ئۆجەلان وه‌ڵامى دانه‌وه
ئاریان فەرەج
هه‌فته‌ى ڕابردوو له ديداره‌كه‌ى مێرى له هه‌ولێر، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له باسى پرۆسه‌ى ئاشتيى توركيادا، گله‌يى له په‌كه‌كه كرد كه وه‌ك پێويست گوێ به بڕياره‌كانى ئۆجەلان ناده‌ن، هيواشى خواست ئه‌و ڕه‌وشه ڕاست بكرێته‌وه تا ديسان ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ريى دروست نه‌بێت.
كه‌جه‌كه له جياتى به هه‌ند وه‌رگرتنى ئه‌و ئامۆژگارييه و خوێندنه‌وه‌ى دۆستانه بۆ ئه‌و تێبينييه، به‌ياننامه‌يه‌كى توندى له دژ ده‌ركرد و قسه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى به نه‌رێنى و هه‌ڵوێسته‌كانى به دژى پيڤاژۆى ئاشتى و چاره‌سه‌رى لێك دايه‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵچوونه په‌له و نابه‌جێيه‌ى كه‌جه‌كه‌دا، چاوه‌ڕوان ده‌كرا له بازنه‌ى نزيك له سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌ڵام هه‌بێت و تۆمه‌تى دژايه‌تيى پرۆسه‌ى ئاشتى له لايه‌ن كه‌جه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم ڕه‌ت بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى له‌و بازنه‌يه‌وه هيچ وه‌ڵام و ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك بدرێت، خۆشبه‌ختانه له لايه‌ن خودى عه‌بدوڵڵا ئۆجەلانە‌وه نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامى پڕ به پێستى ئه‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌يه درايه‌وه، به‌ڵكو ته‌واوى لێكدانه‌وه‌كه‌ى كه‌جه‌كه سه‌راوژێر كرايه‌وه.
ئۆجەلان له نامه‌يه‌كدا بۆ نێچيرڤان بارزانى كه ميديايه‌كى ئه‌مريكايى دوێنێ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى گه‌يانده ڕاى گشتى، نه‌ك هه‌ر داواى ئه‌وه ده‌كات سه‌رۆكى هه‌رێم ڕۆڵى هه‌بێت و به‌شدار بێت له نێوه‌ندگيرى و به‌ره‌وپيشبردنى پرۆسه‌ى ئاشتيدا، به‌ڵكوو هيواداره سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى و ڕێبه‌رايه‌تيى پرۆسه‌كه بكات و ئه‌وه‌ش زۆر به ئه‌رێنى و پڕ بايه‌خ و دڵنيايى به‌خش له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئه‌م چاوه‌ڕوانييه‌ى ئۆجەلان له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌مان چاوه‌ڕوانى و متمانه كه لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى پرۆسه‌كه به ڕۆڵ و ڕوانگه‌ى ئاشتيخواز و ديبلۆماسييانه‌ى ئه‌و سه‌رۆكه هه‌يانه، ده‌بێ سه‌ركرده‌كانى كه‌جه‌كه بخاته به‌رده‌م ڕامان و به‌خۆداچوونه‌وه. ئه‌گه‌ر ئاشتى و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رييان مه‌به‌سته، ده‌بێ وردتر و هێورتر و دۆستانه‌تر خوێندنه‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كان بكه‌ن، به تايبه‌ت هه‌ڵوێستى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كه نه‌ك هه‌ر له‌م پرۆسه‌يه‌دا، به‌ڵكو له هێوركردنه‌وه‌ى زۆر له ململانێ و ئاريشه‌كانى ديكه‌ى ناوچه‌كه‌دا وه‌ك كاره‌كته‌ر و فاكته‌رى خێر و ئاشتى و چاره‌سه‌ر، ته‌ماشا ده‌كرێ.
PM:12:11:15/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی