بۆ سەرۆکی کوردستان کاک مەسعود بارزانى
ئاری محهمهد ههرسین
سڵاوی گەرمی کوردایەتی و ئازادی…
ئەگەر پەروەردەی سیاسی جەنابتان بۆ ئێمەی پارتی لە دو ڕستەدا کورت بکەمەوە، کە لە هەمو کۆبونەوەیەکدا پێمان ئەڵێیتەوە، ئەتوانم لەم دوخاڵەدا کورتیان بکەمەوە:
یەکەم:
حیزب وەسیلەیە، میللەت و نیشتیمان ئامانجن (هەدە فن).
دوهەم:
شانازیە بۆ ئینسانی کورد خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت.
لە ئێستادا تەعەدای دەسەڵات دارانی عەرە ب بۆ سەر کورد لە ڕۆژاوای کوردستان گەیشتۆتە ئاستی مەرامی پاکتاوی نەتەوەیی. جەنابتان یەکەم کەس بون (وەک سەرۆکی کوردستان) کە جورئەتی ئیدانە کردنی ئەم زوڵمە قێزەونەتان هەبو. و، داواتان کرد کە کێشەی سیاسی نابێت بە چەک عیلاج بکرێت و، کێشەی سیاسی نێوان دو ئیدارەی سیاسی (حوکومەتی خۆسەری و دەوڵوتی سوریا - بۆ نمونە) نابێت بە کێشەی نێوان میللەتی عەرەب و کورد دیزاین بکرێت.
وەک لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ستافێکی خۆبەخشەوە و، بە بێ مەرامی ئیستیفزاکردنی هیچ لایەنێکی سیاسی و دروشمی پۆپۆلیستی پوچەڵ، ئامادەیی خۆمان بۆ چونە ناو خاکی سوریا و بەشداریکردن لە پاراستنی ئەندامانی نەتەوەکەمان لە شاری حەڵەب دەر ئەبڕین، وەک ڕیزی پێشەوەی بەرگری هەتا شەڕی کۆڵان و کۆڵان و دەستەو یەخە. ستافە خۆبەخشەکەمان لەکەسانی بواری پزیشکی، لۆجستیک، تیمی شەڕکەر و چاونەترس و شارەزا و گیان فیدا پێک هاتون.
داواکارین لە بەڕێرت کە ئەمر بفەرمون بە جوڵە کردن بە م هێزە متەوازعەی لقەکەمان بەرەو سەنگەری شەرە فی کوردایەتی، کە لەم ساتە وەختەدا شاری حەڵەبی ڕۆژاوای کوردستانە.
سەرکەوتن بۆ کورد و سەرفرازی بۆ کوردستان.
ئاری محەمەد هەرسین
بەرپرسی لقی ٤ ی پارتی دیموکراتی کوردستان
٩\١\٢٠٢٤ سلێمانی
PM:05:02:09/01/2026
ئهم بابهته 1964
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی