و نمایشه‌وه، زیندان، سانسۆر و تیرۆری بێده‌نگی پۆلیسی نهێنی هه‌بوون. پارته سیاسییه‌كان پوچه‌ڵ كرابوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی به سزای توند سه‌ركوت ده‌كرا.
ته‌نانه‌ت وه‌ك منداڵێكیش، ده‌متوانی هه‌ست به‌و گرژییه‌ی ناو دۆخه‌كه بكه‌م. دروشمه‌كان یان وتاره‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌م بیر نه‌ماوه. ئه‌وه‌ی له‌بیرمه گه‌وره‌كانی ده‌وروبه‌رم بوون كه خۆیان بۆ پێشه‌وه ده‌هێنا و چرپه‌یان ده‌كرد كه ئه‌م سه‌رۆكه ئه‌مریكییه جیاوازه. ئه‌و لێپرسینه‌وه له شا ده‌كات. ئه‌و داكۆكی له گه‌لی ئێران ده‌كات.
ئه‌و كاته، وێنه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك شتێكی ئه‌فسانه‌یی بوو لام. ته‌نها زلهێزێكی دووره‌ده‌ست نه‌بوو. هێزێكی ئه‌خلاقی بوو، شوێنێك بوو كه هه‌ڵه‌كانی ڕاست ده‌كرده‌وه، به‌رگری له بێده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرد، و مێژووی به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری په‌لكێش ده‌كرد. به لۆژیكی منداڵانه‌ی من، ئه‌مریكا ئه‌و گه‌وره‌یه بوو كه له‌ناكاو له گۆڕه‌پانی یارییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وت تا بێسه‌روبه‌ری تیمه‌كه ڕێك بخات و بیخاته‌وه شوێنی خۆی.
ئه‌وه ئه‌و ئومێده بوو كه له هه‌وادا هه‌بوو، كه ڕه‌نگه سه‌رۆكه ئه‌مریكییه میوانه‌كه نه‌ك ته‌نها وه‌ك میوانێكی ڕژێم، به‌ڵكو وه‌ك چاودێرێك به‌سه‌ریه‌وه كار بكات. كه ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌كی بێده‌نگ ببێته ڕزگاركه‌ر. به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه، كارته‌ر ستایشی ده‌سه‌ڵاتی شای كرد و ئێرانی به "دوورگه‌ی سه‌قامگیری" ناوبرد.
له‌و ڕۆژه‌دا شتێك گۆڕا، نه‌ك ته‌نها له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌دا به‌ڵكو له ده‌روونی گه‌لی ئێرانیشدا. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ڕه‌نگه هێزی ئه‌مریكا ڕزگارمان بكات، گۆڕا بۆ شتێكی ڕه‌قتر و هۆشیارانه‌تر: درككردن به‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و خواسته‌كانی گه‌لی ئێران شتێكن یاكناگرنه‌وه.
دوای دوو ساڵ شۆڕش ڕوویدا. پاشان هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا. پاشان ٤٤٤ ڕۆژی ته‌نگژه‌ی بارمته‌كان كه ناوی ئێرانی بۆ چه‌ندین ده‌یه له خه‌یاڵدانی ئه‌مریكییه‌كاندا په‌ڵه‌دار كرد. ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی نیو سه‌ده گومانی دوولایه‌نه به‌دوای خۆیدا هێنا، دوو نه‌ته‌وه كه یه‌كتریان وه‌ك ئاوێنه به‌كارده‌هێنا، هه‌ر یه‌كه‌یان وێنه‌یه‌كی شێوێندراوی ئه‌وی تری نیشان ده‌دایه‌وه تا فه‌زیڵه‌تی خۆی پێ پێناسه بكات: یه‌كێكیان وه‌ك "شه‌یتانی گه‌وره" و ئه‌وی تریان وه‌ك وێنه‌یه‌كی كارتۆنی له توندڕه‌وی ئایینی.
ئێستاش جارێكی تر، خه‌یاڵه كۆنه‌كه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك ڕزگاركه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ڕۆژانی دواییدا، هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل زیاتر ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه‌ته ئامانج كه په‌یوه‌ندییان به ژێرخانی سه‌ربازیی ئێرانه‌وه هه‌یه. پاساوه فه‌رمییه‌كه نه‌رم و لاستیكییه له ژێر ناوی( ڕێگری، ئاسایش، سه‌قامگیری) كه زاراوه‌گه‌لێكن ئه‌وه‌نده فراوانن كه ده‌كرێت بۆ هه‌ر كارێك به‌كاربهێنرێن. به‌ڵام گوتاری ده‌وری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، وه‌ك ڕۆژ ڕوونه.
چه‌ند كاتژمێرێك دوای كه‌وتنی یه‌كه‌مین بۆمبه‌كان به‌سه‌ر تاران‌دا، سه‌رۆك تره‌مپ ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی بۆ گه‌لی ئێران كرد و هانی دان كه "ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كه‌تان بگرنه‌وه ده‌ستی خۆتان" دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دابوو كه "یارمه‌تی له ڕێگایه". ئه‌مه زمانی ڕێگری نه‌بوو به‌ڵكو زمانی ڕزگاركردن بوو، ده‌بینین سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی كه وه‌ك ڕزگاركه‌ری ئێران ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ساڵی ١٩٧٧، به‌رزترین ده‌نگه‌كان كه ئه‌م چیرۆكه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه له تاران نین به‌ڵكو له لۆس ئه‌نجلوسن. ئه‌و شاره‌ی منی لێ ده‌ژیم ماڵی گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانییه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران. له هه‌ر ئێواره‌یه‌كدا ده‌توانیت به لای كتێبخانه فارسییه‌كان و زێڕنگه‌ره‌كاندا تێپه‌ڕیت، نانه‌واخانه‌كان كه بۆنی هێڵ و گوڵاوه، ستۆدیۆكانی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایت كه هه‌واڵ و كات به‌سه‌ربردن به زمانی فارسی په‌خش ده‌كه‌ن. ئاواره‌یی لێره چه‌ندین چینی هه‌یه: له ناو زاراوه‌كاندا ده‌ژیت كه نه‌رم بوونه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌فه‌وتاون، له ناو ئه‌و دایك و باوكه پیرانه‌ی كه هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، له ناو ئه‌و منداڵانه‌ی كه به ناته‌وای به زمانی فارسی قسه ده‌كه‌ن به‌ڵام به ڕه‌وانی هه‌ڵگری خه‌مێكی بۆماوه‌یین.
منیش هه‌مان ئه‌و میراته هه‌ڵده‌گرم. خێزانه‌كه‌م ساڵی ١٩٧٩ دوای كه‌مێك ئاگاداركردنه‌وه له ئێران هه‌ڵاتن. ئێمه به ده‌ستبه‌تاڵی گه‌یشتینه ئه‌مریكا. له ساڵانی دواییدا، ژیانی نوێمان دروست كرد له كاتێكدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گومان و سوكایه‌تییانه ده‌بووینه‌وه كه دوای ته‌نگژه‌ی بارمته‌كان توندتر ببوون.
له ناوه‌وه‌ی ئێران، ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئایینی له ڕێگه‌ی ترس و جه‌نگه‌وه خۆی جێگیر كرد. نه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگێكی دڕندانه له‌گه‌ڵ عێراق نێردران، كوڕانێك كه هێشتا نه‌جه‌وانییان ته‌واو نه‌كردبوو به‌ره‌و مه‌یدانی جه‌نگ ده‌ڕۆیشتن. زیندانه‌كان له نه‌یارانی سیاسی پڕ بوون. له بێده‌نگی شه‌ودا له‌سێداره‌دان ئه‌نجام ده‌درا. جه‌سته‌ی ژنان بوو به شوێنی جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، له شه‌قامه‌كاندا چاودێری ده‌كران، له پۆله‌كاندا ته‌مبێ ده‌كران، و بۆ سه‌رپێچی سزا ده‌دران. ئه‌و خوێندكارانه‌ی بۆ ناڕه‌زایه‌تی كۆده‌بوونه‌وه لێیان ده‌درا یان بێسه‌روشوێن ده‌كران. ڕۆژنامه‌نووسان فێربوون كه ته‌نها یه‌ك ڕسته ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئازادییان.
له ناوه‌وه‌ی ئێران، ئه‌و ده‌یان ساڵه به‌رگه‌گرتن و ئاشناییه‌كی سه‌ختی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی، ئارامی و مانه‌وه دروست كرد. گه‌نجان ئاهه‌نگی نهێنییان له شوقه خوازراوه‌كاندا ساز ده‌كرد، په‌رده‌كان به توندی دادرانه‌وه، ده‌نگی مۆسیقا ئه‌وه‌نده نزم ده‌كرایه‌وه تا كه‌س له ده‌رگا نه‌دات. هاوسه‌ره‌كان به ئۆتۆمبێل به هێواشی به ده‌وری گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌سووڕانه‌وه، تا چه‌ند ساتێك قسه بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی پۆلیسی ڕه‌وشت ده‌ستوه‌ردان بكات. ژنان ساڵ به ساڵ له‌چكه‌كانیان چه‌ند سانتیمه‌ترێك به‌ره‌و دواوه ده‌برد، كارێك كه له دووره‌وه ڕه‌نگه بچووك دیار بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده مه‌ترسیداره كه ده‌بێته هۆی ده‌ستگیركردن، لێدان یان خراپتر.
له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌و هه‌مان ده‌یان ساڵانه بووه هۆی ته‌قینی شتێكی تر. له لۆس ئه‌نجلوس و كۆمه‌ڵگه ئاواره‌كانی تردا، توڕه‌یی له ڕژێم قووڵه، به‌ڵام هاوكات ئاگادارییه‌كیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و توڕه‌ییه به ئاسانی ده‌خرێته ناو ئه‌و گێڕانه‌وه میدیاییانه‌ی كه سنووری نێوان ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و گومانكردن له خودی ئیسلام تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئێرانییه-ئه‌مریكییه‌كان فێربوون سه‌ركوتكردن شه‌رمه‌زار بكه‌ن له كاتێكدا خۆیان بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و بیركردنه‌وه كورتخایه‌نه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن كه زۆرجار دێنه پێشه‌وه. ئه‌وان دوو دڵه‌ڕاوكێ پێكه‌وه هه‌ڵده‌گرن: خنكانی نیشتمان و وێنه شێوێندراوه‌كانی له ده‌ره‌وه.
ئه‌و گرژییه به شێوه‌یه‌كی تێگه‌یشتوو بووه‌ته هۆی بێزاری. ساڵانێك له بینینی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان و پاشه‌كشه‌كردن له چاكسازییه‌كان وایكردووه گۆڕانكاری پله‌به‌ندی وه‌ك خه‌یاڵ ده‌ربكه‌وێت. بۆیه جێی سه‌رسوڕمان نییه كه زۆر كه‌س بڕوایان وایه ته‌نها شتێكی دراماتیكی هه‌بێت ئه‌ویش(هێزێكی ده‌ره‌كییه) ده‌توانێت دواجار بازنه‌ی سه‌ركوتكردن بشكێنێت.
بۆیه كاتێك بۆمبه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌بارێن كه په‌یوه‌ندییان به ڕژێمه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك له ئاواره‌كان ئه‌وه وه‌ك هه‌ڵكشانی جه‌نگ نابینن. وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌یبینن. بۆ ئاهه‌نگگێڕان كۆده‌بنه‌وه. ئاڵا، وتار و چه‌پڵه‌ڕێزان هه‌یه. قوربانییه سڤیله‌كان وه‌ك تراژیدیایه‌كی حه‌تمی وێنا ده‌كرێن. لۆژیكه‌كه ده‌بێته حیساب و كیتاب، به بێ ده‌نگی بێت یان به ده‌نگی به‌رز ئه‌وه ده‌ڵێیت : هه‌ر شتێك كۆتایی ڕژێمه‌كه خێرا بكات، شایه‌نی ئه‌و باجه‌یه.
به‌ڵام باجه‌كه ته‌نها تیۆری نییه، ئه‌و باجه خاوه‌ن ده‌موچاوه. له ناو ڕاپۆرته‌كانی ئه‌م دواییه‌دا هه‌واڵی ئه‌وه دێت كه هێرشه‌كان به‌ر شوێنی مه‌ده‌نی كه‌وتوون، له‌وانه‌ش قوتابخانه‌یه‌كی كچان. ئه‌و منداڵانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به پیتاندنی یۆرانیۆم یان كۆگاكانی مووشه‌كه‌وه نییه، له ژێر داروپه‌ردوودا ده‌رده‌هێنرێن. ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیان ده‌بێته جێی مشت‌ومڕ و له ناو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كاندا یاری پێ ده‌كرێت، به‌ڵام ڕاستییه ئه‌خلاقییه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه: كاتێك داوای بۆمب ده‌كه‌یت وه‌ك ڕزگاركه‌ر، هاوكات داوای مردنی بێتاوانه‌كانیش ده‌كه‌یت.
من له‌و خه‌مه تێده‌گه‌م كه زۆرێك له هاونیشتمانیانی ئێرانی-ئه‌مریكیم به‌ره‌و ئه‌م خاڵه ده‌بات. منیش وڵاته‌كه‌م له‌ده‌ستدا. منیش خێزانم هه‌یه كه هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمێكی تاقه‌تپڕوكێندا ده‌ژین. كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ی بێده‌سه‌ڵاتی له‌وه‌ی ڕووداوه‌كان له ناوخۆوه بگۆڕیت، هێزی ده‌ره‌كی ده‌كرێت وه‌ك تاكه كلیل ده‌ربكه‌وێت.
به‌ڵام ئێرانییه‌كان یاده‌وه‌رییه‌كی درێژیان له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی بیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به ئاسانی وه‌ك ڕزگاری لێك نادرێته‌وه. ئه‌مه‌م بیركه‌وته‌وه له كاتی ڕاپه‌ڕینی ژنان له ئێران له ساڵی ٢٠٢٢. دوای گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی له ژێر چاودێری پۆلیسی ڕه‌وشت، خۆپیشاندانه‌كان به دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ته‌واوی وڵاتی گرته‌وه. ژنان له شوێنه گشتییه‌كان له‌چكه‌كانیان لادا. خوێندكاران پۆله‌كانیان جێهێشت. كرێكاران مانیان گرت. مێرمنداڵان له شه‌قامه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بوونه‌وه. وه‌ك هه‌میشه، وه‌ڵامی ڕژێم خێرا و دڕندانه بوو، كه بریتیبی بوو ده‌ستگیركردن، لێدان و له‌سێداره‌دان دوایی دادگاییكردنی نهێنی.
بۆ ئێرانییه‌كانی ده‌ره‌وه، ڕاپه‌ڕینه‌كه هروژمی تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوو له شانازی، خه‌م و بێده‌سه‌ڵاتی. كۆمه‌ڵگه ئاواره‌كان شه‌قامه‌كانی لۆس ئه‌نجلوس، به‌رلین، تۆرۆنتۆ و له‌نده‌نیان پڕ كرد و له ڕێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه سه‌یری ڕووداوه‌كانیان ده‌كرد. خۆپیشاندانه‌كان ئومێدێكی به‌هێزیان دروست كرده‌وه كه ڕه‌نگه دواجار گۆڕانكاری له ناوخۆوه بێت. به‌ڵام كێشه‌یه‌كی ئاشنای تایبه‌ت به خۆیانی تۆختر كرده‌وه: چۆن پشتگیری بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادی بكه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بده‌یت به‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی كه ڕژێم به په‌رۆشه‌وه باوه‌شی بۆ ده‌گرێت، كه ده‌ڵێت ئه‌م بزووتنه‌وانه ته‌نها ئامرازی ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه‌ن.
له‌و كاته‌دا، من له گه‌شتێكی ناساندنی كتێبه‌كه‌مدا بووم ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی ئه‌مریكییه‌ك كه زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له پێناو دیموكراسیی ئێران‌دا شه‌ڕی كرد و كوژرا. ئه‌و گه‌شته، له زۆر ڕووه‌وه، وه‌ك لوتكه‌ی دوو ده‌یه‌ی نووسین و قسه‌كردنم بوو ده‌رباره‌ی ئێران له ئاواره‌ییدا، كه هه‌وڵم ده‌دا مێژوو، كولتوور و سیاسه‌ته‌كه‌ی بۆ بینه‌ری ئه‌مریكی ڕوون بكه‌مه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و كارانه له ده‌وری ئارگومێنتێكی ساده ده‌سوورانه‌وه: باشترین ڕێگه بۆ پشتگیریكردنی ئێرانییه‌كان له دژی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌و، گۆشه‌گیری یان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی، دیپلۆماسی، ئاڵوگۆڕی كولتووری و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانه‌وه‌یه كه وڵاته‌كه به ڕووی جیهاندا ده‌كاته‌وه.
ئه‌و دیدگایه هه‌رگیز له ناو كۆمه‌ڵگه ئاواره‌كاندا به ته‌واوی پێشوازییان لێنه‌كراوه. وه‌ك ده‌نگێكی پێشكه‌وتنخواز كه داكۆكی له دیپلۆماسی ده‌كه‌م، زۆرجار تۆمه‌تبار كراوم به ساوێله‌كه‌یی یان خراپتر. كاتێك خۆپیشاندانه‌كانی ژنان توندتر بوون، چه‌ندین چالاكیی من له‌لایه‌ن هه‌ندێك چالاكوانه‌وه تێكدران كه پێیان وابوو هه‌ر شتێك كه‌متر بێت له پشتگیریكردنی ته‌واوه‌تی بۆ گۆڕینی ڕژێم( به هێز ئه‌گه‌ر پێویست بێت) به واتای هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕژێم خۆی دێت.
ئه‌وی جێی سه‌رنجه، ئه‌و ژیاننامه‌یه‌ی كه من بڵاوم كرده‌وه چیرۆكی جۆرێكی زۆر جیاوازی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكی له ئێران ده‌گێڕێته‌وه. هاوارد باسكه‌رڤێل، مژده‌ده‌رێكی (missionary) ٢٢ ساڵان بوو له باشووری داكۆتاوه هاتبوو له ساڵی ١٩٠٧ گه‌یشته ئێران بۆ وانه‌وتنه‌وه‌ی ئینگلیزی. دوای دوو ساڵ، كاتێك شا هه‌وڵیدا شۆڕشی مه‌شرووته (كه یه‌كه‌م ڕاپه‌ڕینی دیموكراتی بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) تێكبشكێنێت، باسكه‌رڤێل پۆله‌كه‌ی له ته‌ورێز جێهێشت و له سه‌نگه‌ره‌كاندا چووه پاڵ خوێندكاره‌كانی. ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵ بوو كاتێك گولله‌ی نیشانه‌شكێنێك كوشتی. تا ئه‌مڕۆش له ئێران وه‌ك شه‌هیدێك یادی ده‌كرێته‌وه.
باسكه‌رڤێل به فه‌رمانی واشنتۆن نه‌هاتبوو. هه‌ڕه‌شه یان هێرشی ئاسمانی پێ نه‌بوو. ئه‌و هاوپشتیی هه‌ڵبژارد نه‌ك فشار. كه‌مێك پێش مردنی وتی: "تاكه جیاوازی نێوان من و ئه‌م خه‌ڵكه شوێنی له‌دایكبوونمانه، و ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كی گه‌وره نییه."
نیو سه‌ده دواتر، ئه‌مریكییه‌كی تر ده‌ستێوه‌ردانی له ئێران كرد: كێرمیت ڕۆزڤێڵت، ئه‌فسه‌ری (CIA)، كه سه‌رپه‌رشتی كوده‌تای ١٩٥٣ی كرد دژی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د موسه‌دیق. "ئۆپه‌راسیۆنی ئاجاكس" حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی دیموكراسیی ڕووخاند و شای گه‌ڕانده‌وه. به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ڕۆژئاوای پاراست، به‌ڵام بێمتمانه‌ییه‌كی قووڵی به‌رامبه‌ر نییه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له دڵی ئیرانییه‌كاندا چاند.
ئه‌م دوو ئه‌مریكییه — باسكه‌رڤێل و ڕۆزڤێڵت — نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و دوو ڕێگه‌یه ده‌كه‌ن كه ئێرانییه‌كان ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكایان پێ ئه‌زموون كردووه: وه‌ك هاوبه‌شی یان وه‌ك به‌كارهێنان. ئه‌مریكییه‌كان ده‌پرسن، "بۆچی ئێران ڕقی لێمانه؟" بۆ ئه‌وان، وه‌ڵامه‌كه له ١٩٧٩ ده‌ست پێ ده‌كات. به‌ڵام ئێرانییه‌كان ده‌پرسن، "بۆچی ئه‌مریكا دیموكراسییه‌كه‌ی لێ بردین؟" و وه‌ڵامه‌كه له ١٩٥٣ ده‌ست پێ ده‌كات. هه‌ر لایه‌نه و چیرۆكی سه‌ره‌تای خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئێستا مێژوو لێره‌دا ته‌نها چوارچێوه نییه، به‌ڵكو سووته‌مه‌نییه. كاتێك سه‌ركرده ئه‌مریكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن یارمه‌تی ئێرانییه‌كان بده‌ن بۆ "گرتنه‌ده‌ستی" حكومه‌ته‌كه‌یان، ئه‌وان ده‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر حه‌زێكی قووڵ. به‌ڵام گۆڕینی ڕژێم له ده‌ره‌وه، به ده‌گمه‌ن ئه‌و دیموكراسییه به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه له ناوه‌وه خه‌ونی پێوه ده‌بینرێت.
پێكهاته‌ی سیاسیی ئێران ته‌نها كۆڵه‌كه‌یه‌ك نییه كه به ئاسانی بڕووخێت. له ناوه‌ڕاستیدا سوپای پاسداران هه‌یه كه تۆڕێكی سه‌ربازی، هه‌واڵگری و ئابوورییه به قووڵی له ناو دامه‌زراوه‌كانی وڵات‌دا چنراوه. هێرشێكی ده‌ره‌كی زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م ده‌زگایه به‌هێز بكات نه‌ك هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه، چونكه ڕێگه‌یان پێ ده‌دات خۆیان وه‌ك پارێزه‌ری نیشتمان نیشان بده‌ن. له دۆخێكی وه‌هادا، ته‌نانه‌ت توندترین نه‌یارانی ڕژێمیش ڕه‌نگه په‌نا بۆ هاوپه‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌رن.
بۆیه زۆرێك له چاودێران پێیان وایه ئه‌نجامی هێرشه ئه‌مریكی-ئیسرائیلییه‌كان، سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراسیی لیبڕاڵ نابێت، به‌ڵكو گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له ده‌ستی پیاوانی ئایینییه‌وه بۆ ده‌سته سه‌ربازییه‌كان. عه‌با و مێزه‌ره‌كان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، یه‌كپۆشییه سه‌ربازییه‌كان دێنه پێشه‌وه، و سته‌مكارییه‌ك شوێنی یه‌كێكی تر ده‌گرێته‌وه.
زۆرێك له هاو-ئاواره‌كانم كه چه‌پڵه بۆ كه‌وتنی بۆمبه‌كان به‌سه‌ر تاران‌دا لێ ده‌ده‌ن، پێیان وایه هه‌ر شتێك ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازیش باشتره له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه. ڕه‌نگه ڕاست بكه‌ن. دوای ده‌یان ساڵ له سه‌ركوتكردن، ئومێدی ڕزگاربوونی كتوپڕ، وا ده‌كات هه‌ر به‌ڵێنێك به مه‌نتیقی دیار بێت.
به‌ڵام با ئه‌و ده‌نگه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه به‌ڵێنی ئه‌و ڕزگاربوونه ده‌دات. به‌ڕێز تره‌مپ ته‌نها سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی نییه. ئه‌و خاوه‌ن زمانێكی سیاسییه كه سه‌رسامی خۆی بۆ پیاوه به‌هێزه‌كان و دیكتاتۆره‌كان ده‌ربڕیوه. مه‌ترسییه‌كه لێره‌دا ڕزگاری نییه، به‌ڵكو به‌هێزكردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و مۆدێله‌یه كه ئێرانییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێی ڕزگار بن.
ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی دووباره‌یه له ژیانی سیاسیی ئێرانی مۆدێرندا كه دوای ١٩٧٩ به ئازاره‌وه فێری بووین. ئێمه تێكه‌ڵی ده‌كه‌ین له نێوان ئه‌و هێزه‌ی ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتدارێك بڕووخێنێت و ئه‌و هێزه‌ی ده‌توانێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد بنیاد بنێت.
چاره‌نووسی ئێران له قاوه‌خانه‌كانی لۆس ئه‌نجلوس نانووسرێته‌وه یان به هێرشی ئاسمانی دیاری ناكرێت. ئه‌و چاره‌نووسه له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كان خۆیانه‌وه دیاری ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی له ناوه‌وه ماونه‌ته‌وه و له ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ن.
مێژوو هه‌میشه به خاوێنی و ڕێكی خۆی دووباره ناكاته‌وه، به‌ڵام هۆشداری ده‌دات. ئێران خۆی له هه‌ر ڕژێمێك كۆنتره كه حوكمی كردووه، كۆنتره له شۆڕش، له شاكان، و له‌و هێزه بیانیانه‌ی هه‌وڵیان داوه چاره‌نووسی دیاری بكه‌ن. ئه‌م شارستانییه‌ته له ڕێگه‌ی ڕزگاركه‌رێكی ده‌ره‌كییه‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی خۆڕاگری گه‌له‌كه‌یه‌وه ماوه‌ته‌وه. ناسنامه‌ی ئێرانی له ناو خه‌ڵكه‌كه‌یدا ده‌ژی، و ئه‌وان له‌م ڕژێمه و له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تریش زیاتر ده‌مێننه‌وه.
ڕه‌زا ئه‌سڵان نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ئایینه‌كانه و له لۆس ئه‌نجلوس ده‌ژی
وه‌رگێڕانی: ڕامیار مه‌حمود
https://www.nytimes.com/2026/03/06/opinion/iran-bombing-america.html
PM:04:06:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی