خاڵە ئەرێنییەکانی جەنگی سوریا بۆ کورد
شوان عەباس بەدری
دڵنیا بن دواجار هێزەکانی سوریای دیموکرات و گروپەکەی ئەحمەد شەرع لە ژێرناوی سوپا و حکومەت ڕێک دەکەون و دوای ماوەیەکی تر دوبارە رووبەرووی یەک دەبنەوە، بەڵام گرنگترین خاڵەکانی ئەو جەنگەی نێوان هێزە کوردیەکان و چەتەکانی شەرع بریتی بوو لە:
- یەکگرتوویی و یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەکەی نیشتماندا.
- بە جیهانمان وت: خوێنی کورد یەکەو هەموو خاک پەرەستە راستەقینەکان پێکەوە ئامادەی گیانفیدایین.
- تێگەیشتین کە جگە لە خۆمان و چیاکانمان هیچ هاوڕێ و پشتیوانێکمان نییە.
- زۆربەی عەرەب و هەموو تورک تینوون بە خوێنمان و دەرفەتیان بۆ هەڵکەوێت لەناومان دەبەن.
- لۆبی کورد لە ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی تر تەنها ناوە و لەسەر عەرزی واقع ئەتوانین بڵەین هەر بوونی نییە.
- بۆ لەمەودوا دایک و باوکان بە وریاییەوە منداڵەکانیان دەنێرن بۆ مزگەوت و گوێگرتن لە مەلاکان و مەلای کوردپەروەر و تووندڕەو و عەرەب پەرەست لەیەک جیاکرایەوە.
- نیشتمان پەروەر و خاک پەرەست و خائین و خاک فرۆش لە ژێر ناوی جیایای وەک یەکگرتوویی ئومەت و ئایین لە یەک جیا کرایەوە.
- تێگەیشتین ژمارەیەک لەو کەسانەی زوو زوو وێنەی خۆیان لە رۆژئاوا و لەناو خۆپیشاندانەکاندا بڵاو دەکردەوە و قورگی خۆیان لەبەردەم کامێراکاندا دڕی بوو لە ژمارەیەک شۆومەن و خۆدەرخەر و نەخۆشی بەردەم کامێراکان هیچی تر نەبوون.
******
ئۆمێدم وایە گەر ئەو رێککەوتنەی نێوان هێزە کوردییەکان و ئەحمەد شەرع هاتە ئاراوە، کورد بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکات و ئاگاداری غەدر و خیانەت و خەنجەری پشتەوە بێت، مێژوو پێمان دەڵێت ئەو گرووپانەی هاوشێوەی ئەحمەد شەرع هەر بە درێژایی مێژوو و لەسەرەمی ئومەوییەکانەوە تاوەکوو ئێستا لەکاتی لاوازی و تەنگانەدا رێککەوتنیان ئیمزا کردووەو دوای ماوەیەک هەموو بەڵێنەکانیان پێشێل کردووە و خەنجەری ژەهراوی غەدر و دووڕوویی و ناکۆکی نانەوەو جەنگیان لە قەڵغانەکانیان هەڵکێشاوەتەوە.
بیریشمان نەچێت ئەحمەد شەرع و گرووپەکەی خۆیان بە نەوەی ئومەوییەکان و خەلیفەکانیان دەزانن.
ئەمەو چەندین شتی تر!
PM:12:15:30/01/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی