په‌یامێك بۆ رای گشتی نێوه‌ده‌وڵه‌تی
کنێر عەبدوڵا
جه‌ختكردنه‌وه‌تان بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ، هاندانتان بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه بۆ هه‌ڵمه‌تی به‌رنگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان، كۆمه‌ككردن و پشتیوانی‌تان بۆ به‌له‌به‌رچاوگرتنی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی 8ی مارس و باسكردنتان له گرنگی ئاشتی وكۆی بۆنه‌كانی تایبه‌تن به له‌به‌رچاوگرتنی رێز‌و پاراستنی شكۆی هاوڵاتیان ومرۆڤه‌كان به‌تایبه‌ت ژنان، گه‌ر ته‌نها دروشمێكه و له بۆنه‌كاندا كاری پێده‌كرێت، یان ته‌نها ووشه و ده‌ربڕینێكه بۆنیشاندانی رووی دیموكراسی ومرۆڤایه‌تیی، یاخود جێبه‌جێكردنی له‌لاتان بۆ نه‌ته‌وه و گه‌ل و ده‌وڵه‌تێك حه‌ڵاڵ وره‌وایه و بۆ ئه‌وانیتر حه‌رام و هێڵی سووره، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و له داهاتوودا كۆی مرۆڤایه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ونه ژێرپرسیاره‌وه و یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ندیش بانگه‌شكه‌ران و ئه‌ولایه‌ن و ده‌وڵه‌تانه ده‌بن كه خۆیان ده‌بنه پێشێلكاری و به‌ربه‌ست له‌ئاست جێبه‌جێكردنیدا؛ بۆیه ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كات زیاتر هه‌موو تاك و لایه‌نێكی نێوه‌ده‌وڵه‌تی له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێیتیه‌كی مێژوویدان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌گوزه‌رێت به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و ژنانی كورد له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان.
كۆی هێرشه‌كانی حكومه‌تی دیمشق بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ری له رۆژئاوای كوردستان، و كۆمه‌ڵكوژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و كورده‌كان به‌تایبه‌ت له‌مرێ‌ۆژانه‌دا پیش هه‌موو شتێك رێگریكردنه له‌چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیری پێگه‌ی كورد، كه لای هه‌موو جیهان ئاشكرایه ئه‌مه دوابه‌دوای رێكه‌وتننامه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاوا و حكومه‌تی دیمه‌شق هاته ئاراوه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ك ته‌نها لێی به‌ئاگابوو؛ به‌ڵكو لایه‌نێكی گرنگی هاوده‌نگی بوو له پرۆسه‌كه‌دا.
دۆخه‌كه و به‌سه‌رهاته‌كان لای هه‌مووان روون و ئاشكرایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مه‌به‌ستی باسه‌كه‌مه ئه‌وه‌یه، ده‌بینن له‌م جه‌نگه به‌پلان و به‌رنامه بۆداڕێژراوه‌دا هه‌زاران خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج، بینه‌ری هه‌زاران دیمه‌نی تراجیدیای كوشتن و بڕین و سوكایه‌تیپێكردنن، سه‌یركه‌ری دیمه‌نی سه‌دان پیشێلكارین به‌رامبه‌ر دیله‌كان كه دژ به یاساكانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ئاگان له سوكایه‌تیپێكردنی جۆراوجۆر كه ده‌رهه‌ق به ژنانی شه‌ڕڤانان و ژنانی دیل ده‌كرێن، هه‌موو ئه‌وانه چه‌ندین دیمه‌نی نه‌بینراوی تر بوونه‌ته دیمه‌نی رۆژانه‌ی تیڤی و سوشیال میدیایان ته‌نیوه؛ هه‌ر له لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستبۆبردن و تێكشكانی شكۆیان تا ده‌گاته فڕێدانیان له باڵه‌خانه‌ی به‌رزه‌وه ته‌نانه‌ت پاش له‌ده‌ستدانی رۆحیان.
له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه دژ به به‌نده‌كانی مافی مرۆڤن، به‌ڵام رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، و رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ به‌گشتی ئه‌وه‌نده‌ی سه‌یركه‌ری دۆخه‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده له هه‌وڵی جدیدا نین بۆ راگرتنی جه‌نگ و نیشاندانی هه‌ڵویست له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئه‌نجامده‌درێن، له‌ئاكامدا ئه‌وه‌ش نه‌ك په‌یماننامه و به‌ڵگه‌نامه و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه؛ به‌ڵكو بێئومێدی و بێمتمانه‌یی ده‌خوڵقینێت بۆ داهاتوو له‌كۆی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كان به‌گشت؛ بۆیه وه‌ك قه‌ڵه‌مێكی ژنێكی كورد داواكارم هه‌ڵوێستی جدی و به‌رپرسیارێتی مێژوویی ئه‌م قۆناغه له‌به‌رچاوبگرن و تا له مێژوودا وه‌ك به‌شێك له پیلانه‌كانی دژ به كورد و ژنان تۆمار نه‌كرێن و له هه‌مووی گرنگتر دژ به به‌ڵگه‌نامه‌كانتان نه‌وه‌ستنه‌وه كه خۆتان داڕێژه‌رین.
PM:02:11:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی