پاسه‌كه‌ى به‌غدا
ئاریان فەرەج
هه‌ڵبژاردنێكى نموونه‌يى به‌ڕێوه‌چوو. پاك و بێ كێشه و بێ پرته‌وبۆڵه. لێره و له به‌غداش ئه‌و لايه‌نانه بردييانه‌وه كه به پاشخان و توێشووى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانكارى پشت گه‌رم بوون نه‌ك هه‌ڵا و زه‌نا و قسه‌ى بێ كردار. خه‌ڵكه‌كه‌ش به هۆشيارييه‌وه ده‌نگيان دا، دواجار لێره پارتى و له‌ولاش ليسته‌كه‌ى سودانى براوه‌ى به‌رچاو بوون. پارتى حزبى يه‌كه‌مى عێراق و هاوپه‌يمانييه‌كه‌ى سوودانيش بوو به هاوپه‌يمانيى يه‌كه‌م.
پارتى بۆ يه‌كه‌م بوو، پرسيارێكى قورس نييه و وه‌ڵامه‌كه‌شى هيچ سه‌ختگير نييه: سه‌رۆكێكى بێ ڕكابه‌ر، دوو جێگرى يه‌كدى ته‌واوكار، سه‌ركردايه‌تييه‌كى به‌هێز و به‌ده‌نه‌يه‌كى حزبيى چالاك و هه‌ڵسوڕاو، به‌رچاو ڕوونى و ئامانجڕوونى له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كوردستان و عێراق: لێره ئامانج ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنى كوردستان، له به‌غداش ئامانج جێبه‌جێكردنى ده‌ستور و پياده‌كردنى پرنسيپه‌كانى ( هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و سازان). دواجار چالينجه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى به زياده‌وه به‌ديهات و زۆرينه‌ى مليۆنيى كوردستان ده‌نگيان دا به ( خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان) و ( داكۆكى له مافه ده‌ستورييه‌كانى گه‌لى كوردستان).
له كۆتاييدا تاى بانگه‌شه و كێبه‌ركێى ده‌نگدان هێوربوونه‌وه و ئيمتيحانى هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوانه به‌كۆتاهات و بڕوانامه‌ش دابه‌شكران، ماوه‌ته‌وه لايه‌نه براوه‌كان به‌و بڕواناما‌نه چى بۆ ده‌نگده‌رانيان دێننه‌دى و چ خێر و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ك بۆ گه‌له‌كه‌يان شين ده‌كه‌ن.
له ڕاستيدا نه‌ك ئێستا، له مێژه دياره خێرى كورد له كوردستان و له به‌غداش له‌چيدايه. نێچيرڤان بارزانى گووته‌نى خێر و به‌رژه‌وه‌نديى ميلله‌ت هه‌ر له‌وه‌دايه هه‌مووان لێره ته‌با و ڕێك و ده‌ست له ناوده‌ست، به‌ره‌و به‌غداش پێكه‌وه و به يه‌ك پاس به‌ڕێكه‌ون نه‌ك هه‌ر تاقمه و به ته‌كسييه‌ك، له‌وێش يه‌ك ده‌نگ بن نه‌ك هه‌ر كه‌س بۆ خۆى. به هيچ جۆرێكيش ئه‌مجاره به لاى مامه‌ڵه‌ى دابه‌شكارى و به‌شبه‌شێنه‌ى پله و پۆست و وه‌زاره‌ته‌وه نه‌چن و له‌گه‌ڵ هيچ لايه‌نێك له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه دانوستان نه‌كه‌ن. تاكه بنه‌ماى دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موان ته‌نها و ته‌نها پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنى ده‌ستور و به فيدڕاڵبوونى عێراق و دابينكردنى مافه ده‌ستورييه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بێت.
كورد له به‌غدا له‌سه‌رۆك كۆماره‌وه تا جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و جێگرى سه‌رۆك په‌رله‌مان و وه‌زيرى سيادى و ئه‌نواع پۆست و پايه‌ى هه‌بوون و ئه‌سڵه‌ن پۆستى هه‌بوون هه‌ر نه‌په‌رژابووه سه‌ر پڕكردنه‌وه‌يان، كه‌چى هه‌موو ئه‌و پله و پۆستانه داديان نه‌دا و به ده‌ردى كوريان نه‌خوارد. له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانيشدا هه‌موولايه‌نه كوردييه‌كان كه‌م و زۆر هه‌بوون، به‌ڵام چونكه په‌رته‌وازه بوون، چى وايان پێنه‌كرا.
هه‌ر بۆيه، چيتر چوونه به‌غدا نابێ بۆ دانوستان له‌سه‌ر پۆست و پايه و به‌ركه‌وت بێت جا با ئه‌و بابه‌ته ئيستحقاقێكى ئينتيخابييش بێت، له‌مه‌وپاش ده‌بێ ئه‌وله‌ويه‌ت و پێداگيرى و ته‌وه‌رى يه‌كه‌م و سه‌ره‌كيى دانوستان جێبه‌جێكردنى ده‌ستور و سێ پرنسيپه سه‌ره‌كييه‌كه‌ى عێراقى نوێ ( هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و سازان) بێت كه پارتى ديموكراتى كوردستان زۆر به‌رچاوڕوون و زيره‌كانه كردنى به دروشمى ئه‌مجاره‌ى ليسته‌كه‌ى..
نابێ چيتر شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كورد له به‌غدا چى به‌رده‌كه‌وێت و له‌و به‌ركه‌وته‌ش چه‌ندى بۆ ئه‌م لايه‌ن و چه‌ندى بۆ ئه‌و لايه‌نه، ناشبێ له‌سه‌ر ئه‌ساسى ئه‌و جۆره به‌شبه‌شێنه‌يه ده‌ست بخرێته ده‌ستى هيچ لايه‌نێكى پێكهاته‌كانى ديكه‌وه. له جياتى ئه‌وه ده‌بێ شه‌ڕ بۆ ئه‌و ماف و به‌ركه‌وتانه بێ كه ده‌ستور بۆ كوردى سه‌لماندووه و تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراوه. شه‌ڕ بۆ ئامانجه ستراتيجييه‌كه و چاره‌سه‌ره بنه‌ڕه‌تييه‌كه بێت كه ئه‌ويش به‌فيدڕاڵى كردنى عێراقه.
ئه‌گه‌ر ڕاستيمان بوێت، ته‌نها ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه ڕاستييه پوخت و ره‌وان و خاوێن و باوێنه‌كه‌يه و له‌وه بترازێ هه‌رچى ده‌گوترێت بێ جه‌دوايه. ده‌مێكه ده‌ركه‌وتووه جه‌وهه‌رى كێشه‌ى ئێمه له عێراق جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوره نه‌ك به‌شخوراويى له پله و پۆست‌دا. به‌رژه‌وه‌نديى گه‌لى كوردستانيش شه‌ڕى پێكه‌وه‌ييمان بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستور ده‌خوازێ نه‌ك شه‌ڕى دژى يه‌كتر له‌سه‌ر پۆست.
ئه‌م به‌ڵگه‌نه‌ويستانه‌ى سه‌ره‌وه هێنده گوتراونه‌ته‌وه بوونه‌ته وه‌عز و ئيرشاد و ئاواتخوازى و خه‌ريكه ده‌سوێن، به‌ڵام چه‌ندى كورد و هێزه سياسييه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌يه نه‌بن، چه‌ندى دره‌خته‌كه‌مان لێره خوار و سێبه‌ره‌كه‌شى له به‌غدا هه‌ر خوار بێت، ده‌بێ ئه‌م وه‌عز و ئيرشاده دوباره‌يه، هه‌ر دووباره و دووباره‌تر بكرێنه‌وه.
PM:07:54:19/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی