بۆچی خۆپیشاندان؟

‌د. نیاز نەجمەدین

داگیرکەر تەنها تەماعی لە خاکەکەتدا نییە، بەڵکو دەیەوێت شکۆت بشکێنێ و لەبەردەمیدا بۆ هەمیشە بچوک بمێنیتەوە. گەلێک هێندە خۆی بە کەم بزانێت بە رۆژی روناک خاکەکەی داگیر بکەن و سەروەتەکانی تاڵان بکەن، وەک دراو مامەڵەی بکەن و ئاڵوگۆڕی پێوە بکەن، ئەوا نەک خاکەکەی بەڵکو کەرامەتیشی لە مەترسیدایە. دەستدرێژیی و هەراسانکردنەکە دەگات بە زۆر شوێنی تر. 

دژ بە داگیرکردنی رۆژئاڤا و عەقڵیەتی تاڵانیی، دژ بە دنیایەک کە دەیەوێت چیرۆکی ئێمەی کورد وەک گەلێکی تاوانکار و گوناحکار بگێڕێتەوە و لە مێژوودا تۆماری بکات، دژ بە مێژوویەک کە لە کارەسات زیاتری بۆ ئێمە پێ نەبووە، تەنانەت دژ بە مێژووی خۆمان کە لە زۆر کاتدا لەگەڵ یەکتر نەبوین و دوژمنایەتیی یەکترمان کرد، ئەمڕۆ وەک ئەم ماوەیەی پێشوو، با پێکەوە بین و بەشداربین لە خۆپیشاندان. 

لە سلێمانییشدا، با خۆپیشاندانێکی هێندە گەورە تۆمار بکەین کە لە مێژوویدا نەبووبێت، گرنگ نییە ملیۆنیی بێ یان نا. 
بژی بەرخودانی رۆژئاڤا

بژی بەرخودانی نوێی گەلی کورد


AM:11:11:30/01/2026

ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی