خاڵە رەشەکانی مێژوو، هەندێ لەو رێکەوتانەی ڕێڕەوی مێژوویان دیاریکرد
کاوە محەمەد
لەم چەند رۆژەدا راپۆرتێکم لە (وێستگە نیوز) خوێندەوە، کە ساڵی 1918، سه‌ربازێكی به‌ریتانی به‌ناوی (هێنری تاندی) بڕیار ده‌دات ته‌قه له ئه‌فسه‌رێكی ئه‌ڵمانی نه‌كات كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ده‌شه‌لی، ئه‌گه‌رچی ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه له مه‌ودای چه‌كه‌كه‌یدا بووه و ده‌یتوانی به ئاسانی بیكوژێت...بێگومان ئەو ئەفسەرە ئەڵمانییەش (ئەدۆلف هیتلەر)ی رابەری ئەڵمانیای نازی بووە..
(هێنری تاندی) نه‌یده‌زانی ئه‌و ئاوڕدانه‌وه مرۆییه‌ی به نه‌كوشتنی ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه، دواتر ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، جه‌نگێك تێیدا ده‌یان ملیۆن كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 80 ملیۆن كه‌سی دیكه برینداربوون.
ئه‌مه به‌سه‌رهاتێكه رێره‌وی مێژووی گۆڕی، وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ری زنجیره كتێبی "مێژووه ترسناكه‌كان/ Horrible Histories "، له كتێبی (ده‌ستكه‌وته‌كان و شكسته گه‌وره‌كان له مێژووی به‌ریتانیا) باسی ده‌كات و وادیاره ئه‌و فیشه‌كه‌ی سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كه له‌وێدا نهیتهقاند، یه‌كێكه له خاڵه هه‌ره ڕه‌شه‌كان.
هاوشێوەی ئەو ڕێکەوت و رووداوە؛
-ئەگەر ناپلیۆن حەزی لە ژنی فەرماندەیەکی سەربازیی سوپای فەرەنسا نەکردبا و ئەو ژنەش داوای لە مێردەکەی نەکردبا پلەی ناپلیۆن بەرزبکاتەوە، رەنگە ئەو هەموو جەنگانەی ناپلیۆن روویان نەدابا..
-ئەگەر هیتلەر لە کۆلێجی هونەر وەرگیرابا کە لە گەنجێتی دەستی وێنەکێشانی هەبوو، رەنگە ئەو هەموو جەنگ و کارەساتانەی جەنگی دووەمی جیهان روویان نەدابا..
-ئەگەر سەدام حسێن لەو چایخانەکە نەبووایە کە (عبدالوهاب الغريري) لەوێ بینی و بردی بۆ کوشتنی (عبدالكريم قاسم) رەنگە ئەو سەدامە و جەنگی عیراق-ئێران و داگیرکردنی کوێت و...تاد روویان نەدابا..
لەگەڵ چەندین ئەگەری تر کە ئەگەر روویاننەدابووایە، رەنگە ئەمڕۆ مرۆڤایەتی خاوەنی مێژووێکی تر دەبوو کە رێکەوتی بچووک و تێپەڕ نەدەبوون بە بەڵا و کارەساتی مرۆیی گەورە بۆی.
AM:09:54:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی