چاوشارکێکەی ئێمە و خۆحەشاردانەکەی خامنەیی
شوان عەباس بەدری
حەقە عەلی خامنەیی وەک یەکەم دیکتاتۆری مێژوو کە لەیەکەم ساتی جەنگ کوژرابێت ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە.
کاتی خۆی کە چاوشارکێمان دەکرد چارەکێ بیست دەقەیەک لەم کون و لەو کون خۆمان ئەشاردەوە جا ئەیاندۆزینەوە کە چی خامنەیی رێک ئەڵەی لەسەربان خەریکی جل هەڵخستن بووە وا یەکسەر پێکراوە و کووژراوە!
ئەمە سەرئەنجامی درووشمی ناوبەتاڵ و نەخوێندنەوەی پێشهاتەکان و نغرۆبوونە لەناو وەهمی سێبەری خودا بوون لەسەر زەوی و نوێنەری ئیمام زەمام بوونە.
نزیکەی پەنجا ساڵی تەواو دروشمی مەرگ بۆ جیهانی بەرز کردەوە کەچی لە کۆتاییدا بە چرکەیەک مەرگ ئیخەی گرت و تەنانەت دەرفەتی ئەوەشی پێنەدرا هەر بۆ تامی دەم وەک چاوشارکێکەی ئێمە چارەکێ بیست دەقەیەک خۆی بشارێتەوە!
هەرچەند سەر ئەبەم و سەر ئەهێنم لە نێوان ئیسمائیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و عەلی ئەردەشێری لاریجانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران یەکێکیان رۆڵی عیزەت دوورییەکەی عیراقی دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتەکەی سەدام حسێن و حزبی بەعس و یەهوزای ئەسخەریوتی سەردەمی عیسای مەسیح دەبینێت.
PM:05:14:01/03/2026
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی