شوکرانە بژێر و سوپاسگوزارم
شێرزاد حەسەن
دۆستان و خۆشەویستانی من ئەم کاتەتان باش!
من لە رۆژی یەکەمەوە کە تووشی ئەو ڕوداوە بووم تاوەکو ئێستا ئاگادارم کە ئێوەی ئازیز وخۆشەویست خەمخۆری منن بە بێ ئەوەی من دەنگ هەڵبڕم و هاوار بکەم کە فریام بکەون، یان پەناتان بۆ بەرم، خۆڕسکانە پەرۆش و دڵگەرم بوون کە لە دۆخی نالەباری من و تەنگژەباری بە دوای منەوە بوون. زۆر زەحمەتە ناوی هەمووتان بژمێرم، دەشازنم ئاسان نیە ناوی هەزەران لە سەر لێرەدا بنوسم!! ئەمن قەرزار وەفاداری هەمووتانم، یەکە بە یەکە وئەمەکدار و شوکرانە بژێرم
دۆستانی زێدە خۆشەویستی من .. بە داوای لێبوردنەوە ناتوانم هەمووتان بەسەر بکەمەوە و وەڵامی یەکە بە یەکەتان بدەمەوە ڕەنگە بۆ من کە هێشتا لەژێر چارەسەر و پشکنینم ئەو کارە ئاسان نەبێت.. من دڵنیاتان دەکەمەوە من لە ئێستادا بەرەو باشی هەنگاو و دەنێم.. دڵنیام ..
دەخوازم بزانن کە هاوڕێم "ئاسۆ دیلان" تەمەنێکە وەک ئەدمین کۆمەکم دەکات ولەدێرزەمانەوە کۆمەکی کردووم و تاکە دۆستێکە کە زمانحاڵ وئەدمنێکی پاکزاد و جوامێر بووە کە دەستگێرۆیی منی کردووە کە من بە بێ ئەو زاتە پەکم دەکەوت، تاوەکو هەنووکەش بەردەوامە و و ئەو کاری پەیج و پروفایلی فەیسبوک و ماڵپەڕەکەم
www.sherzadhassan.com دەبات بەڕێوە.
هەروەها دەمەوێ سڵاو و ئەمەکداری تایبەتیم بنێرم بۆ کۆی دۆستانی نەخۆشخانەی "شار" کە کۆی دکتۆر و ستافی پەرۆش و کارمەندانی هەر هەمووان کە لە سەرەتاوە بە پیر منەوە هاتوون و درێغیان نەکرد و منیان زیندوو کردەوە کە من بۆ هەموو تەمەنم قەرزار و ئەمەکداری هەر هەموویانم، کە بە دڵ و کوڵ منیان لە تەنگانە و تەنگژەباری رزگاریان کردووم لە مەرگ و شکستبوون و هەناسەسورییایەک کە تەنها خۆم دەیزانم.. هەر بژین و سەرفرازیان بۆ دەخوازم تاوەکو ماوم!
هەر بژین و سەرفراز بن
دڵسۆزتان: شێرزاد حەسەن
PM:06:51:04/12/2025
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی