پۆستێک دەتوانێ کورد بکاتە دەوڵەت، ئەگەر وەرینەگرێت
سۆران نەقشبەندی
یەکێتی و پارتی چۆن بە فەرمی دەتوانن بەشداربن لەم رەوتە فراوانە نەتەوەیە؟
ئەم پرسیارەمان زۆر لێدەکرێت، با من پێتان بڵێم چۆن؟
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەگەر دەتانەوێت کورد یەک بخەن و ئێوەش بە هەنگاوێکی زۆر زۆر گەورە بێنە پێشەوە کە زۆریش سیمبولیە یاساییە، بۆ ئاشتی راستەقینەی نێوماڵی کوردیش زۆر گرنگە، لانیکەم لە باشور چونکە ئێمە لێرە ئەبێ زۆر توند یەکبین بۆ ئەوەی ئاگامان لەکوردانی تریش بێت لە پارچەکانی تر کە لەژێر هەڕەشەی قڕکردندان لەلایەن نەتەوەکانی (دراوسێمانەوە)، ئەمڕۆ رۆژئاوا و رۆژهەڵات سبەی بێگومان ئێرە و باکور.
بۆیە پێشنیار دەکەم بۆ ئەم مەبەستە، بڕیاربدەن کە پۆستی سەرۆک کۆمار وەرناگرن چونکە شومە بۆ کورد و ئەسڵەن پێیان بڵێن کە پێمانوایە ئەم پۆستە بۆ عەرەب خۆی باشە کە دەوڵەتەکە لەئێستەیا ٪٨٣ ی عەرەب و شتە، با خۆیان سەرۆکێک دەستنیشانبکەن و ئێمە ئەو پۆستە دەکەین فیدای دەنگی میلەتەکەمان و ئاشتتی نێوخۆیی بەرقەرار دەکەین و لەگەڵ میلەتمان دەمێنینەوە.
دواتریش یەکسەر وەرنەوە لێرە حکومەتی هەرێمەکەی کە عەرەب پێی رەوا بینیون خۆتان بەخۆتان و میلەتەکەی رەوا نابینن بەهێزبکەن و لەسەر وەزیرێک هەرێمێک پەک مەخەن، و خۆتان ئامادەبکەن بۆ ئەوەی لەم کاتە هەستیارەدا لەگەڵ میلەتەکەتاندا بن کە ١١ رۆژە لە دنیادا بە ٥٠ ملیۆن کەسەوە رژاونەتە سەر جادە و مەیدانەکانی هەموو دنیا و خەویان لەچاوی سەدان پایتەختی دنیا زڕاندوە، یەک دەنگ هاوارێک دەکەن، کورین ئەم.
بەخۆشی بێت یان بە ترشی ئەم میلەتی کوردە لەهەرچوار پارچە بڕیاری یەکریزی نەتەوەیی داوە، ئەم یەکریزیەش دوا قیام و سەرهەڵدانی نەتەوەکەیە بەهەموو نەوەکانیەوە زانا و دانا و سیاسی و پارێزەرو شەرڤان پێشمەرگە و گەریلا و هەموو توانا رۆشةبیریەکانی و هەموو لایەنەکانی و هەموو دامەزراوە و فیدراسیۆنو کۆنفدراسیۆنێکەوە ئێستە بە یەک دەنگ لەسەر شەقامە و دەوڵەتی دەوێ، ئیتر ئەم جیلە دەیەوێت یان ئەو رۆژە ببینێت کە دەوڵەتی هەیە یان بەراستی بەرخۆدانی بۆبکات تا گەیشتن بەو ئامانجە رونە.
لەهیچ مەترسن، کە دڵنیام هەرواشە، لەم کاتەدا ئێوە دەستبخەنە دەستی یەک هەموو کورد لە جیهانا رێژەی وزە و هێز و نەتەوەییبونی دەفرێتە سەد لەسەد. چونکە هێز بۆ ئەم کارە گرنگە، میلەت خۆی ئەمجارە قیامی کردوە و لەداغی ٥٠٠ ساڵی رابردوو کە هیچ کام لە وڵاتەکانی دراوسێمان رێزی نەتەوەییان نەگرتوین و هەر لێمان دەکوژن و دەبڕن، کەواتە میلەتەکە ماندوو بوە لەم بارە نالەبارەو بڕیاری داوە دەوڵەتی خۆی هەبێت ٥٠ ملیۆن کەسین خۆ ئەمە کوەیت نیە، ئەمە کوردستانە. داوای ناکەین ئێمە بەڕێزان، رایدەگەیەنین. لەمێژوی دونیادا دەوڵەت هەر دامەزراوە و نەدراوە.
بینیتان کە دونیا چۆن بەجێی هێشتینەوە دیسان، بۆیە لەیەکەم رۆژەوە بەیانامەی خۆپیشاندان تاکە بەیاننامەیەکە کە ئێمە ئاراستەی هیچ نەتوەیەکی تر و دەوڵەتێکی ترمان نەکرد و بێ گەڕانەوە بۆ هیچ کەسێک، میلەتێک ئیتر بڕیاریداوە سەربەخۆ بێت و ئیعلانی دەوڵەتەکەی بکات و لەکەس نەپارێتەوە شەرەفی بپارێزاێت، ئیتر خۆی دەیپارێزێت.
ئەگەر سبەی سەرۆکی یەکێتی، ئەسڵەن سودی عەرەبیشی زۆر زۆر تیایە کاتێ کە سەرۆکەکەیان بەراستی لەخۆیانە، ئێمە کوا لەوانین، بۆ سەرۆکیان بین؟
PM:02:10:27/01/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی