قوباد تاڵەبانی تەنیایە
بەهرۆز فەرەیدون
جومگە میدیاییەکە لەجێیەکی دیکە بەدەست خەڵکی لێنەزان و هەلپەرستەوە قفڵ دراوە، کورد گوتەنی ئاشی نەزانەو خوا دەیگێڕێ، هەموو هێرشە میدیاییەکان لەسەر جێگری سەرۆکی حکومەتە کەچی لە یەکەم ساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ قوباد تاڵەبانیی شەو و رۆژی خستووەتەسەر یەک و ماڵ بەماڵ و کۆڵان بەکۆڵان دەگەڕێ، کۆنگرەی رۆژنامەوانیی دەکات و قسە لەگەڵ بەرپرس و کاردەبەست و پارەدار و بزنسمانەکان دەکات، ڕێک دیارە فشاری قورس و گەورەی لەسەرخۆی درووست کردووە و ڕازیی نییەو هەر دەیەوێت زوو، خێرا باشتر بکات و کارەساتە سرووشتییەکە چاکبکاتەوە… تا نیوەی لەقوڕی چەمچەماڵدایەو نیوەکەی دیکەی لەقوڕی میدیای حزبەکەیدایە…
میدیا نەک یارمەتیی نەداوە، بەڵکو کارەکەی قورستر و زەحمەتتر کردووە، پێیە قوڕاوییەکانی پەلکێشی شەڕێک کردووە کە شەڕی ئەو نییە!
من لەم دوورەوە هەست بە تەزیویی دەستەکانی و تەڕیی نیوکۆتەکەی تاڵەبانی دەکەم، کەچی میدیای حزبەکەی سەرقاڵی شەڕی میدیایەکە ئەوەندە لێنەزانن تائێستاش نەیانزانیوە بەئەنقەست پەلکێشی شەڕێک کراون تا لەقۆڵێکی دیکەوە سەرنج و هەستی خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ خۆیان ببەن کە بردیان!
میدیای حزبەکەی نەک یارمەتیی تاڵەبانیی نەدا، بەڵکو شەو و رۆژ "بە مەبەست” کار و پرۆژەو شەونخونییەکانی بە با دەدەن… نەک خۆشەویستییان نەکرد و وێنەکەیان وەک خۆی نەگواستەوە بەڵکو وێنەکەیان شێواند و خەڵکی چەمچەماڵیان لێ توڕەو نیگەران کرد!
PM:06:54:14/12/2025
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی