یارییكردن به یه‌كتری و شكاندنی شكۆی سیاسی كوردستانی
ئه‌بو كاروان
هه‌میشه جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، هه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانیی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا نه‌ك هه‌ر پێویستییه، به‌ڵكو تاكه ڕێگه‌یه بۆ پاراستنی سه‌نگ و پێگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان له به‌غدا. پێویسته تێبگه‌ین كه بنه‌مای بیركردنه‌وه‌ی ئێمه جیاوازه له زۆرێك له‌و ده‌موچاوه سیاسییانه‌ی له به‌غدا ده‌بنه په‌رله‌مانتار و به‌رپرس؛ زۆربه‌ی ئه‌وانه (چ عه‌ره‌ب یان توركمان) له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی و نادیموكراسی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، لای من پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی، هه‌ڵگرتنی بیری مه‌ده‌نی، كراوه و دادپه‌روه‌رییه، جا ئه‌و كه‌سه كورد بێت یان عه‌ره‌ب، توركمان بێت یان كلدۆئاشوور.
من هه‌میشه لایه‌نگری ئه‌وه بووم كه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها له قۆرغكاریی پارتی و یه‌كێتیدا نه‌مێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی هه‌رێمیش نابێت ته‌نها له ده‌ستی ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا بێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو كه له ساڵی ۲۰۱۳دا خۆم بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاندید كرد، هه‌رچه‌نده ده‌مزانی پارتی، گۆڕان و یه‌كگرتوو ، كۆمه‌ڵ ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌یان هه‌یه و یه‌كێتیش بایكۆت ده‌كات، به‌ڵام ویستم ئه‌و "ته‌لیسمی ڕێككه‌وتنه" بشكێنم و بیسه‌لمێنم كه ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پارتی و یه‌كێتیش كاندید و ململانێی ڕاسته‌قینه هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا له مه‌شهه‌دی سیاسیی به‌غدا بینیمان، درێژكراوه‌ی هه‌مان "یاریی پێكردن به یه‌كتری" و "شكاندنی پۆنته‌كانی یه‌كتر" بوو ، تا دوو ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌شتبوونه ڕێككه‌وتن ، یه‌كێتی بۆ فشار خستنه سه‌ر كاندیدی پارتی (شاخه‌وان عه‌بدوڵا)، پشتیوانی له كاندیدی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست (د. ڕێبوار كه‌ریم) كرد. ده‌رئه‌نجامی خوله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م پیشانیدا كه جیاوازیی ده‌نگه‌كان زۆر بوون، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و به‌ره‌ی هه‌ڵوێست لێكدرایه‌وه‌و ڕێگه‌گرتن له غروری پارتی و "شكاندنی شكۆی پارتی" له میدیاكاندا لێكدرایه‌وه و كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌و حزبه‌ی لێكه‌وته‌وه، كه هه‌موو فشار و ئامرازێكی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی له خولی سێیه‌مدا كاندیده‌كه‌ی ده‌ربچێت ، هه‌رچه‌نده له كۆتاییدا به گۆڕینی كاندیده‌كه‌یان بۆ (فه‌رهاد ئه‌ترووشی)، توانییان پۆسته‌كه بپارێزن.
له‌م هاوكێشه ئاڵۆزه‌دا چه‌ند وانه‌یه‌كی سیاسی ده‌ركه‌وتن:
۱. په‌یامی شیعه‌كان: هێزه شیعه‌كان په‌یامێكی ڕوونیان دا به لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به‌تایبه‌ت پارتی، كه "سه‌روه‌ریی سیاسی لای ئێمه‌یه". ئه‌وان ویستیان بیسه‌لمێنن كه بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان، هیچ كه‌س ناگاته پۆست، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو ململانێكاندا كاندیدێك "فت" بكه‌ن و دانه‌یه‌كی تر سه‌ر بخه‌ن.
۲. سه‌لماندنی پێگه‌ی سوننه: حه‌لبوسی و لایه‌نه سوننه‌كان نیشانیان دا كه ئه‌كته‌رێكی كاریگه‌رن و ناتوانرێت فه‌رامۆش بكرێن؛ ئه‌وان توانییان بیسه‌لمێنن كه گه‌ر خۆشیان له لوتكه نه‌بن، كه‌سانی نزیك له خۆیان له جومگه‌كاندا جێگیر ده‌كه‌ن.
۳. مانۆڕی پارتی: پارتی ویستی بڵێ كه هێشتا توانای مانۆڕی هه‌یه و ده‌توانێت له كاتژمێری سفردا هاوكێشه‌كان بگۆڕێت، و گرنگ نییه ناوه‌كه كێیه، گرنگ ئه‌وه‌یه پۆسته‌كه بۆ پارتی مایه‌وه.
٤. ستراتیژی یه‌كێتی: یه‌كێتی وه‌ك " شڵقاندنی گۆمه‌كه" ده‌ركه‌وت؛ سه‌لماندی كه ده‌توانێت ڕێگری له سه‌ركه‌وتنی كاندیدی پارتی بكات و كاندیدی لایه‌نێكی تر بگه‌یه‌نێته لوتكه و هه‌ر خۆشی بیهێنێته خواره‌وه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به ته‌نها جێهێشتنی كاندیدی "ڕه‌وتی هه‌ڵوێست" له كۆتا چركه‌دا، زیانی به متمانه‌ی سیاسیی خۆی گه‌یاند و نیشانی دا كه به‌رژه‌وه‌ندی كاتیی، له‌سه‌ر دۆستایه‌تییه سیاسییه‌كانه.
٥. وانه‌یه‌ك بۆ ڕه‌وتی هه‌ڵوێست: پێویسته ڕه‌وتی هه‌ڵوێست و لایه‌نه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ھه‌رێم بۆ داھاتوو ئه‌وه بزانن كه یاری كردن له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا مه‌ترسیداره، ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌م دوو هێزه له كاتی ته‌نگانه‌دا ته‌نها ڕێككه‌وتن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌بینن و متمانه‌ی سیاسی‌یان له‌سه‌ر بنیاد نانرێت ، نابێ بكه‌وینه گه‌مه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی سبه‌ی مسداقیه‌ت له ده‌ست بده‌ین وا حیساب بكه‌ن سه‌ر به یه‌كێككین له‌و دوو لایه‌نه
ده‌رئه‌نجام و كۆتایی
ئه‌وه‌ی له‌م شانۆگه‌رییه سیاسییه‌دا ڕوویدا، جارێكی تر ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌ی چه‌سپاند كه ئه‌قڵیه‌تی سیاسیی باڵاده‌ست له كوردستان، هێشتا له بازنه‌ی "شكاندنی یه‌كتری" و "مانۆڕی كاتی"دا ده‌خولێته‌وه، نه‌ك له چوارچێوه‌ی "ستراتیژی نیشتمانی". كاتێك لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ پۆستێك له ناوخۆدا یه‌كتری ده‌شكێنن، له ڕاستیدا پێگه‌ی ھه‌رێم له به‌غدا لاواز ده‌كه‌ن و كه‌ره‌سته‌ی فشار ده‌خه‌نه ده‌ستی نه‌یاره‌كانیان.
پێویسته هێزه نوێخواز و ئۆپۆزسیۆنه‌كان وه‌ك ڕه‌وتی هه‌ڵوێست و ئه‌وانی تر به حیزبی شیوعی كوردستان یشه‌وه، زۆر وریای ئه‌و یارییه بن كه لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆ تێوه‌گلانیان دایده‌ڕێژن. سیاسه‌ت له عێراقدا ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ نییه، به‌ڵكو پاراستنی متمانه و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاره ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی "به‌رژه‌وه‌ندی حزبی" پێش "به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی" بكه‌وێت، ئێمه ته‌نها ده‌بینه ئامرازێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای هێزه تائیفی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان ، كاتی ئه‌وه هاتووه له‌بری شكاندنی پۆنته‌كانی یه‌كتر، كار بۆ دروستكردنی پۆنتێكی نیشتمانی بكه‌ین كه شكۆی هه‌مووان بپارێزێت.
AM:11:40:31/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی